پیلاتن و ستەمكارییەكان نەیانتوانی چۆك بە گەلی كورد دابنێن..

پیلاتن و ستەمكارییەكان نەیانتوانی چۆك بە گەلی كورد دابنێن..


ئەگەر لاپەرەكانی مێژووی گەلی كورد وەك نەتەوەیەكی ڕەسەن لە ناوچەیەكی پر كێشە و ئالۆزییەدا بە هەر بارێكدا هەڵبدەینەوە، پڕن لە كارەساتی گەورەوستەمكاری ، كە هیچ كام لە نەهامەتی و ناخۆشییەكان نەیتوانی چۆك بە خەونی و ئامانجی دەیان ساڵەی گەلەكەمان دابنێن .
بۆیە، وەك ئەوەی لە ماوەی زیاتر لە سەدەیەكی رابردوو بینراوە ، لە رێگەی خەباتێكی بێ‌ وچان و رێگەی شۆڕش و راپەڕینەوە بە خۆێن و گیانمان گەشتووینەتە قۆناغی ئەمڕۆمان، بۆیە،گشت هەوڵ و تێكۆشان و قوربانیدانمان لە پێناو ئەوە بووە تا خۆمان بین و سەربڵند بژین .سەرەڕای ترساندن، گەمارۆ، بەكارهێنانی زۆردای و جۆرها ستەمكاری و چەكی كۆمەڵكوژ و مەترسیدار ، ئەوا سەڵمێنرا كە هیچ كات گەلی كورد ملی بۆ دوژمنان و داگیركەران شۆر نەكرد.
وەك چۆن هەمیشە ، رێبەری نەتەوەیمان هێژا سەرۆك مسعودبارزانی لە ووتەكانیدا ئاماژەی سێ‌ بابەتی گرنگداوە كە ئەویش هەردەم پێوستە بیكەینە سەرمەشقی خەبات و تێكۆشانمان لە پێناو بەدەستهێنانی مافەرەواكانمان، ، یەكەم، ئێمە میللەتێكین مافمان هەیە، خاوەنی هەزاران شەهیدین ، چون ئەبێت ئیرادەی خۆمان تەسلیمی حەتتا ئەمەریكاش بكەین.دووەم ، لە بەغدا بووین ، پۆل پریمەر زۆر دژی فیدراڵی و پێشمەرگە بوو، بەردەوام دەیگووت پێشمەرگە حەل بكرێت و خەتی سوورە ، جەنابی سەرۆكیش گووتی جارێك بۆ تۆ خەتی سوور بێت 10 جار بۆ من خەتی سوورە، ئەوە دەچمەوە كوردستان و پیاو بە وەرە پێشمەرگە حەل بكە.
لە ڕاستیدا، ئەوەی ئەوەی ئەمڕۆ وزۆرجاران لە گۆڕەپانی كوردستان وایكردووە كە تا دەست و زمانی دوژمنان وداگیركەران بە سەرماندا زاڵ بێت ، بەتایبەت لە سەر ئاستی نێوخۆیی كوردستان ئەوا ناتەبایی و بێ‌ هەڵوێستی، ناپاكی و چوونە ژێرباڵی ناحەزان و هەڵنەگرتنی بەرپرسیاریەتیی و لاوازی هەستی نیشتیمانپەوەری و ئینجا بەرژوەندی شەخستی و حزبی بووە ، بەشێكی هێزولایەنە كوردییەكان بووە ، كە وایانكردووە ، دۆزی كورد نەتوانێت پێشكەوتن بەدی بكات و زۆرجاریش كاتێك دەستكەوتی گەورەمان بەدەهێنا بێت ، ئەوا بە خیانەتكارییەك ئەو دەستكەوتانە هەوڵی لەناوبردنیان دراوە .
بەڵام بەدڵنییاییەوە، تا كوردستان خاوەن پێشمەرگە ، سەرۆك بارزانی وەك رێبەرێكی دڵسۆز و كەسایەتییەكی متمانەپێكراوە بێت ، ئەوەی بەدی دەكرێت ئایندەیەكی گەش و رووناكە و بە پاڵپشتی دڵسۆزان و گەلێكی ستەملێكراو و فیداكاری هەوڵەكان بەرە پێشەوەن . ئەمڕۆ هەرێمی كوردستان وەك كیانێكی دەستووری متمانەپێكراوە ، ناوچەیەكی دیار و بەرچاوە لە سەر ئاستی عێراق و رۆژهەڵاتی ناوەرٍاست سەرٍەرایی هەوڵی ناحەزانی گەلەمان بەڵام ، لە رووی سیاسی و دیپلۆماسیی و ئابوورییەوە ، تا دێت هەنگاویی گرنگ و سەركەوتوو بەرەو پێشەوە دەهاوێژێت ، چونكە سەڵمێنراوە ، هەموو سەركردە و باڵیۆزو كارەبەدەستەكانی ناوچەكە و دونیا بێجگە لە بەغدا ، هەرێمی كوردستان بە متمانەپێكراو ترین شوێن بۆ راوێژی سیاسی و كاری ئابووری خۆیان دەبینن .
ئەوەی بۆ ئەو لێزانی و سیاسەتە ژیرانەیەی سەركردایەتی سیاسی كوردستان و بەتایبەت سەرۆك بارزانی و سەرۆكی هەرێمی و حكومەتی كوردستان دەگەرێتەوە ، كە سەرەرای هەموو ئەو گوشار و گەمارۆیانەی سەر هەرێمی كوردستان و لە نێو ناوچەیەكی ئالۆزدا ، بۆ ساتێك ئامادە نەبوو كە چۆك بۆ نەیاران ودوژمنان چۆك دا بدات . ئەوەی لە بارودۆخی عێراق بەدی دەكرێت ، ئالۆزی زیاترە و لە رۆژهەڵاتی ناوەرٍاست بەهەمان شێوە كێشە وئالۆزی زۆر هەن ، بۆیە، گەر چەند ناحەز و نەیاریشمان زۆر بێت ، بەڵام بەرژوەندی وڵاتانی زڵهێز لە هەرێمی كوردستان و جیۆپۆلیتك و جیۆئیكۆنۆمیكی ناوچەكەش هاوكار وپیشتیوانی ئێمەن ، ئەوەش وادەكات كە گەلی كورد و هەنگاوەكانی بەرەو ئاسۆیەكی روون و لووتكە بێت ..
Top