پەیوەندی بەهێزی هەولێر و واشنتۆن
May 7, 2021
وتار و بیروڕا
ئەگەر هەڵوەستەیەكی وردبینانە و ژیرانە لە سەر هەموو سەردانە فەرمیی شاندی وڵاتان و بەتایبەت ئەمەریكا ، فەرەنسا و بریتانیا و ئەڵمانیا و هتد دوایی بكەین ، بەتایبەت بۆ هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان بە تایبەت رێبەری گەلی كورد هێژا سەرۆك مسعود بارزانیی وەرگرتنی رٍاوپێشنیاری بەرێزیان بۆ رووداو و پێشهاتەكانی ناوچەكەو عێراق و دڵنییایی دان و دووبارە كردنەوەی هەڵوێستی پشتیوانیی كردن لە كیانی كوردستان و دەستكەوتەكان بۆ سەرۆك بارزانیی و پێداچوونەوە بەو هەڵە و كارانەی كە لەرابردوو بەرانبەر بە هەرێمی كوردستان ئەنجام یان دا كە مەبەستم 16ی ئۆكتۆبەری 2017 و بەتایبەت رووداوەكانی ئەم دواییەی هێرش و پەڵاماردانی هەرێمی كوردستان لە گروپە میلیشاكانی سەر بە ئێران و ئینجا سەرهەڵدانەوەی تیرۆریستانی داعش لە ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان و ئیدانەكردنی زڵهێزان و پاڵپشتی كردنی هەرێمی كوردستان ئاماژەیەكی روون و ئاشكرایی گرنگیدانە بە هەرێمی كوردستان و بەتایبەت سەركردایەتی سیاسی و بەتایبەت پێگەی سەرۆك بارزانی لەم ناوچەیەدا .
سەردانی شاندی باڵایی كۆشكی سپی بۆ هەرێمی كوردستان و دیدار لەگەڵ سەرۆك مسعود بارزانی و سەرۆكی هەرێم و حكومەتی وكردستان ، گەیاندنی پەیامی پشتیوانیكردن و گرنگی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكایە ، بۆ گۆرانكاری و پێشهاتە نوێیەكانی ناوچەكە و بەتایبەت وەرگرتنی پرس و ڕا لە سەر گفتگۆی ستراتیژی ئەمەریكاو عێراق لەلایەك و لەلایەكی تر رۆڵ و پێگەی گرنگی هەرێمی كوردستان و بەتایبەت سەرۆك بارزانیی وەك رێبەرێكی خاوەن ئەزموون و كاریگەر بۆ سەقامگیری و ئارٍامی لە ناوچەكەدا ، كە بووەتە جێگەی گرنگ و بایەخی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی.
ئەگەر ئاماژە بە سەردانی شاندی باڵای وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا بكەین و پێشتر ناردنی نامەیەكی تایبەتی جۆ بایدن بۆ سەرۆك بارزانی و ئینجا سڵاویی تایبەتی جۆبایدن سەرۆك كۆماری ئەمەریكا و ئینجا وەزیرانی دەرەوە و بەرگری وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا و پێزانینی ئیدارەی نوێی و متمانەی و هەماهەنگی زۆری هەولێر و واشنتۆن و پابەندی بەو هاوبەشیانە لەگەڵ هەرێمی كوردستان نیشانەی ئەو هاوپەیمانییە گرنگییە دوای 100 رۆژ لە دەستبەكاربوونی ئیدارەی نوێی ئەمەریكا بە سەرۆكایەتی جۆبایدنە .
لەلایەكی ترەوە، ئەمەریكا زۆر بەگرنگی و بایەخەوە دەرووانێتە سیاسەت و دیپلۆماسی سەركردایەتی هەرێمی كوردستان و شێوازی مامەڵەكردنی لەگەڵ هاوكێشەكانی ناوچەكەو و ئینجا رێككەوتنی هەولێر و بەغدا و ئینجا پرسی هەڵبژاردنەكانی مانگی 10ی 2021 و پاراستنی هەرێمی كوردستان لە هەرٍەشە و مەترسییەكانی میلیشا و گروپە تیرۆریستەكان .
ئەم سەردانەی شاندی باڵایی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لەكاتێكدایە، كە ناوچەكە و عێراق بە بارودۆخێكی هەستیار گوزەر دەكات و بە دەست دەیان كێشە و گرفتی ناوخۆیییەوە تێوگڵاوە و هەروەها گفتگۆ و دانووستانی ئەتۆمی لە نێوان وڵاتانی رۆژئاوایی و ئێران لەلایەك و لەلایەكی تریس گفتگۆی ستراتیژی واشنتۆن و بەغدا لەلایەكی تر.
بەتایبەت ، ئەمەریكا پشتیوانیكارێكی بەهێزی هەرێمی كوردستان لە رووی سیاسی و ناوچەی دژە فرێن هەر لە ساڵی 1991 و ئینجا 2003 و بەتایبەت جۆبایدن سەرۆكی ئێستا ئەمەریكا هەر دەم پشتیوانیی بەهێزی گەلی كورد بووە ، بۆیە، بۆ وڵاتانی زڵهێزی وەك ئەمەریكا، فەرەنسا بەتایبەتی مانەوەی هەرێمی كوردستان لە ناوچەیەك بە بەهێزی گرنگە و وەك هەمیشە پشتیوانی سەقامگیری كورستان بكەن لە سەر ئاستی عێراقدا .
ناردنی ئەم شاندە لەم ئاستە بەرزەدا لەلایەن كۆشكی سپی بۆ هەرێمی كوردستان دەرخەری گرنگی و بایەخدانی جۆبایدنە بە هەرێمی كوردستان ، عێراق و ناوچەكە، بە تایبەتی خۆی یەكێك بووە لەو سیاسییانەی كە خاوەنی بیرۆكەی فیدراڵی بووە لە عێراقدا.ئەو هەڵوێستەی ئەمەریكاش بۆ پەیوەندی بەهێزی سەرۆك مسعود بارزانی وەك رێبەرێكی متمانەپێكراو و خاوەن ئەزموون و جۆ بایدن سەرۆكی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا دەگەرێتەوە ، كە لە چەند ساڵی رابردوو، چەندین جار دیدار و گفتگۆیان هەبووە و خۆشەویستی و رێزی زۆری بۆ سەرۆك بارزانی ، فەراهەمكردنی ئەو ئاشتی و سەقامگیرییە لە ناوچەكە وعێراق كردووە .