پارتی وبارزانی هێزوكردار بۆ رۆژانی تەنگانە ..
April 29, 2021
وتار و بیروڕا
نهێنی و كات و ساتی دروستبوونی پارتی یەكسانە بە هەڵسووكەوت و دروشمەكردەییەكانی ، چونكە مێژوو گەواهیدەر و سەڵمێنەری ئەو ڕاستییەیە، لە كاتی دامەزراندنی ئەو قوتابخانەیە كە وەك زنجیرەیەك درێژەپێدەری هەموو شۆڕشە یەك لەدوای یەكەكانی نەتەوەیی كورد بوو لە سەر ئاستی كوردستانی گەورە و بەتایبەت ئەم بەشەی كوردستان بە رێبەرایەتیی باوكی رۆحی نەتەوەیی كورد مستەفا بارزانی وەك مەشخەڵ و تیشكێكی رووناك لە نێو شەوەزەنگی داگیركەران بووە رووناكی و ڕێنیشاندەر و رێگەی نەدا خەون و پیلانی قڕێژی دووژمنان كە تێیدا كۆتایی هێنابوو بە مۆڕكی كوردایەتیی بێتەدی.
بۆیە، پارتی وەك كاروانێكی پر هەگبە لە خۆشەویستی خاك و نەتەوە و میراتهەڵگری شۆرٍش و ڕاپەرینی سەدان ساڵەمان هەر لە دەستپێكی دامەزراندنییەوە تا بە ئێستا بە خوێن و گیان و گووتارەكانی كردۆتە كردەوە، ئەندام وكادیر و سەركردەكانی لە سەر خۆشەویستی ، كوردپەوەری و نیشتیمانپەوەری پەروەردە كردووە ، لە كاتە سەخت و پر كێشە و قەیرانەكاندا هەمیشە ، مڵیی داوەتەوە، بەرپرسیاریەتیی و وەك خەسڵەتێكی هەمیشەیی بە هەموو توانایەكەوە پارێزگاری لە دەستكەوتەكانی كردووە و داكۆكیكاری ڕاستەقینەی مافەكانی گەل و نەتەوەكەی بوو و بەرگەی دژوارترین بارودۆخەكانی گرتووە و كۆڵنادات تا دۆزینەوەی چارەسەری و گەیشتن و بەدەسهێنانی مافەكانی.
پارتی خاوەن پێشمەرگە ، رێبەر و سەرۆكێكە كە ئەویش هێژا مسعود بارزانییە، خاوەن پێشینە و مێژووییەكی پر لە شاناز و سەروەرییە بۆ نەتەوە و نیشیتمانەكەی كە كورد وكوردستانە
ئەو رێبەرە كارێزما و پێشمەرگەیە لە نێو جەرگەی شۆڕش و بەرخۆداندا لەدایكبووە، هەموو بەدرێژایی نزیكەی شەش دەیە چەكی شەڕەف و كوردایەتیی كردۆتە شان و وەك جەنابیان هەموو جارێك دەڵێت خۆشترین ناو كە پێی بانگ بكرێم (پێشمەرگەیە) ئیدی ئەو چارەنووسی و چانسێكی گەورەیە بۆ نەتەوەیی كورد كە مێژو دروستی كردوە و پۆستی هەبێت یان نا ئەو سەرۆك و ڕێبەر و ئاڵاهەڵگری نەتەوەیەكە ، سەرۆك ڕێبە، پێشمەرگەو ڕیفراندۆم و خۆنەچەمێنەكان نەتەوەیەكانە، دۆست و دوژمن حسابی تایبەتی بۆ دەكەن، دەزانن زۆربون ئەوانەی بەردەوام هەوڵیان دەدا ببن بە دڕكو داڵی بەرپێی بەڵام هیچیان بۆ نەكراو بەوداخەوە سەریان نایەوە و پارتی و سەرۆك بارزانی وەك چیاییەكی سەڕەكێش بە سەربڵندی مانەوە.
لەلایەكی دیكەوە، مێژوویی راست و دروستی پارتی بە رێبەرایەتی سەرۆك بارزانیی لە دوێنی و ئەمرٍۆش بەردەوام لە هەوڵی یەكریزی و تەبایی نێوماڵی كوردستانیی بووە ، لەو پێناوەشدا ، هەمیشە باجی قورس وگەورەی داوەتەوە، هەمیشە ئەو پێشمەرگە گیانفیدا و تێكۆشەرە سەنگەرەكانی بەرگری بووە لە پێناو پاراستنی خاك و نەتەوەكەی و هەروەها لە رووی سیاسیی و دیپلۆماسیی كاراو ژیرانەیەوە ، ئەمرۆیی كوردستانێكی بەهێز و سەقامگیری لێهاتۆتە كایەوە ، كە هەموو جیهان شانازیی پێوە دەكات ، پارتی و سەرۆك بارزانی هەمیشە لەگەڵ رووداو و پێشهاتە نوێیەكاندا بەو بیروهزرە ئازادیخوازانە و دیموكراسیخواازنە خۆیان گونجاندووە و هیچ كات لە كاروانی خەباتی شارستانی و پێشكەوتن دانەبڕاون پارتی و بارزانی بەتەمەن پر ئەزموون و شانازیین بەڵام هەردەم گەنجانە و پر وزە لە گۆرٍەپانی خەبات و تێكۆشاندان بۆ نەتەوەیەكی 50 ملیۆنی ، پێشمەرگە، سەرۆك و رێبەرێك كە سەركردایەتیی رٍاپەرین و هەوێن و ئەندازیاری هەڵبژاردن ، پەرلەمان ، حكومەت ، فیدراڵیزم ، كوردستانێكی بەهێز و دەیان داستانی نەبەردی هەر لە شۆڕشی مەزنی ئەیلوول ، پێشكەوتنخوازی گوڵان ، شەڕی جیهانی تیرۆریزم و بەرگری قارەمانانەی لە هەرێمی كوردستان و هتد .. پارتییەك ، كە بەهەزاران ئەندام وكادیر و سەركردەی خۆبەخشی لە پێناو خزمەتكردن بە كردن بە دۆزی رەوایی كورد وكوردستان پێگەیاندووە و هەر ئەوەشە وایكردووە كە كاتێك سەركردە و شاندی وڵاتانی ناوچەكە و جیهان سەردانی عێراق دەكەن ئەوا بێ كوردستان و دیداری سەرۆك بارزانی ناگەڕینەوە ئەوەش دەرخەری پێگە وكەسایەتی كارێزمایی سەرۆك بارزانییە و كە ئەزموونی و ئایندەبینی بەرێزیان كلیلی چارەسەری زۆرێكە لە كێشە سیاسیەكانە لە ناوچەكە و عێراقدا و لە هەمانكاتدا بۆ هەموو لایەنەكان روون بۆتەوە كە چارەسەری هەموو كێشەكان لای سەرۆك بارزانییە.