ئیرادەی پۆڵاینی پێشمەرگەی كوردستان ..

ئیرادەی پۆڵاینی پێشمەرگەی كوردستان ..
مێژوویی سەد ساڵی رابردوو و شێوازی مامەڵەكردنی رژێمە یەك لە دوای یەكەكان و ئینجا داگیركەرانی كوردستان و میلیشا و بەكرێگیراوەكانیان بەرانبەر بە گەلی ستەمڵێكراو و مافخواراوێكی وەك گەلی كورد و بوونی رۆحێكی خۆراگری و گیانفیدایی بۆ پارێزگاریی كرد لە شوناس و مێژوو و دەستكەوتەكانی توانیی گەلی كورد سەڕەرایی هەموو كۆسپەكانی بەردەمی بگەێنێتە ئەمڕۆیی پەرلەمان ، سەرۆكایەیەتی هەرێم، حكومەتی كوردستان ، فیدراڵیزم و كوردستایی بەهێز و بەڵێ‌ بۆ سەربەخۆیی.
لەگەڵ هەموو ئەو دەستكەوتانەشدا ، كوردستان لە رووی پێگەی ئابووری و گەشەسەندن پێشەنگ و بەرەرو پێشەوەیە ، لە رووی سیاسی ودپیلۆماسیشەوەش خاوەن پێگەو متمانەی زۆر گەورە و بەهێزە لە سەر ئاستی ناوچەكە و دونیادا . ئەو هەنگاوانە وایانكردووە كە دوژمنان و داگیركەران و بەكرێگیراوەكانیان بە شێوازی تر و گروپ و میلیشایی تەیار كراو و شەڕی تیرۆر و میدیایی و دەروونی و ئابووری رووبەرووی گەل و قەوارەی یاسایی و سیاسی هەرێمی كوردستان ببنەوە .
رووداوەكانی 10 ساڵی رابردوو و بەتایبەت لە نێوخۆیی هەرێمی كوردستان و ئینجا بەكارهێنانی تیرۆریستانی داعش و میلیشاكانی تر و ئینجا هێزولایەنی بەناو و ڕووكەش كوردی و لە بنەڕەتدا لە دوژمنان و داگیركەران بەرانبەر گەلی كورد سەرسەختتر و ناپاككتر تا بە ئەمرۆ ناوە بەناوە پەڵاماری گەل و خاكی كوردستان و دەستكەوتەكانی دەدەن و بەڵام بە خۆراگری و گیانبەخشی و خوێنی ئاڵایی پێشمەرگە و شەهیدان رێگە بە گەیشتن بە مەڕامە گڵاوەكانیان گیراوە .
بەتایبەت لە دوای رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەری 2017 كاتێك كوردستان كەوتە ژێر هێرش و پەڵاماردانی میلیشایی و سەربازی و ئینجا گەمارۆدانی ئابووری ، سیاسی و دیپلۆماسیی و بەكارهێنانی جۆرەها چەك و تانك بۆ داگیركردنەوەی خاكی پیرۆزی كوردستان و لە بابردنی دەستكەوتەكانی ، بەڵام هەم دیسان ڕووبەرووی بەرگریی قارەمانانەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان بە رێبەرایەتیی پارتی و بارزانیی بوونەوە و وانایەكی توندیان پێدرا .
ئێستا دیسان دوای چوار ساڵ سەڕەرایی هەموو هۆشداریدانەكانی سەركردایەتی هەرێمی كوردستان و بەتایبەت سەرۆك بارزانی بە وڵاتانی زڵهێز و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی لە بارەی هەرٍەشەی تیرۆر و میلیشا و داعش ، ئەوەتا جارێكی تر هەر رۆژەوە بە جۆرێك بە شێواز پەڵاماری پێشمەرگە و هەرێمی كوردستان دەدەن ، چونكە دوژمنان هیچ كات نایانهەوێت گەلی كورد لە ئاڕامی و سەقامیگریدا بژێت و پێشكەوتوو و گەشە بكات .
بەتایبەت جوڵە سیاسی و دیپلۆماسییەكانی سەركردایەتیی هەرێمی كوردستان لە سەر ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتیی بە شێوەیەكی فەڕمی و پێشوازیكردن و پشتیوانییكردنی سەركردە و باڵیۆزی وڵاتان لە كیانی كوردستان و گەلی كورد وەك قەوارەیەكی بەهێز لە سەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سەردانی چەندین سەركردە و پاپای ڤاتیكان و وەزیر و شاندی بەرز بۆ هەولێری پایتەختی كوردستان و هەروەها ئەو كەشوهەوا سەقامگیرەی هەرێمی كوردستان كە شوێنی كە پێكەوەژیانی ئاشتییانە، ئازادیی ئایینی و سیاسی، فرەیی و تەبایی، سیاسەتی پەیڕەوكراو بۆ مامەڵە لەگەڵ فرە پێكهاتەیی و ئایینی رووی گەشی هەرێمی كوردستانن، بۆیە جێگەی رێز و سوپاس و پشتیوانییە.
لێرەوە ئەوەمان بۆ دەردەكەوێت كە ، ڕق و كینەی دوژمنان بەكارهێنانی میلیشا و تیرۆریستەكانیان دژ بە گەلی كورد و هەرێمی كوردستان لەلایەك بۆ هەموو ئەو گەشەسەندن و پێشكەوتنانەی كوردستان بەبەراوەرد لەگەڵ عێراق و وڵاتانی ناوچەكە و لەلایەكی تریش پشتیوانیی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە مانەوە و بەردەوامیی هەرێمی كوردستان تاڕاددەیەكی زۆر پەیوەندیی هەبووە بەو مۆدێلە لە سیاسەت و حوكمڕانیە كە وێڕای بوونی هەموو بەرزی و نزمییەكانی، بەڵام بەراورد بە دەوڵەت و نەتەوەكانی ناوچەكە و لە سەروویانەوە بەغدا، هەرێمی كوردستان بایەخی تایبەتی داوە بە فرەئایینی و نەتەوەیی و پێكهاتەیی، پێكەوەژیانی ئاشتییانە، بیروڕای ئازاد و فرەیی سیاسی، پابەندبوون بە بنەماكانی دیموكراسی وایانكردووە كە، دوژمنان تووشی هیستریا و كاردانەوە و دۆستانمان دڵخۆش بكەن و پشتیوانیی زیاتر بۆ هەرێمی كوردستان فەراهەم ببێت .
Top