مەسرور بارزانی،رێگەی نەدا شكۆ،ئاسایشی نەتەوەیی كوردستان ژێر دەست بێ..
April 14, 2021
وتار و بیروڕا
دوای گوشارێكی زۆری چەند ساڵە لە رووی گەمارۆدانی ئابووری و پیلانگێری قرێژی هەرێمایەتی و نێو خۆیی بۆ لاوازكردن و هەڵوەشاندنەوەی قەوارەی كوردستان ، لە كۆتاییدا بە پشوو درێژی و خۆراگری، قوربانیدان پێشمەرگە و سیاسەتی ژیرانەی وهەوڵی بەردەوامی سەركردایەتیی سیاسی كوردستان .
نەك هەر رێگری لە بەدیهاتی خەونی ناحەزان ودوژمنانی كیانی كوردستان نەدرا ، بەڵكو پێگەی هەرێمی كوردستان لە رووی ئابووری و سیاسییەوە چووە قۆناغێكی نوێیەوە ، بەتایبەت چوونی نەخشەی وزەی كوردستان بۆ سەر نەخشەی وزەی نێودەوڵەتی بە شێوەیەكی یاسایی و سیستماتێك ، هەرێمی كوردستان دەچێتە قۆناغێكی زۆر پێشكەوتوو و گرنگەوە بە تایبەت كە كوردستان خاوەن یەدەكێكی زۆری نەوت و غازی سروشتییە ، بە كۆتاییدا هەموو ئەو دەنگە ناشاز و سیناریۆیانە كە تێیدا ئامانج بێ متمانە و نەروون پیشاندانی هەرێمی كوردستان شكستیان هێنا بە پەسەندكردنی یاسایی نەوت و غاز كە ئەمە خۆی لە خۆیدا بابەتێكی گرنگ و ستراتیژییە ، شكستی بە هەموو ئەو هەوڵ و پیلانگێرییانە هێنا كە لە ماوەی رابردوو، هەندێك كەس ولایەن لە نێوخۆیی كوردستان و لە بەغدا هەوڵەكانیان بۆ ئەوەبوو شكست بە هەر ڕێككەوتنێكی نیوان هەولێر و بەغدا بهێنن، بۆ رادەستكردنەوەی سلێمانی بە عێراق یان بەهەرێمكردن یان مامەڵەی راستەوخۆی سلێمانی و عێراق نەكرد كە لایەنە عەرەبییەكان ئامادەنەبوون بەدەم داواكانیانەوە بچن، ئەگینا ئەوان هەموو هەوڵێكیان لەم پێناوەدا دابوو بەتایبەت ئەو تاقم و گروپانەی كە 16ی ئۆكتۆبەری 2017 لە پێناو بەرژوەدی و كورسی دەسەڵات نیوەی خاكی كوردستانیان ساوێلكە ئاسا رادەستی دوژمنان ونەیارانی كوردستان كرد .
ئەوەی گرنگە هەڵوەستەی لە سەر بكرێت ئەوەیە، كە هەوڵە بێ وچان و پەرۆشی سەركردایەتیی هەرێمی كوردستان و بەتایبەت رێزدار مەسرور بارزانیی بوو ، لە قۆناغە سەختەكاندا و پەرۆشی و خەمخۆریان وەك ئەرك وبەرپرسیاریەتی سەرۆكی حكومەتی كوردستان پیشاندا كە هەموو رێكارە یاسایی و دەستوورییەكانی لە پێناو دابینكردنی مووچە و بودجە بۆ خەڵكی كوردستان خستەگەڕ بۆ دابینكردنی ماف و شایستە دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستان .
هەر چەندە پرۆسەی گفتگۆ ودانووستانەكان لە بارەی ماف و پشكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ عێراق درێژی خایاند و زۆر كۆسپ و ئاستەنگی لە بەردەم دروستكرا لە رووی سیاسییەوە كە مەرٍامەكانیان روون وئاشكرا بوو، بەڵام بەرێز مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی كوردستان لە ماوەی نزیكەی دوو ساڵ دەستبەركاربوونییەوە ، زۆر بە شێوەیەكی دانایانە توانی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی عێراقی ئیتیحادی بە بێ وچان و بە دیپڵۆماسی و سیاسی مامەڵە وردبینانە بكات وهەنگاویی ژیرانە لەو پرۆسەیە بكات .
