كاردانەوەی كێشەی كورد لە توركیا

كاردانەوەی كێشەی كورد لە توركیا
ئایا ئەمە ئاساییە بۆ سوپای وڵاتێك سی ساڵە شەڕێكی ناوخۆیی بۆ یەكلانابێتەوە؟
ئایا ئەمە ئاساییە بۆ سیستمێكی حوكمڕانی كە بە درێژایی تەمەنی خۆی چارەسەرێكی ڕەوای كێشەیەكی زیندووی ناوخۆی وڵاتی پێ نەكرێت؟
هەتاچەند ساڵی ترو تاكەی توركیا ناتوانێت سەلامەتی ناوخۆیی و سەقامگیری سیاسی خۆی بپارێزێت، لە كاتێكدا ناتوانێت پرسی كورد چارەسەری بۆ بدۆزێتەوەو لەو گرژییەی نێوان ئیتنیەكان پێی دەرنایەت كە توندوتیژی لێ دەكەوێتەوەو لایەنی سایكۆلۆژی وڵاتەكەی دوچاری نیگەرانی بەردەوام كردووە؟
بیرمەندو توێژەرانی توركیاو وڵاتانی دیكە لە بارەی پرسی كوردەوە شتگەلێكی زۆریان نووسیوە، سیاسەتمەدارانیش باس و خواسی خۆیان لە هەمبەر ئەو پرسە كردووە، كەچی تا ئێستا نەتوانراوە كۆك بوونێك لەسەر پێناساندنی هاوبەشانەی ئەم پرسە بێتە ئاراوە، نەخشە ڕێگەیەكی ڕاست و دروستیش بۆ چارەكردنی دانەنراوە، لەبەر ئەوەیە سەبارەت بە تێگەیشتن لەم پرسە، چەندین پرسیار وروژاوە، كە ئەم چەند خاڵەی خوارەوە پرسیارەكانن و هاوكارمانن بۆ تێگەیشتنمان لەم پرسە ئاڵۆزە:
1ــ ئایا ئەم پرسە بابەتێكی پێوەندارە بە خودی كورد خۆیانەوە یان كێشەیەكە پەیوەستە بەو سیستمە سیاسییەی كە جگە لە ئیتنی توركیایی دەسەڵات بە هیچ پێكهاتەیەكی تری ناو توركیا نادات..؟
2ـ دیاریكردنی ئیتنی توركیایی لە چوارچێوەی ئیسلامگەرایی و بڕوادارێتی سوننەگەرییە وای كردووە ڕاسیزمانە لە كورد بڕوانرێت یان بە هەمان ئەم ڕوانینەوە لە هەموو ئیتنیە ناتوركەكانی تریش دەڕوانرێت، یان پرسی كورد لە قەبارەی خۆی گەورەتر كراوەتەوە هەر وەك هاووڵاتییەكی یەكسانی بە ڕەچەڵەك توركی دەزانرێت.؟
3ـ ئەگەر پرسی كورد لە ناوەڕۆكدا ئیعترافی پێ كرا بێت، ئیتر ئەم یەكگرتوێتی و یەكبوونیەی نیشتمانیی و سەقامگیربوونەی سیاسی چۆن دەپارێزرێت؟
4ــ ئایا پەكەكە وەك دیاردەیەكی زێدەڕۆ بارە بەسەر ئەم پرسەوە یان هۆكاری بە دیاردەبوونی پرسەكەیە.؟
5ـ ئایا نەتەوەی كورد وەك ئیتنیەك مناڵێكی بیژی ناو پزدانی نەتەوەی توركە؟
6ـ ئایا نەتەوەی توركیی وەك ئیتنیەك كە خۆیان بە هەڵبژاردەی خەڵكی توركیا دەزانن، ئەو ئامادەسازییەیان تێدایە بە چاوی یەكسانی سیاسیەوە كورد وەك خۆیان قبوڵ بكەن و لە وەدیهاتنی مافە كەلتووری و مەدەنیەكان هاوكارییان بكەن لەسەر ئەو بنەڕەتەی كە ئەوانیش هاووڵاتی ناو توركیان، ئەگەر ئەمەیان پێ قبوڵ ناكرێت ئایا ڕووبەڕووی پرسی بەتوركی كردنیان چۆن بینەوە، كە چارەسەری ئەمەیان ئاڵۆزتر دەبێت؟
7ـ ئایا توندوتۆڵكردنی كردەوەی ئەمنی لە لایەن حكومەتی توركیاوە چەندە لە توانایدایە شەپۆلە هەڵكشاوەكانی توندوتیژی هێور بكاتەوە.؟
8ـ ئایا زیادكردنی كردە ئەمنیەكان و داخستنی پەدەپە كە پارتێكی كوردی سەر بە پەكەكەیە لە توانایدایە چارەسەرێك بۆ ڕێگرتن لە تیرۆر بدۆزێتەوە یان ئەوەتا بۆشایی نێوان تورك و كورد بەرینتر دەكاتەوە بەو شێوەیەی كە پەكەكە خوازیارێتی..؟
