دەوڵەتی نەتەوەیی .. پێناسەی ئازادی و كۆمەڵگەی كراوە دەكات
May 25, 2016
وتار و بیروڕا
*****************
مێژووی بونیادنانی نه‌ته‌وه‌و و ده‌وڵه‌ت، پێش مێژووی بونیادنانی دیموكراتی و لیبڕاڵ دیموكراتییه، ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ مێژوو، ده‌بینین سیستمی لیبڕاڵ دیموكراتی به‌رهه‌می قۆناخی رۆشنگه‌رییه، به‌ڵام له‌مه گرینگتر رۆشنگه‌ری به‌رهه‌می ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌ییه، ئه‌مه‌ش به‌و مانایه‌ی سه‌رچاوه‌ی رۆشنگه‌ری كه خۆی له ئازادكردنی ئه‌قڵی مرۆڤدا به‌رجه‌سته ده‌كات، له چوارچێوه‌ی بونیادنانی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌دا، تاكه‌كانی نه‌ته‌وه هه‌ست به ئازادی ده‌كه‌ن و سایه‌ی كه‌لتووری داگیركاری له سه‌ر ئه‌قڵیان لاده‌چێت و وه‌ك تاكێكی ئازاد بیر له ئاینده‌ی خۆیان ده‌كه‌نه‌وه.
فه‌یله‌سوفی گه‌وره‌ی مرۆڤایه‌تی هیگل سه‌باره‌ت به گرینگی ده‌وڵه‌ت بۆ نه‌ته‌وه، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، له ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌ییدا یاساكان ره‌نگدانه‌وه‌ی ئیراده‌ی تاكه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه، بۆیه كاتێك تاكی نه‌ته‌وه ملكه‌چی یاساكان ده‌بێت، ملكه‌چی ئیراده‌ی خۆی بووه، نه‌ك ئیراده‌یه‌كی ده‌ره‌كی، دیاره ئه‌م ئیراده‌یه‌ی تاكیش كه خۆی ملكه‌چی ده‌بێت، ده‌بێت پێش هه‌موو شت ده‌ستی داگیركاری ده‌ره‌كی له‌سه‌ر هه‌ڵبگیرێت، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ست بكات ته‌نیا ملكه‌چی ئیراده‌ی خۆیه‌تی.
ئه‌م پێناسه‌ی هیگل بۆ ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی، فێرمان ده‌كات كۆمه‌ڵگه‌ی كراوه و كۆمه‌ڵگه‌ی لیبڕاڵ دیموكراتی به‌رهه‌می ئه‌قڵی ئازاده، ئه‌وجا ئه‌م ئه‌قڵه ئازاده به‌پێی تایبه‌تمه‌ندیی كۆمه‌ڵگه‌ی خۆی به له‌به‌رچاوگرتنی كۆی نه‌ریت و تایبه‌تمه‌ندی و جیاوازی نه‌ته‌وه‌كه‌یه‌وه پیناسه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی ئازاد ده‌كات و هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ش پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه و په‌ره‌پێدانی ئابووری به‌ڕێوه ده‌بات.
لایه‌نێكی دیكه‌ی كه ده‌بێته خاڵی هاوبه‌ش بۆ نه‌ته‌وه ئازاده‌كان، ئه‌وه‌یه نه‌ته‌وه ئازاده‌كان كۆمه‌ڵێك به‌ها و نۆرمی هاوبه‌ش پێكه‌وه كۆیان ده‌كاته‌وه، بۆیه ئه‌گه‌ر هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كی ئازاد خۆی پێناسه‌ی ئازادی و دیموكراتی بكات، ئه‌وا ئاشتیی هه‌میشه‌یی له نێوان نه‌ته‌وه‌كانی جیهاندا دروست ده‌بێت. ئه‌مانوئێل كانت ئه‌م تێڕوانینه‌ی كردۆته هه‌وێنی پرۆژه گه‌وره‌كه‌ی مرۆڤایه‌تی كه ناوی لێناوه (پرۆسه‌ی ئاشتیی هه‌میشه‌یی له نێوان نه‌ته‌وه‌كاندا). كانت له‌م پرۆژه‌یه داوا له نه‌ته‌وه جیاوازه‌كانی مرۆڤایه‌تی ده‌كات، چیتر نییه‌تی شه‌ڕ و داگیركاری نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیكه له ناخی خۆتاندا مه‌هێڵنه‌وه و چاوتێبڕین بۆ داگیركردنی نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیكه كۆتایی بێت، كاتێك ده‌تانه‌وێت ئاشتی بكه‌ن، به مانای وشه‌ی ئاشتی هه‌نگاو هه‌ڵبگرن، نه‌ك ئاشتی وه‌ك ئاگربه‌س تێبگه‌ن و خۆتان بۆ جه‌وله‌یه‌كی دیكه‌ی شه‌ڕ و داگیركاری ئاماده‌بكه‌ن. دیاره ئه‌م بنه‌مایه‌ی فیكری كانت، به مانای ئه‌و شانازییه دێت كه ده‌وڵه‌تانی لیبڕاڵ دیموكراتی شانازی پێوه ده‌كه‌ن، كه به درێژایی 200 ساڵ له نێوان ده‌وڵه‌تانی لیبڕاڵ دیموكراتی شه‌ڕ رووینه‌داوه، به دیوێكی دیكه‌دا ده‌كرێ بگوترێ ئه‌گه‌ر دیموكراتی و ئازادی به‌رهه‌می ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه ئازاده‌كان بێت، ئه‌وا ئه‌مه مانای ئه‌وه‌یه له نێوان ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه ئازاده‌كاندا شه‌ڕ رووینه‌داوه. كه‌واته مێژووی مرۆڤایه‌تی له قۆناخی رۆشنگه‌رییه‌وه پێمان ده‌ڵێت، پێوسته نه‌ته‌وه بگاته ئازادی و ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆی دابمه‌زرێنێت، ئه‌وجا پێناسه‌ی ئازادی بكات، وه‌ك یۆرگن هابرماس ده‌ڵێت، پێویسته یه‌كه‌مجار فێری مه‌له‌وانی بێت، ئه‌وجا خۆت فڕێی بده‌یته ناو ئاوه‌وه.. مه‌به‌ستی هابرماس ئاشكرایه، ئه‌گه‌ر هه‌ر نه‌ته‌وه و تاكێك نه‌گات به ئازادی، چۆن پێناسه‌ی ئازادی ده‌كات؟
لێره‌وه ئه‌گه‌ر سه‌یری پرۆسه‌ی بونیادنانی ده‌وڵه‌ت و نه‌ته‌وه، له ماوه‌ی 100ساڵی رابردوو بكه‌ین، ده‌بینین ته‌نیا ئه‌و چه‌ند ده‌وڵه‌ته‌ی رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا سه‌رمه‌شقی سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی بونیادنانی نه‌ته‌وه و بونیادنانی ده‌وڵه‌تن، بۆیه ئه‌گه‌ر سه‌یری ئه‌زموونی كۆریای باشوور بكه‌ین، ده‌بینین ئه‌وكاته پرۆسه‌ی بونیادنانی نه‌ته‌وه و ده‌وڵه‌ت سه‌ركه‌وت كه خۆیان له چوارچێوه‌ی پێناسه‌ی رۆژئاوا بۆ دیموكراتی و ده‌وڵه‌ت هێنایه‌ده‌ره‌وه و پێناسه‌یه‌كی خۆماڵییان بۆ بونیادنانی نه‌ته‌وه و ده‌وڵه‌ت له كۆریای باشوور كرد، هه‌ربۆیه ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ مێژووی بونیادنانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه و ده‌وڵه‌ت له كۆریای باشوور، سه‌یر ده‌كه‌ین له 1953 شه‌ڕی كۆریا كۆتایی هاتووه، به‌ڵام ده‌ستپێكی پرۆسه‌ی بونیادنانی ده‌وڵه‌ت و نه‌ته‌وه له ساڵی 1961 ده‌ست پێده‌كات، ئه‌مه‌ش واته ئه‌و كاته‌ی ژه‌نراڵ پارگ چانگ كۆریای باشوور له پاشكۆیه‌تی پێناسه‌ی رۆژئاوا رزگاركرد و پێناسه‌یه‌كی خۆماڵی بۆ ئه‌م پرۆسه گه‌وره‌یه كرد و توانی ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تێكی وه‌ك به‌ریتانیا له ماوه‌ی 180 ساڵدا به‌ده‌ستی هێناوه، كۆریای باشوور ته‌نیا له ماوه‌ی 11 ساڵدا بگاته هه‌مان ئاستی ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ی كه به‌ریتانیا پێی گه‌یشتووه، به‌هه‌مان شێوه تایوان و ژاپۆن و سه‌نگافورا-ش خۆیان پێناسه‌ی بونیادنانی ده‌وڵه‌ت و ئازادی و په‌ره‌پێدانی ئابوورییان كرد، بۆیه ئێستا ده‌بینین ئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌ی ئازاد چ موعجیزه‌یه‌كی پیشانی جیهان داوه.
