هه‌ر له سه‌ره‌تای دروست بوونی كابینه‌ی نوێ حوكمه‌تی هه‌رێمی كوردستان لایه‌نه نه‌یاره‌كانی پارتی و سه‌ڕۆك بارزانی به خۆیان یان به كرێگیراوهكانیانهوه شه‌و رۆژ ره‌خنه له كابینه‌ی حوكمه‌ت ده‌گرن ،بێ ئه‌وه‌ی وا هه‌ست بكه‌ن كه‌وا خه‌لك ده‌بینی كه‌وا زۆربه‌ی لایه‌نه‌كان تێدا به‌شدارن كه‌چی هه‌موو هه‌ولێك ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتوو نه‌بێت له حوكمرانی دا به راست و چه‌پیانه‌وه به حوكمه‌ت و كابینه‌كه ده‌رشێنه‌وه بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست به‌رپرسیاری بكه‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌م كابینه‌یه خزمه‌تی نه‌كردووه یان خزمه‌تی پێ ناكرێت فه‌رموون له حوكمه‌ت بكشێنه‌وه و ئه‌ستۆ پاكی خۆتان بۆ خه‌لك ئاشكرا بكه‌ن به‌لام بوویان لێره له‌ناو حوكمه‌ت و له‌وێ ئۆپۆزیسۆن دوو رووی یه‌كی ئاشكرایه، به‌لام ته‌نها ئامانج لێدانه له مسروور بارزانی و به راسته‌وخۆ و نا راسته‌خۆ له سه‌ڕۆك بارزانی،چونكه هه‌مووان ده‌زانن مسروور بارزانی یانی سه‌رۆك بارزانی فێل و ئامانجه‌كان دیارن،هه‌ر رۆژه بیانویه‌ك یان به‌ر به‌ستێك ده‌خه‌نه به‌رده‌م كابینه‌كه‌ی مسروور بارزانی دا تا یاسایی چاكسازی هات دیاره كێ رێگری لێ ده‌كات چونكه نایان وێت به‌راستی چاكسازی بكرێت،ئه‌مه شه‌رێكی كۆنه له‌گه‌ل مه‌سروور بارزانی دا به‌لام دلنیابن له‌گه‌ل سه‌رۆك بارزانی دا نه‌یان توانی بیكه‌ن به‌رامبه‌ر مه‌سروور بارزانیش ناتوانن بیكه‌ن و تێدا سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت و دلنیایی بۆ هه‌موو لایه‌ك به‌سه‌ر هه‌موو به‌ر بهستهكاندا زال و سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت، جار جاریش له نه‌مانی قسه و ره‌خنه‌یان ئه‌وانه‌ی دلیان به‌وه خۆشه ناكۆكی هه‌یه له نێو پارتی دا ده‌بێت ئه‌وه‌یان له یاد بێت هه‌م سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی و هه‌م كاك مه‌سروور دوو قوتابی ژێر ده‌ستی سه‌ڕۆك مسعود بارزانین سه‌ر ئه‌نجام یه‌ك ئامانج و یه‌ك رێبازنن، بۆیه له كۆتایدا ده‌لێم ئه‌و شه‌ره‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی دۆڕاند تان له‌گه‌ل مه‌سروور بارزانیش ده‌دۆڕێنن كاروانی چاكسازی به‌رده‌وام ده‌بێت ناوه‌خۆ به‌هێز ده‌كه‌نه‌وه و له‌سه‌ر پێكان جارێكی ڕا ده‌وه‌ستێته‌وه به‌سه‌ر هه‌موو به‌ربه‌سته‌كانیش زال ده‌بێته‌وه نه‌یاره‌كانیش له كۆتایدا گڕهوهكانیان وه‌ك جاران دهدۆڕێنهوه ئه‌و جادوویانه‌ی كردوویانه بۆ روخانی كابینه‌ی مه‌سروور بارزانی دا به‌تال ده‌بێته‌وه.