9ـ لە حاڵەتی ئەوەی پەدەپە ناتوانێت خۆی لە پەكەكە جودا بكاتەوە، لەبری خۆدزینەوەی حكومەت لە هەموو ماف و شتێكی كورد باشتر نییە ڕێگەخۆش بكات بۆ دامەزراندنی ڕێكخراوی مەدەنیانەی كوردی میانڕەو تا لە پێناوی وەدیهاتنی دیموكراتیەت كورد لە دەوری پرۆسەیەكی دیموكراتیانە كۆبكەنەوە..؟
10ـ ئەگەر حكومەت لە ڕاكێشانی زۆرینەی زۆری كورد شكست بهێنێت ئایا كورد وەك بارمتەیەك ناخاتە گۆڕەپانی پەكەكەوە كە پەكەكە بۆ خۆی ئەو ئامانجەی هەیە تەواوی گۆڕەپانی سیاسی بۆ خۆی قۆرخ بكات چ لە توركیا چ لە ناو وڵاتانی دراوسێی توركیادا.؟
11ـ ئایا ئارەزوو و حەزی پەكەكە لە كۆنترۆڵكردنی هەموو كوردو بندەستخستنیان لە ژێر سایەی دەسەڵاتێكی توندی خۆیدا نەفرەتێكی مێژوویی نییە بۆ تاریك بوونی هیواو ئاواتە ڕۆشنەكانی كورد كە خۆی لە ئاشتی و دیموكراسی دەبینێتەوە.؟
12ـ ئایا ڕاستە كە دامەزراوە توركیەكان لە بەرنامەیاندایە پەكەكە ببەزێنن بێ ئەوەی چارەسەری ئەلتەرناتیڤ بۆ پرسی كوردان دابنێن؟
13ئایا ڕاستە پەكەكە شەڕ بۆ دامەزراندنی كوردستانێك دەكات كە بە تەنیا خۆی بەڕێوەی بەرێت نەك شەڕ بۆ وەدەستهێنانی مافە مەدەنییەكانی كوردو وەدیهاتنی دیموكراسیەتێكی كامڵ.؟
14ـ ئایا ئەوەی بینیمان لە كوژرانی تورك بە دەستی توركەوە لە پرۆسەی قووڵایی دەوڵەتیدا هەمان دیاردە ئێستا دوپات دەبێتەوە لە لایەن پەكەكەوە بۆ كوشتنی كورد بە دەستی كوردەوە بە بێ ئەوەی هیوایەكی یەكگرتوو كۆیان بكاتەوە بۆ مافی یەكسان بوون و دیموكراسی..؟
15ـ ئایا سیاسەت كراوەتە قوربانی دەستی كارو كردەی ئەمنی و بەو هۆیەوە هیچ كام لە لایەنەكان ئامادەییان نییە یان خاوەن ئیرادە نین بۆ كۆمپرۆمایز و تێگەیشتن لە چەمك و پیادەكردنی دیموكراسی
16ـ ئایا دامەزراوە توركیەكان لە میدیاكانیانەوە پێكدادانی ناو دۆڵ و سەر شاخەكان وا نیشان دەدەن كە ئەوە پێكادانە لە نێوان تیرۆریستان و یەكەكانی سوپایە، لە كاتێكدا ئەو زیانانە پەردەپۆش و ژێر زمان دەخەن كە بەهۆی ئەم پێكادانەوە سیستمی وڵات پێی كەوتووە؟
17ــ ئایا جەماوەری توركیایی ئەو وزە جەماوەرییە بێ شومارە نابینن كە لە بەهاری عارەبیدا ڕژاونەتە سەر شەقامەكان و چ ڕەوشێكی كەلتووری سیاسی جیاوازی لێ دەكەوێتەوە؟
18ـ ئایا جەماوەری توركیا چارەسەری پرسی كوردیان لێگەڕاندووە بۆ سیاسەتمەداران و خۆیان بەرپرسیارێتی لە ئەستۆ ناگرن و ڕێگەچارەی تریان پێ نییە؟
19ـ ئایا تورك خۆی لەو باوەڕەدا گیر كردووە كە پرسی كورد پەیوەستدارە بە ناوخۆی توركیاوەو لە دەرەوەی چوارچێوەی وڵات ناتوانرێت ئەو پرسە چارەسەر بكرێت
20ـ ئایا ئەمە ئاساییە بۆ سوپای وڵاتێك سی ساڵە شەڕێكی ناوخۆیی بۆ یەكلانابێتەوە؟
21ـ ئایا ئەمە ئاساییە بۆ سیستمێكی حوكمڕانی كە بە درێژایی تەمەنی خۆی چارەسەرێكی ڕەوای كێشەیەكی زیندووی ناوخۆی وڵاتی پێ نەكرێت؟
22ـ هەتاچەند ساڵی ترو تاكەی توركیا ناتوانێت سەلامەتی ناوخۆیی و سەقامگیری سیاسی خۆی بپارێزێت، لە كاتێكدا ناتوانێت پرسی كورد چارەسەری بۆ بدۆزێتەوەو لەو گرژییەی نێوان ئیتنیەكان پێی دەرنایەت كە توندوتیژی لێ دەكەوێتەوەو لایەنی سایكۆلۆژی وڵاتەكەی دوچاری نیگەرانی بەردەوام كردووە؟
* ئوستادی زانستی سیاسەتە لە زانكۆی فاتح لە توركیا و پسپۆر و تایبەتمەندە لەسەر دۆزی كورد و یەكێكە لەنووسەرە دیارەكانی توركیا
Top