تەنها پارتی و بارزانی فریادڕسی كەركووكی داگیركراو و كۆیڵەكراوە..
April 25, 2021
وتار و بیروڕا
شۆرش وراپەڕینەكانی كورد، گرنگترین ئامانجیان رزگار خاك لە ژێر دەستی و رٍەتكردنەوەی پاشكۆ و كۆیڵەبوونی دوژمنان و داگیركەرانی كورد كوردستان بووە ، شۆرٍشی مەزنی ئەیللوول لە پێناو پاراستنی شوناسی كوردستانبیوونی كەركووك ، ئەوا گەورەترین شۆرشی كردە قوربانی و سازش نەكردن لە سەر كوردستانیبوونی ئەو شارە .
ئەگەرچی چەند جارێك ئەو شارە كوردستانییە ستراتیژییە ، لەلایەن سەركردایەتی سیاسەتی كوردستانەوە بە هۆی گۆرانكاریی و رووداو و پێشهاتەكان رزگار كرا ، بەڵام بە هۆی پیلانگێریی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی و ئینجا خیانەتكاری هەر جارەوە بە شێوەیەك لە چەنگی كورد دەهێنرایە دەرەوە ، بەڵام پارتی دیموكراتی كوردستان لەگەڵ هەموو ئەو گوشار و پیلانگێرییانە ئامادە نەبووە و نابێت شازش لە سەر خاكی كەركووك و ناوچە كوردستانییەكانی تر بكات .
ئەگەر لەدوای پەلاماری داعش بۆ عێراق و داگیركردنی سێ بەشی ئەو وڵاتە ، پێشمەرگە بە فریای كەركووك نەگەیشتایە، ئەوا ، هاوشێوەی موسڵ لەلایەن تیرۆریستانەوە وێران دەكرا، هەروەها ئەگەر پێشمەرگەی كوردستان نەبوایە ، هیچ كات سوپای عێراق نەیدەتوانی موسڵیش رزگار بكرێت ، بەڵام بینیمان كە عێراق چۆن بە پاڵپشتی وڵاتانی ئیقلیمی و هەزاران میلیشا و پاسدار و چەكداری لوبنانی و فەلەستینی و خیانەتكارانی نێوخۆیی جارێكی تر لەپشتەو خەنجەریان لەپشتی كورد دایەوە، كەركووكیان داگیركردەوە .
بەڵام بەرگری قارەمانانەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە پردێ ،سحێلا و مەحموودیە، وانەیەكی زۆر گرنگ و باش بوو بەوەی كە هێزی پێشمەرگەی كوردستان بەرابەرایەتی سەرۆك بارزانی و كوردپەوەران سازش لە سەر بستێك خاكی كوردستان و بەتایبەت كەركووك ناكەن.
ئێَستاش دوای چوار ساڵ بە سەر ئەو رووداو و پێشهاتانە ترسی حەشدی شەعبی لە گەرٍانەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان ، بۆ ئەوەیە كە پارتی و سەرۆك بارزانی ، ئامادە نییە ، ستەمكاری ئەو تاقم و گروپانە لە سەر گەلی كورد قبوڵ بكات و دەیهەوێت سنوورێكیان بۆ دابنێت و بۆیە، بە پێی رێككەوتنی هەولێر و بەغدا ، پێوستە چیتر میلیشاكانی حەشدی شیعی و دژە تیرۆری عێراق كەركووك چۆل بكەن و لە ئینجا هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان بۆ كەركووك و ناوچە كوردستانییەكانی و پارێزگاریكردن لەو دەڤەرانە بگەرێنەوە .
ئەوەی ئێستا ئەو گروپە میلیشایانەی حەشدی شەعبی و هەندێك لایەنی تری نیگەران كردووە بە گەرٍانەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان و ئیدارەی كوردی بۆ كەركووك ، بێگومان بەرژوەندییە ئابوورییەكانیان لە ناو دەچن و ئەو رێككەوتنەی كوردستان و عێراق بە چاودێری نەتەوەیەكگرتووەكان و رادەستكردنەوەی گشت بارەگاننی پارتی دیموكراتی كوردستان لە 16ی ئۆكتۆبەردا دەستیان بە سەردا گیرابوو ، بۆیە ، ئەو تاقمە و میلیشایانە باش دەزانن كە ، گەڕانەوەی پارتی واتا گەڕانەوەی شكۆی كورد و قبوڵ نەكردنی ئەو تاڵانیەی ئەو گروپانەی حەشدی شەعبی لەشارەكە دەیكەن، جگە لەوەش دەبێت پارێزگاری بەزۆر سەپێنراوی كەركووك و ئەو ئەنجوومەنە كارتۆنییەی كە ئێستا دروستكراوە هەڵوەشێتەوە، ئەوانە وایكردوە ئەو هێزانەی بەرژەوەندیان لەوەدانیە لە دژی گەڕانەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان بن كە هێزێكی سیاسی رێگە پێدراوە و مۆڵەتی یاسایی هەیە لە هەموو شارێكی عێراق بارەگای هەبێت.
لە دوای داگیركردنی كەركووك لە 16ی ئۆكتۆبەر هەموو ئەو هێزانەی لەوێن بەداخەوە ئەوەیان قبوڵكردوە كە لەسەر بارەگاكانیان ئاڵای كوردستان نەبێت، هەر ئەوەش وایكردوە هەڵوێستیان لاوازبێت بەرامبەر بەو زوڵم و ستەمەی كە لەو شارە لە كورد دەكرێت، پارتی لە ژێر ئاڵای كوردستان و بە بوونی پێشمەرگەوە نەبێت ناگەڕێتەوە، ئەوە رێكەوتن هەیە كە دەبێت حەشدی شەعبی و هێزی دژە تیرۆری عێراق شاری كەركووك چۆڵبكات و تەنیا پۆلیسی فیدڕاڵی لە سەنتەری شارەكە بمێنێتەوە.
بۆیە، داگیركاری و خیانەتی 16ی ئۆكتوًلەلا ئێستا كاریگەریە خراپیەكانی ماوە و كورد بەداخەوە بووەتە گەلێكی ژێردەست لەو شارە، هەر ئەوەش وایكردوە خەڵكانێك حەشدی شیعی كۆیانبكاتەوە لە دژی گەڕانەوەی پارتی دیموكراتی و پێشمەرگە بن، چونكە ئەوەی كە دەیكەن لەبەرامبەر بە كورد و خەڵك و سەروەت و سامانی ئەو شارە بۆیان بەردەوام نابێت و هەموو ئەو راستیانە پێمان دەڵێن كە كە تەنها پارتی و بارزانی فڕیادرٍەسی كەركووكی كۆیڵەكراوە ..