كاریگەری دیپلۆماسی وسیاسەتی هەرێمی كوردستان لە ناوچەكە و دونیا ..
April 24, 2021
وتار و بیروڕا
لە ماوەی سێ دەیەی حكومڕانی هەرێمی كوردستان بەتایبەت لە دوای هەڵبژاردنەكانی 1992 و گەلی كورد بۆ یەكەمین جار بووە خاوەن پەرلەمان و حكوومەت و بەرێوەبەرایەتی خۆ وەك كیانێكی نیمچە سەربەخۆیی و دواتر بریاردان لە سەر فیدرالیزم و چەسپاندنی ، توانیوێتی بە سیاسەتێكی ژیرانە و حەكیمانە لەرووی بەرێوەبردن كاربۆ پێشكەوتنی ئابووری و ئاوەدانی و سیاسی و دیپلۆماسی خۆی لە سەر ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتیی بدات و لەو ڕێگەیەوە هەرێمی كوردستان بە وڵاتانی ناوچەكە و دونیا گرێبدات و بەرژوەەندی هاوبەش لە پێناو زیاتر سەرنجراكێشانی جیهان بۆ هەر ێمی كوردستان دروست بكات .
بەتایبەت لە ماوەی چەند ساڵی رابردوو، هەرێمی كوردستان بە هۆی تایبەتمەندی جوگرافیا و ئاسایش و ئاڕامیی توانیوێتی ببێتە شوێنكی گەشتیاری گرنگ و سەرنجی گەشتیارانی عێراقی و بیانی بە هۆی سەقامگیری هەرێمی كوردستان بەڵایی خۆیدا رابكێشێت ، ئەوەش وایكردووە ساڵ بە ساڵ گەشەسەندنێكی زیاتر لە رووی ئابوورییەوە بەخۆیەوە ببینێت . لەلایەكی ترەوە، حكومەتی هەرێمی كوردستان گشت هەوڵەكانی چڕكردۆتەوە تا ئەو رۆحییەتە پێكەوەژیانە ئاشتیانەی هەموو ئایین وئایینزاكان و پێكهاتەكانی نێو وا بكات كەهەرێمی كوردستان زیاتر پێگەی جێی متمانە و بەهێزتر بێت.
بەدڵنییاییەوە، بەدەستهێنانی ئەو متمانە و پێگەی بەهێز و سەركەوتننانە لە سەر ئاستی هەرێمایەتیی و نێودەوڵەتیی بۆ سیاسەت و دیپلۆماسیەتی ژیرانەی سەركردایەتی سیاسی كوردستان دەگەرێتەوە ، كە زۆر بە وردی و بایەخەوە گرنگی بە پاراستنی بەها دیموكراسییەكان و باوەرێكی تەواویی بە ئاشتی و گفتگۆ و كەلتووری پێكەوە ژیان هەیە . ئەمەش مێژووییەكی دێرینی هەیە لە هەوڵدان بۆ چارەسەری پرسی كورد لەرٍَێگەی ئاشتییەوە و هیچ كات باوەری بەشەرٍ نەبووە .
هەرێمی كوردستان لە ماوەی چەند ساڵی رابردوو، بە تایبەت لەم دوو ساڵەی رابردوو، پەیوەندییەكی بەهێزی دیپلۆماسی و سیاسی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەكە هەبووە ، ئەو سەركەوتننانەی هەرێمی كوردستانیش بە دڵنییاییەوە ،نەیارانی كورد نیگەران و دۆست و هاوپەیمانانی زۆر دڵخۆش كردووە ، ئەوەش بۆ ئەو گرتنەبەری ئەو دیپلۆماسییە سەركەوتووە دەگەرێتەوە كە هاوسەنگی لە نێو ناوچەیەكی پر كێشە و ئالۆزدا پاراستووە .
ئەو سەنگ و پێگە بەهێزەی هەرێمی كوردستان لە رووی گرنگی سیاسی، ئابووری و دیپلۆماسی رەنگدانەوەیەكی زۆر لە سەر ئاستی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتیی دروستكردووە و ئەوەش بۆتە ، هۆی زیاتر ناساندنی هەرێمی كوردستان و سەنگ و بایەخی و دروستبوونی متمانە و راكێشانی سەرنجی كۆمپانیا و باڵیوزی وڵاتان بەرەو ئەو ناوچە ئارٍامەی رۆژهەڵاتی ناوەرٍاستدا.
