تهنها كوردپەوەری و نیشتیمانپەروەریی ..
April 22, 2021
وتار و بیروڕا
مێژوویی خەبات و قوربانیدانی دوێنی و ئەمڕۆمان لە پێناو كوردایەتی و بۆ سەربەست ژین و ڕەتكردنەوەی ستەمی نەیارانی كورد وكوردستان بووە دوور لە هەموو بەرژوەندییەكی شەخستی و حیزبی .
لە پێناو پاراستنی مۆڕكی كوردایەتیی و شوناسی نەتەوەیمان بە درێژایی دەیان ساڵی رابردوو، بە كردەوە ، هەزاران كەس گیانیان بەخشی و زەریاییەك خوێن رٍشایە سەر خاكی پیرۆزی كوردستان ، كوردپەوەری و نیشتیمانپەوەری تەنها لە چوار چێوەی دروشمی بریقەدار و بێ كردار نییە ، بەڵكو هەست و سۆز و خۆشەویستی و باوەر بوونە رەمزە نەتەوەیی و نیشتیمانییەكان و جلوبەرگ و زمان كە ئەم رەمزانە ناوەڕۆك دروست دەكەن نەك بە پێچەوانەوە.
پارتیبوون ، كوردایەتییە .. سەختی كێشان و ئاوارەیی ، ئەنفال و كیمیاباران و چێشتنی گەرماو سەرما و قوربانیدان و كۆڵنەدانە ..
لە بەرامبەردا ،، سەربەست ژینە ، سەربەخۆییە، ئازادییە ، شكۆمەندییە ، سەربڵندییە و گەورەترین شانازییە ..
كە تەنها دڵسۆزان ، كوردپەروەران ، نیشتیمانپەروەان ئەوانەی لە هەموو روویەكەوە باجیان داوە تا گەل و نیشتیمانەكەیان هەمیشە سەرفراز بێ و هیچ كاتێ ژێر دەست و پاشكۆ نەبێ ..
پارتیبوون ، پاراستنی ئامانجی گشت شۆرش و بەرخۆدانەكان ، ئاڵاییی كوردستان ، مێژوویی پر شكۆیی نەتەوەییە میرات هەڵگری خەباتی دەیان ساڵەی كورد وكوردستانە بەرەو ئایندەیەكی پر هیوا ..
پارتیبوون ، هیچ كات خولیایی پۆست ، كورسیی و بەرژوەندییە تایبەتییەكان و خۆشگوزەرانییە شەخسییەكان نەبووە ، بەڵكو واقعیی پارتیی ئەوەیە بۆ پرسێكی نیشتیمان و نەتەوەییە تێكۆشاوە و تێدەكۆشێ لە پێناو كورد و كوردستان ، ئەمەیە واقعیی بوونی پارتی ، قوتابخانەی كوردایەتییی و كۆڵنەدان ..
كوردپەوەری و نیشتیمانپەوەری ئەو بزوێنەرەیە و بناغەیە كە لە نێو ناخ وخوێنی هەر كوردێكی ڕەسەن و خاكپەورە و كوردستانی ڕەگ و ڕیشەی داكوتاوە و هەموو سات و كاتێك ئامادەیە لە پێناو پارێزگاریكردن لە گەل و نیشتیمانەكەی خوێن و گیانی ببەخشێت . لە پێناو بەدیهێنانی ماف و ئازادی و سەربەستی و سەربەخۆیی ژین ، بۆیە، تا ئەو كاتەی كە خەون و ئامانجی گەل و نەتەوەكەی نەیتەدی بەردەوامە لە خەبات و تێكۆشان ، نیشتیمان خاكە و مافی هەمووانە بەرگری و فیدالكاری بۆ ببەخشن و بەرپرسیاریەتی و ئەركەكانی بە ئەستۆ بگری ..
بۆیە، هەم خۆشەویستی بۆ نیشتیمان و نیشتیمانپەوەری گڕێدراویی یەكتر و لەیەكتر جیا ناكرێنەوە ، چونكە دروشم ریكلامی گەورە ، تەنها دەچنە شتێكی بێ رۆح و بێ گیان و دووركەوتنە لە رێرەویی كوردپەوەری و نیشتیمانپەوەری ڕاستەقینە و ئینجا ناتەبایی و هەست نەكردن بە ئەرك و بەرپرسیاریەتیی بەرانبەر بە گەل و نیشتیمانەكەت ، وەك چۆن لە ماوەی رابردوو، كەسانی زۆر بەناوی كوردپەوەری ، نیشتیمانپەوەری و سەربەخۆیخوازی دروشمی زۆر گەورەیان بەرزكردەوە ، دواتر هەموو ئەو وتانە تەنها لە پێناو بەرژوەندی شەخسی و تایبەت دەرچوون و زیانی گەورەشیان بە دۆزی رەوایی هەم گەل و هەمیش نیشتیمانەكەیان گەیاند .