كه‌موكورتیی بیركردنه‌وه‌ی رۆژئاوا له‌و خاڵه‌دا زیاتر به‌رجه‌سته ده‌بێت، كه سیستمی لیبڕاڵ دیموكراتی وه‌ك فیكر و داهێنراوێكی رۆژئاوا سه‌یر ده‌كات، هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌وان ئه‌وه‌یه ئه‌مه ته‌نیا به‌رهه‌می ئه‌قڵی رۆژئاوایه، به‌ڵام ئه‌قڵی رۆژئاوا پێش ئه‌وه‌ی بگاته قۆناخی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و رۆشنگه‌ری، به‌رهه‌مه‌كه‌ی هی سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاستی رۆژئاوایه، كه حوكمڕانی ئێستای ده‌وڵه‌تانی ئه‌فریقیا و ئه‌مه‌ریكای لاتینی و به‌شێك له ده‌وڵه‌تانی پۆست كۆمۆنیست، وێڕای هه‌موو كه‌موكورتییه‌كیان له حوكمڕانیی ئه‌قڵی رۆژئاوا له سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست باشتره، بۆیه سیستمی لیبڕاڵ دیموكراتی به مانای (كۆمه‌ڵگه‌ی كراوه و ئازاد) به‌رهه‌می ئه‌قڵی ئازاده و هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كیش بووه خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆی و به ته‌واوه‌تی له ژێر كه‌لتووری ده‌ره‌كی هاته‌ده‌ره‌وه و به ئازادی پێناسه‌ی ئازادی و دیموكراتی بكات، به‌رهه‌می زۆر باشتر له ئه‌قڵی رۆژئاوا پیشانی جیهان ده‌دات.
بۆ ئێمه‌ی كورد و كوردستانی گرینگه په‌ند و وانه‌ی دروست له مێژووی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی، قۆناخی رۆشنگه‌ری، پێناسه‌كردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كراوه و ئازاد وه‌ربگرین، ئه‌و وانه‌یه‌ش ئه‌وه‌یه كه قۆناخی پێناسه‌كردنی ئازادی و كۆمه‌ڵگه‌ی كراوه له دوای سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه ده‌ست پێده‌كات، سیستمی حوكمڕانی له ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ئازاد‌دا، سیستمی حوكمڕانی ئه‌قڵمه‌نده (intelligent governance) ئه‌مه‌ش مۆدێلی حوكمڕانیی سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه‌مه، نه‌ك حوكمڕانییه‌ك كه له ده‌ره‌وه‌ی ئیراده‌ی نه‌ته‌وه پێناسه كرابێت و ناوی لێنرابێت دیموكراتی.. ئه‌گه‌ر سه‌رنج له‌و پێناسه‌ی ده‌وڵه‌تداری و ئازادی و دیموكراتییه بده‌ین كه ده‌وڵه‌تانی رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا (سه‌نگافورا و تایوان و كۆریای باشوور و ژاپۆن) بۆ ئازادی و حوكمڕانی و په‌ره‌پێدانیان پێناسه‌یان كردووه، ده‌بینین له هیچ كام له‌م بوارانه پێناسه‌كانیان له‌گه‌ڵ پێناسه‌ی رۆژئاوا یه‌ك ناگرێته‌وه، به‌رهه‌می ئه‌م پێناسه‌یه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه كردوویانه، ئه‌وه‌یه وه‌ك ئه‌لفین تۆفله‌ر ده‌ڵێت: پزیشكه سه‌دریه سپییه‌كانی ژاپۆن توانییان به پزیشكه سه‌دریه سپییه‌كانی مایۆكلینك بڵێن، ئێوه ته‌نیا فریادڕه‌س نین و ئێمه‌ش هه‌ین)، ئه‌مه‌ش نیشانه‌یه بۆ ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ی ژاپۆن له بواری زانستی پزیشكی پێی گه‌یشتووه و گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی پێش ئاستی زانستی پزیشكیی ئه‌مه‌ریكا بكه‌وێت، دیاره له بورای ته‌كنه‌لۆژیاشدا ئاشكرایه ئه‌مڕۆ چ وڵاتێك كێبڕكێ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و رۆژئاوا ده‌كات. ئه‌م پرسه بۆ كۆریای باشوور و سه‌نگافورا و تایوانیش به هه‌مان شێوه‌یه، ده‌كرێت به‌راوردێكی نێوان تایوان و كۆماری چینی میللی بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی بزانین ئایا به‌رهه‌می ئه‌قڵی 20-35 ملیۆن مرۆڤی ئازاد چی له تایوان به‌رهه‌مهێناوه و به‌رهه‌می ئه‌قڵی 1.4 ملیار ئه‌قلی به‌ندكراوی مرۆڤ له چین چی به‌رهه‌م هێناوه؟ ئه‌مه پێمان ده‌ڵێت: كاتێك ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ئازاد بونیاد ده‌نرێت، ئه‌قڵه ئازاده‌كان قۆناخی رۆشنگه‌ری به‌رهه‌مده‌هێنت و له قۆناخی رۆشنگه‌ریشدا ئازادی پێناسه ده‌كرێت