لەلایەكی ترەوە، گرتنەبەری دیپلۆماسیەتی ژیرانە ، مێژووییەكی دێرینی لە نێو قامووسی سەركردایەتی سیاسی كوردستان هەیە ، وڵاتانی ناوچەكە و دونیایی تووشی سەرسورمانكردووە ، گەلی كورد بە هەموو شێوەیەك سەڵماندی كە هیچ كات دوژمن گەل و نەتەوەەكانی ناوچەكە و داگیركەر نییە بەڵكو هەردەم كاری بۆ سەقامگیری و ئاشتی و دوورخستنەوە لە گرژییەكان بووە و بەكردەوەش ئەوەی سەڵماندووە .
دیپلۆماسی و سیاسەتەكانی هەرێمی كوردستان ئەمرۆ نەك تەنها كاردانەوەی لە سەر هەموو نەتەوەیی كورد هەبووە بەڵكو لە سەر ئاستی ناوچەیی و عێراق و نێودەوڵەتیش حیسابی بۆ دەكرێت ، ئەویش دیپلۆماسی گفتگۆی ئاشتیانە ولەیەكترنزیكردنەوە لە شوێنی گرژی و ئالۆزی و بەكارهێنانی زمانی جەنگە ، هەر دیپلۆماسییەتە ژیرانەیە توانیوێتی ڕێز و پێزانینی هاوبەشەكان و جیهانی دەوروبەر بەدەستبهێنێت.
بۆیە، ئەوەی لە ماوەی رابردوو و ئێستاش لە سیاسەت و دیپلۆماسیەتی دەرەوەی هەرێمی كوردستان بە شێوەیەكی زۆر ئەرێنی و باش بینراوە ، ڕاگرتنی هاوسەنگییە لە چۆنێیەتی مامەڵەكردن لەگەڵ پرسە هەرێمایەتی و نێودەوڵەتییەكان و پاراستنی بەرژوەندییەكانی و لە نێو مڵمڵانێی توندی وڵاتانی ناوچەكە و زڵهێزەكان . بەتایبەت كە ئەمرۆی بارودۆخ و جوگرافیای سیاسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە سوود و بەرژەوەندی هەرێمی كوردستانە، لەبەر ئەوەی هەرێم لە ڕووی ئارامی و سەقامگیرییەوە بێ گومان جەمسەرێكی ئارامی ناوچەكەیە.
هەروەها سەركردایەتیی سیاسی كوردستان وەك هەمیشە باوەر و متمانەیەكی تەواویی بە گفتگۆ و سیاسەت و دیپلۆماسییەتێكی ئارٍام بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی هەیە و مێژووش سەڵماندوێتی كە ،لەم سەردەمەدا باشترین ڕێگەیە بۆ گەیشتن بە مافە ڕەواكانی گەلی كوردستان. ئەمەش ڕێگە خۆش دەكات كە هەرێمی كوردستان لە رووی سیاسی ، دیپلۆماسی و ئابوورییەوە زیاتر ببێتە جێگەی بایەخ و ئەم بەردەوامبوونە و ئەو جۆرە شێوازە سیاسەت و دیپلۆماسیەت ژیرانەیە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی زیاتری پێگە و سەنگی هەرێمی كوردستان و بەرزڕاگرتنی بەهاكانی باوەری كوردپەوەری و نیشتمانپەروەری و هەڵكردنی ئاڵای كوردستان وەكو هێمایەك بۆ ئاشتی و تەبایی و تێكۆشان. بۆیە، ئەو جۆرە سیاسەت ودیپلۆماسیەت نەرم بۆتە هۆی ئەوەی زیاتر بایەخ و سەرنجی وڵاتانی هەرێمایەتی بەرەو هەرێمی كوردستان و هەوڵدان بۆ چارەسەری كێشەكان ، بۆ ئاشتی و سەقامگیری هەرێمی كوردستان و گشت ناوچەكە .