خۆشەویستی گەل و نیشتیمان رەمزی سەركەوتنە ..
April 12, 2021
وتار و بیروڕا
كوردستان ئەو ناوچە هەستیار و گرنگەیە لە رۆژهەڵاتی ناوەرٍاست كە كەوتۆتە چەقی ملمڵا نێی وكێشەی وڵاتانی هەرێمایەتی و زڵهێزان كە دەیان ساڵە گۆرانكاری وئاریشەكان بەردەوامن ، هەموو ئەو درهاویشتانە كاریگەریان لە سەر دۆزی كورد كە خاوەن مافێكی رەوایە لە ناوچە داناوە .
روون وئاشكرایە، بەهۆی بەرژوەندی زڵهێزانەوە و بوونی سەرچاوەی ئابووری دەوڵەمەند خاك ونیشتیمانەكەی بە سەر وڵاتان دا دابەشكردووە . هەر ئەوەشە وایكردووە كە لە پێناو گەرٍاندنەوەی سەربەستی كورد وكوردستان بەردەوامە لە خەبات و قوربانیدان..
دوای چەندین ساڵ باشووری كوردستان بووە خاوەن هەرێمێكی دانپێنراوە وكە خۆی سەرەرای هەموو هەوراز و نشێوەكان توانیوێتی ئەزموونێكی سەركەوتووانە ئەنجام دراون و توانی هەموو ئەو بۆچوونە خراپانەی كە بەرانبەر بە گەلی كورد و دۆزە رەواكەی پێشتر باش دەكران بسرێتەوە بۆ گەلێكی ئاشتیخواز ، دیموكراس كە حەزی لە پێكەوەژیان و پێشكەوتنە وەك هەموو گەلانی ناوچەكە ..
لە ماوەی ساڵانی رابردوو، كوردستان رووبەرووی كێشە وقەیرانی زۆر بۆتەوە چ بە هۆی كاریگەری گۆرانكارییەكانی ناوچەكە و چ بە هۆی سیاسەتی هەڵەی دەسەڵاتدارانی بەغدا ، زیانی زۆریان بەر هەرێمی كوردستان لە رووی ئابوورییەوە گەیاندووە كە ئامانجەكەشی روون وئاشكرایە .
بەڵام لەگەڵ هەموو ئەو كیشانە ، كوردوكوردستان توانیوێتی سەركەوتووانە خۆراگر بێت و دەستكەوتەكانی كە بەرهەمی خوێنی شەهیدان و ماندووبوونی پێشمەرگەی و خەباتی رەوایی گەلەكەمانە بە شێوەیەكی گشت .. بۆیە، دوێنی كابینەی هەشتەمی بەربەستەكانی تێكشكاند و ئەمرٍۆش كابینەی نۆیەم كە وەك رێزدار مەسروور بارزانی لە هێلەگشتییەكانی كابینەی كوردستان راگەیاندبوو كە ماڵی هەمووانە ، دەخوازێت كە ھەموومان پشتگیری كابینەی حكوومەت و سەرۆك وەزیرانەكەی بین، بۆ سەرخستنی ئەو خواستەی كە لە سەرەتای دەستبەكاربوونیەوە دروشمی پێكەوە كاركردنی بەرز كردەوە. گوتی "ئەو كابینەیە تەنیا هی تاكەكەسێك یان چەند حزبێك نییە، بۆیە چاوەڕوانین هەموو لایەنە سیاسییەكانی هەرێم لە بەهێزكردنیدا پاڵپشتمان بن. لە كارە باشەكان هاندەرمان بن و هەڵەكانمان بۆ دەستنیشان بكەن".
لەلایەكی ترەوە رووداو و پێشهاتەكان و رەوشی ناوچەكە وا دەخوازێت كە هەموومان تەبا و یەكگرتووتر بین. چەند جیاوازی و بۆچوونی جیامان هەبێت، پێویستە لە ئاست بەرژەوەندییە نیشتمانییەكان یەكڕیز بین، كەواتە دەبێت ئێمەش ھاوكاری حكوومەت بین، تا لەكارەكەیدا سەركەوتوو بن و چیتر ئەو رووە حزبییە ناشیرینە پێشانی دەرەوە نەدەین كە هیچ جوانییەكی بە كورد نەبەخشیوە، باشترە ھاوشانی رێزدار مەسروور بارزانی دژی گەندەڵی بین و لەگەڵ شەفافییەت و پاكی لە بەڕێوەبردندا داوای خۆشگوزەرانی زیاتر بكەین، دەبێت دژی ستەم و نادادی و هێزی حزبی بین و پشتیوانی دادگەری بین. چی دەبێت ئەگەر گفتوگۆی بنیاتنەر ئێمەی كورد لەم قۆناغە مێژووییەدا كۆ بكاتەوە، نەك جەنگ و پەلاماری یەكتر و زمانی تفەنگەكان.
بۆیە، هەموومان بە هەستێكی كوردانە ونیشتیمانپەرەوەرانە پێوستمان پلان ستراتیژی گرنگ هەیە، تا ھەرێمەكەمان پەرت نەبێت، چونكە ھەمیشە نەتەوە لە پەرتبووندا ون دەبێت و وێران دەبێت. لە كاركردن وەك یەك تیم و یەكدەستی و هاوئاهەنگی، بنیاتنان بەرهەم دێت. دەبێ هەموو هێزولایەكان چ ئەوانەی لە نێو حكومەتن شەریكێكی راستەقینەبن و چ ئەوانەی لە دەرەوەی حكومەتن بەوەك ئۆپۆزسیۆن بەگیانێكی بەرپرسیانە مامەڵە لەگەڵ رەشی هەستیاری ئێستای كوردستان بكەین. با هەموو پێكەوەوە و كوردستانی بەهێزتر بەیەكریزی و پاراستنی سەقامگیری نێوماڵمان بەرەو لووتكەی سەركەوتن ..