خەونی رێگریكردن لە پێشكەوتن وسەقامگیری كوردستان قەت نایتەدی ..

خەونی رێگریكردن لە پێشكەوتن وسەقامگیری كوردستان قەت نایتەدی ..

هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستانە، بە بەگەشەسەندوترین شار لەرووی بیناسازیەوە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەستنیشانکرا لەلایەن رێکخراوەکانی سەر بەنەتەوە یەکگرتووەکان، ئەمە بەکەمتر لە سەدا10ی بودجەی عێراق، کەبۆ هەرێمی کوردستان هاتووە لەماوەی حەوتساڵدا.
ئەوەی هاتبێتە عێراق بەئاسانی بۆی دەرکەوتووە کە هەرێمی کوردستان لەدوای رووخانی فاشیستی بەعسەوە چ گەشەیەکی کردووە و پارێزگاکانی تری عێراق چۆن رۆژ لەدوای رۆژ وێران و وێرانتربوون.
تەواوی وڵاتانی ناوچەكە و دونیا لەو ڕاستییە گەیشتوون، کە هەرێمی کوردستان ڕۆڵێکی ئەرینی دەبینێ لە سەقامگیریی ناوچەکە و جیهاندا، هەروەها نائارامی و تێکچوونی ڕەوشی ئێستای بەغدا یەکێکی ترە لەو هۆکارانەی کە هەرێمی کوردستان بە پایتەختی ئارامی و سەقامگیری بناسێنرێت.
لەرٍاستیدا ، دوژمنانی گەلی كورد و هەرێمی كوردستان ، ئەمە یەكەم جار نییە كە ھێرش دەكرێتە سەر ھەولێر. لە ماوەی رابردوووشدا چەندجار بە مووشەك هێرشكراوەتەو سەر هەولێر و هەروەها فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر كەوتنە خوارەوە. هێرشی ئەمجارەدا فرۆكەی بێ فرۆكەوان بەكار ھێنراووە ، كە ئەوە بە ترسنۆكانەترین و قێزەوەنترین كاری تیرۆریستی بۆ تێكدانی ئارامی و سەقامگیری هەرێمی كوردستان ئەنجامدراوە .
سیناریۆی ئامادەكاری بۆ هێرشكردنە سەر هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان بۆ جاری چەندەمین لە کاتێکدایە، کە سێ ڕۆژ بەر لە ئێستا میدیا بیانییەکان بە نەخشە و پیلان بێت یان مەبەستیان دەرخستنی ڕاستیی بڵاویانکردەوە کە بنکەی زانیاریی ئیسرائیل لە هەرێمی کوردستان هەیەو، ئێران پەلاماری داون. ئەوە جگە لەوەی هەر لەم سێ ڕۆژەدا ئیسرائیل هێرشی کردۆتە سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران کە تاکە کارتی ئێرانە بۆ ئەوەی رۆژئاوا سزاکانی سەر تاران لەسەر لابدەن..
گرووپێكی تیرۆریستی سەرلێشێواوی لە یاسا دەرچوو، لەپەنای حەشدی شعبی و بە چەكی وەرگیراو لە هاوپەیمان وپارەی حكومەتی عێراق و بەرگی ئەوانەوە، بەمەبەستی تێكدانی سەقامگیری و ئاسایش و ئارامی پایتەختی ھەرێمی كوردستان، ترسنۆكانە ئەمجارەیان بە فرۆكەی بێ‌ فرۆكەەوان فرۆكەخانەی ھەولێریان كردە ئامانج ، ئەم کردەوانە بۆ چەندەمین جارە دووبارە دەبنەوە و لە ئاکامی بەسزا نەگەیاندنیان، تاقمە تێکدەرەکان جورئەتی ئەوە پەیدا دەکەن لەسەر کارە تیرۆریستیەکانیان بەردەوام بن".
بەدڵنییاییەوە، هێرشكردنە سەر هەولێری پایتەخت لە رابردوو و ئێستا هیچ پاساوێك هەڵناگرێت و زێهنیەتی ئەم جۆرە تاقمە فاشیست و دوور لە ھزری سەردەمیانە، چاویان بە پێشکەوتن و ئارامی و خۆش ژیانی دانیشتووانی ھەرێمی کوردستان ھەڵنایەت و، پێیان قبوڵ ناکرێت پێکەوەژیانی نەتەوەیی و ئاینی لەهەرێمی کوردستان بەتایبەت هەولێری پایتەخت ھەبێت و بەدەست لەپشت دراوی وەکو ئەڵقە لە گوێ ئەوەی پێیان دەگوترێت جێبەجێی دەکەن.
بۆیە، دوژمنان و داگیركەرانی كوردستان چاویان بە هەموو ئەو سەركەوتن و متمانەیە لە سەر ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتیی بە هەرێمی كوردستان لە رووی سیاسی، دیپلۆماسی و ئابوورییەوە هەڵنایەت و خۆشیان و وڵاتەكەیان هیچ رێگەیەكیان لە بەردەم نەماوە تەنها لە رێگەی جاش میلیشا و كۆیڵەكانیانەوە ترسنۆكانە و بەخەونی حوشتریان بەڵكو بتوانن خەونی رێگریكردن لە پێشكەوتن و گەشەسەندنەكانی هەرێمی كوردستان وەك دوورگەیەكی سەقامگیر لە لەناوچەكە بگرن كە بەدڵنییاییەوە هیچ كات ئەو خەونەی دوژمنان و ناحەزان نایەتەدی.
Top