یه‌کێک له‌ خاڵه‌کانی ڕێکه‌وتنه‌که‌ی دوێنێی یه‌کێتی و گۆڕان، باسی "ئه‌مده‌‌ست ئه‌وده‌ستکردنی ده‌سه‌ڵاته"!!!.

یه‌کێک له‌ خاڵه‌کانی ڕێکه‌وتنه‌که‌ی دوێنێی  یه‌کێتی و گۆڕان، باسی
ئه‌و دوو حزبه‌ی ئه‌م خاڵه‌یان نوسیووه‌، ساڵێک له‌مه‌وبه‌ر له‌سه‌ر کورسییه‌‌که‌ی پارێزگاری سلێمانی، ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کانیان، ژێرپێنا. جیا له‌وه‌ی جنێو و سووکایه‌تی نه‌ما به‌ یه‌کتری نه‌که‌ن تا ئاستی درووشمه‌ هه‌ره‌ ناشیرینه‌که‌ی که‌ به‌ تابلۆی سێ به‌چوار سلێمانیان لێ پڕ کردبوو: سلێمانی ناده‌ینه‌ ده‌ست هه‌ڵه‌وه‌ڕێکی به‌عسی.
مێژوو پێمان ده‌ڵێت: نه‌وشیروان مسته‌فا که‌ جامبازی ئه‌م ڕێکه‌وتنه‌یه‌، له‌ ژیانی سیاسی خۆیدا، ئه‌نجامی هیچ هه‌ڵبژاردنێکی قبووڵ نه‌کردووه‌، به هه‌ڵبژاردنه‌‌ نێوخۆییه حزبییه‌کانیشه‌وه‌.
ته‌نیا بۆ ببرهێنانه‌وه‌؛ سیستمی فاشیلی فیفتی فیفتییه‌که‌ی ١٩٩٢ که‌ دیسان نه‌وشیروان عه‌ڕابی بوو، زاده‌ی قبووڵنه‌کردنی بردنه‌وه‌ی پارتی بوو له‌لایه‌ن نه‌وشیروانه‌وه‌ وه‌ک که‌سی دووه‌می یه‌کێتی.
جا قوربان ئێستا ئه‌م دوو حزبه‌ باسی ئه‌مده‌ست ئه‌وده‌ستکردنی ده‌ سه‌ڵات ده‌که‌ن!!
Top