دوو سەركردەی پرئومێد و پر ورە و وزە ..

دوو سەركردەی پرئومێد و پر ورە و وزە ..
كوردستان كەوتۆتە ناوچەیەكی پر ئاڵۆزی و كێشەی بێ‌ كۆتایی كە دەیان ساڵەی بەرۆكی ئێمەی كوردی وەك نەتەوەیەكی رٍەسەنی بە دابەشكردنی خاك و نەتەوەكەمان گرٍتۆتەوە ، بەڵام خۆراگری و ئومێد بۆ گەرٍاندنەوە و رزگاری خاك و نیشتیمان و بەدەسهێنانەوەی مافەرەواكانمان و بوونی رێبەرایەتی و سەركردەی دڵسۆز پێشەنگ لە شۆرٍش و خەباتی چەكداری دوێنی و ئەمرٍۆ شارستانی وایكردووە كە هەمیشە لە شەوە زەنگە تاریكی و بێ‌ ئومێدەكانەوە ئاسۆیەكی گەش بێتە ئارٍاوە .
دەمهەوێت بڵێم كە ،ژمارەیەك ئومێد و هیوا هەن كە تایبەتی و كەسی نین و پەیوەست بە گشتیەوە ، مەبەستم بە گەل و نەتەوەیەكن ، لەوانە ، دەوڵەتبوونی سەربەخۆیی ، ئاشتی و سەقامگیری كۆمەڵایەتی و خۆشگوزەرانی خەڵك ،ئەمانە لەو خۆزگانەی كە هەموو خەڵك هیوایان بۆدەخوازێت،واتە ئومێدی گەلێكن، بەڵام بۆئەم جۆرە خۆزگانەش ئەبێت لە وڵات سەركردەیەكی دڵسۆز ولێهاتوو هەبێت بۆئەوەی هەوڵی هاتنە دی ئومێدەكان بدات و كاریان بۆبكات.
هەر چەندە لە سەردەمی ئێستادا ، سەركردە هیوابەخش بە پەنجەی دەست دەژمێرێت ، خۆپەرستی و كورسیی و دەسەڵات زاڵە بە سەر خزمەتكردنی بەرژوەندییە باڵاكانی گەل و نیشتیمانەكەیان ، بەڵام لە نێو قوتابخانەیەكی كوردایەتیی وەك پارتی پەروەدە كە بە شێوازێكی تر ، كە نێویدا ، خۆراگری ،خزمەتكردن و خاكە رٍێبوون و فیداكاری بۆ گەل و نیشتیمان پێش هەموو بەرژوەندییەكی ترە ، بەتایبەت لە رۆژانی سەخت و شەوانی تاریكدا ، بە كردەوە ئەو سەركردانە ، بوونی خۆیان و كەسایەتیی خۆیان بۆ خزمەتكاری و فیداكاری گەل و نیشتیمانەكەیان دەسەڵمێنن .
ئەگەر بە وێژدانەوە باسی ئەو دوو سەركردەی و قوتابیەی رێبازی كوردایەتیی وبارزانی بكەین لە چۆنێیەتی مامەڵەكردنیان لەگەڵ رووداو و پێشهاتەكانی ناوچەكە و عێراق و نێودەوڵەتیی و پارێزگاریكردن یان لە دەستكەوتەكان و شكۆ و ئیرادەی گەل و نیشتیمانەكەیان
ئەوا نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و مەسروور بارزانی سەرۆكی حكومەتی كوردستانە كە ئەو دوو سەركردانە ، لە كاتە هەستیارەكاندا بوونە جێگەی ئومێد، بۆ هێنانەدی خۆزگەكانی گەل، بەلای زۆربەی خەڵكەوە بەوەی لە حزبەكەیان ئەوبێت یان بۆچوونی جیاوازتر بێت و سەربەلایەنێكی تری سیاسی بێت.
هەر لە دوای دەستبەكاربوونیان لە ماوەی دوو ساڵی رابردوو، سوێندخواردنیان ، بەلێنی پارێزگاریكردن و خزمەتكردنی كوردستان بە بێ‌ جیاوازی حزبی و ئینجا پاراستی یەكپارچەیی خاكی كوردستان و كار و هەنگاوەكانیان لە بواری سیاسی، دیپلۆماسی ،چاكسازی و ئاوەدانی دەستپێكرد ، بۆیە، ئەوەی جێگەی هەڵوەستەیە، عێراق، ناوچەكە و هەموو جیهان رووبەرووی پێشهات و رووداویی قورس بوونەوە، هەر لە پەتای كۆرۆنا، ئینجا قەیرانی دارایی و شەرٍ و مڵمڵانێ ناوچەیی و ئینجا كێشە بێ‌ كۆتاییە كانی نێو عێراق كە راستەوخۆ یانیش نارٍاستەوخۆ كاریگەرییان لە سەر هەرێمی كوردستانیش هەبوو، بەڵام ئەو دوو سەركردەیە، بە پشوودرێژی و دیپلۆماسییەتی ژیرانەی خۆیان چ لە سەر ئاستی نێوخۆیی ، عێراقی و ناوچەیی و نێودەوڵەتیی توانیویانە هەرێمی كوردستان و دەستكەوتەكانی لایەك بپارێزن و لایەكی ترەوە، پشتیوانیی نێودەوڵەتی بۆ قەوارەی كوردستان بەدەست بهێنێت تا پشتیوانی مافە دەستوورییەكانی گەلی كورد بێت لە سەر ئاستی عێراق و كوردستان لە هەموو هەرەشە و كۆسپەكان و رووداوەكانی ناوچەكە و دەووربەری بپارێزێن.ئەوەش بۆ هەوڵ و تێكۆشان و كارایی و توانایی و دڵسۆزی سەرۆكی هەرێم و حكومەتی كوردستان و خزمەتكاری و فیداكاری بۆ گەل و نیشتیمانەكەیان دەگەرێتەوە ..لە ئێستاشدا گەل و نەتەوە چاویان بڕیووەتە ئەو سەركردە دڵسۆزانە و بە ئومێدەو لە هاتنەدی ئومێدەكانیان لە كوردستانێكی بەهێزتر ..
Top