نەتەوەپەوەری ونیشتیمانپەوەری بۆ چی ؟!..
May 3, 2021
وتار و بیروڕا
هەستی نەتەوەپەوەری و نیشتیمانپەوەری واتا خۆشەویستی و دڵسۆزی بۆ فیداكاری بۆ كورد و كوردستان دوور لە هەر جۆرە ڕەگەزپەرستی و توندوتیژی بە پێچەوانەی زۆرێك لە نەتەوە و گەلانی ناوچەكە كە ساڵانێكی زۆرە گەل و وڵاتەكەیان گیرۆدەی ڕق و كینە و شەڕ وماڵوێرانی كردۆتەوە و زیانی گەورەی گیانی وماددەی بۆ هەموو ناوچەكە بە دوای خۆیدا جێهێشتووە .
بۆ ئێمەی گەلی كورد وەك نەتەوەیەكی ڕەسەن و خاوەن مێژوو، كەلتوور، زمان و شوناسی تایبەتی ، زۆر گرنگە زۆر بەباشی چەمكی نەتەوەپەرستی بە مانا نەژادپەرستی و توندرۆییەكەی و خۆپەرستییەكەی لە هەستی نەتەوەپەروە و نیشتیمانپەوەری و خۆشەیشت بۆ گەل و وڵات لەیەكتر جیابكرێتەوە بە تایبەت لە نێو بیروزێهنی لاوان و كوردستانیاندا ، چونكە لە دێرزەمانەوە تا بە ئێستا فارس، تورك و عەرەب هەمیشە ئێمەی كوردیان بە شێوازی جیا جیا و لە پێناو خۆیان بە هەر ناوێكی مەزهەبی و بابەتی تر لە ناوچەكە بەكاربەهێناوە و زیانی گەورەشمان لەو خۆ لێوونبوونە بەركەوتووە ، بۆیە، ئیتر كاتی ئەوە هاتووە، ئێمەش وەك نەتەوەیەكی 50 ملیۆنی پشت بە خۆمان ببەستین و كار لە سەر بیری نەتەوەپەوەری و نیشتیمانپەوەری بكەین و رێگە نەدەین دوژمنان و داگیركەران ئەو مافەمان لە نێو ناخدا لاواز و كز بكەن.
كاتی ئەوەیە، ئیتر هەموو دەزگەكانی پەیوەست هەر لە پەروەردە ، رۆشنبیری و راگەیاندن و هەموو نووسەران و مامۆستایانی ئایینی بە هەموو توانایەكەوە ، ئەركی كوردستانیی خۆیان لە رێگەی بەرزكردنەوەی هوشیاری نەتەوەپەوەری و خۆشەویستی نیشتیمانپەوەری بەرز و بەهێز بكەن تا كو هیچی تر ناحەزانی ئەو نەتەوە دێرینە كار لە سەر بێ باوەری و ناخۆشەویستی بۆ گەل و نیشتیمانەكەمان بكەن كە دیارە بوونی ئەو درز و ناكۆكییانە نەك دۆزی كوردی بەداوە بردووە ، بەڵكو زیانی زۆر گەورەی بەدوای خۆیدا جێهێشتووە و چونكە ئیتر سەردەمی ژیر دەستی گەل و نەتەوەكانی تری ناوچەكە بە سەر چووە .
ئەوەی لە رابردوو و ئێستادا دەبینرێت چیتر رێگەنەدەین و نەكەوینە ژێر كاریگەری دوژمنان و ناحەزان بۆ لاوازكردنی كوردایەتی و نیشتیمانەی ، پێوستە هەموو هەنگاوەكان لە پێناو دروستكردنی خۆشەویستی نەتەوە و نیشتیمان بێت ، ئەوەش ڕێگەچارەیەكی گونجاو و كاریگەرە بۆ ئانیدەیەكی باش بۆ نیشتیمانەكەمان .
مێژوو گەواهیدەری ئەو ڕاستییە و روونە كاتێك كە نەتەوەی كورد لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست حكومرانی لە ناوچەكە كردووە و پێش فارس و تورك و عەرەبیش خۆی سەڵماندووە و خاوەن شوناس و ڕەسەنایەتیی تایبەتی خۆی بوە ، بەڵام بەهۆی ئەوەی هەستی نەتەوەپەوەری و نیشتیمانپەوەری لە نێو تاكی كورد لاواز بووە و متمانەی تەواویی بەخۆی نەبووە ، ئەوا هەڵ ودەرفەتی و نەیارانی فەراهەم كردووە تا بە چڕی و هەر رێگەیەك بوو بێت ئەوا لاوازتر و هەوڵی سڕینەوە و تواندنەوەی لە نێو نەتەوەكانی تر بدەن .
بۆیە، كاتی ئەوە هاتووە، ئەو هەست ڕاست و دوورستە لە نێو ناخمان بە تەواویی بەرز وزیندوو بكەینەوە و بە بیروزێهێنكی كوردپەورەی و نیشتیمانپەوەری هیچ خۆمان بە كەم و ژێر دەستی گەل و نەتەوەكانی دەوروبەرمان نەبینین ، بەتایبەت كە ئێمەی نەتەوەیی كورد ، لە هەموو روویەكەوە تایبەتمەندی ڕەسەنین و خاوەن زمان و مێژووییەكی چەند هەزار ساڵەین و لە زۆرێم لە گەل و نەتەوەكانی تر دوونیا پێشكەوتووتر و گەشەسەندووترین ، ئەوەی گرنگە ئەوەیە ، ئیتر خۆشەویستی نەتەوە و نیشیتمان بەردەوام لەگەڵمان بێت ، تا هیچی تر ژێر دەست و بێ نیشتیمان نەبین .