بۆیە، بەرێز مەسرور بارزانی لە پێناو بە دەسهێنان و چەسپاندنی ئەو مافەرەوایانە ، بە شێوەیەكی یاسایی ، شاندێكی حكومەت لە گشت روویەكانی تەكنیكی و یاسایی و دارایی پێكهێنرا بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ گفتگۆ و دانووستانەكان بۆ سەركەوتن لەو پرۆسە سەختە دا، بەردەوام لە سەر هێڵ بوو بۆ پەیوەندی لەگەڵ سەرۆكایەتی حكومەتی عێراق و هێزولایەنە سیاسییەكانی عێراق بۆ چارەسەری ریشەیی .
كەسایەتی پشوو درێژ و ژیری سەرۆكی حكومەتی كوردستان ، بە شێوەیەك بوو ، كە ئەگەر لە هەر جارێك لە شوێنكدا ، كێشە وكۆسپ دروستبووایە، ئەوا زۆر بە پشوودرێژی لە رووی ئیداری وسیاسی و دیپلۆماسی هەوڵی چارەسەركردنی دەدا و ئەوەی هێمای پێگەو كەسایەتی سیاسی و دیپلۆماسی و جێگەی متمانە چ لە سەر ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتیی و چ لەلایەن سەرۆك وەزیرانی عێراقەوە بە ئاشكرایی پیشان دەدا لە پێناو چارەسەركردنی پرۆسەی گفتگۆكان هەولێر و بەغدا .
بۆیە، لە چەندین دیدارو گفتگۆ لەگەڵ شاندە دیپلۆماسی وڵاتانی ناوچەكە ، ئەوروپا و ئەمەریكا بەردەوام پێداگری تەواویی لە سەرماف و شایستەكانی هەرێمی كوردستان دەكرد ، هەر ئەوەش بوو كە دیپلۆماسیەت و پشوو درێژی بەرێز مەسرور بارزانی وایكرد كە رۆڵی هەبێت لە سەر پاڵپشتی كردن و سەرخستنی گفتگۆكان و زۆر لێهاتووانە توانیی پشتیوانی سەركەتنی پەسەندكردنی ماف و شایستە كانی هەرێمی كوردستان بێت لە هەمانكاتیشدا پاراستنی قەوارەی یاسایی و دەستووری هەرێمی كوردستان و رێگریكردن لە بەدیهێنانی خەونی ناحەزانی ناوخۆیی ودەركی بۆ هەڵوەشاندنەوەی هەڵوەشانەوەی قەوارەی هەرێمی كوردستان بێنە دی، بەدڵنییاییەوە پەسەندكردنی شایستە و مافی هەرێمی كوردستان لەسەر واقیعی ئێستەی جوگرافیای قەوارەی هەرێمی كوردستان بووە؛ نەك لەسەر بنەمای پارێزگاكان.
بەدڵنییاییەوە، ئەو سەركەوتنە وایكردكە، بابەتێكی گرنگیش وەك كێشەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان بەهێزتر بكات ، ئەوەیش پرسی شەنگال تا كەركووكە ، كە ئەوەش هەوڵە بەردەوامەكانی رێزدار مەسرور بارزانییە لە رووی سیاسی و دیپلۆماسییەوە، بۆ چارەسەركردنی مافە دەستوورییەكان كە ئەویش خاكە، كە ساڵانێكی زۆرە بێ چارەسەری ماونەتەوە .
ئەم سەركەوتنەی سەرۆك وەزیرانی كوردستان لە چەسپاندنی بەشی بودجە و مووچەی هەرێمی كوردستان جگە لە بەدەسهێنانی ئەو مافە لە هەمان كاتیشدا توانیی رٍەوایەتی دەستووری كوردستان لە رووی سەربەخۆیی ئابووری بۆ كوردستان تۆمارٍ بكات و بگەرێنێتەوە ، خەونی ناحەزانی گەلی كوردی بۆ رٍادەستكردنی دۆسییەی نەوت كە ئاسایشی نەتەوەییە تووشی شكست كردەوە ، كوردستان چووە قۆناغێكی تری سەربەخۆیی ئابوورییەوە ئەوەش ئایندەیەكی روون و پرهیوا بۆ كوردستان دەستەبەر دەكات .