قەوارەی كوردستان خاوه‌ن سەنگ ومتمانەی ناوچەیی ونێودەوڵەتی ..

قەوارەی كوردستان خاوه‌ن سەنگ ومتمانەی ناوچەیی ونێودەوڵەتی ..


گه‌لی كورد وەك نەتەوەیەكی ڕه‌سه‌ن لە هەوڵی بێ‌ وچانه‌ لە پێناو چارەسەركردنی ئاشتیانە لەگەڵ هەموو نەتەوەكانی تری دەوروبەری و ناوچەكە و ئەوەش بەكردەوە سەڵمێنراوە و بەردەوام هەوڵیداوە كە ڕێگەی ئاشتی و گفتگۆوە ، گرفتەكان چارەسەر بكات و بە ئاشتی مافەرەواكانی بەدەست بهێنێت .
ە شۆرٍش یەك لەدوای یەكەكان لەگەڵ رژێمەكانی رابردوو وداگیركەران بە ئێستاشەوە ، بەردەوام هەوڵی چارەسەری و كۆتایی هێنانی بە شەرٍداوە ، لە ئێستاشدا ، بەرێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان هەردەم بەردەوامبووە لە سەر ئەو رێچكەیە و بە ئەندازیاری ئاشتی و ئاوەدانی ناسراوە و لە پێناو چارەسەركردن كێشەكان و شكاندنی بەستەڵەكەكان لە سەر ئاستی نێوخۆیی ، عێراق و ناچەكە، بە دیپلۆماسییەت و هێزێكی نەرمەوە ، بە یەكێك لە كاراكتەرە بەهێز و كەسایەتیی كارێزمایی ناسراوە ، خاوەن پێگەیەكی بەهێز و تایبەتییە ، بەتایبەت بینمان كە دوای رووداوەكانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان و گەلەكۆمەكەی ئیقلیمی و نێودەوڵەتیی و خیانەتكاری نێوخۆیی بۆ لەباربردنی دەستكەوتەكان چۆن كوردستانیان گەمارۆدا بوو و بە خیانەت و ناپاكی دەستیان بە سەر نیوەی خاكی كوردستان گرت ، لەو كاتە كە هیواكان زۆر كەمببوونەوە ، ئەوا بەرێز نێچیرڤان بارزانی لە ماوەی چەند هەفتەیەكدا ، بە سیاسەت و دیپلۆماسی ژیرانەی خۆی و بە خۆراگری گەلەكەمان و قارەمانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان بە رێبەرایەتی سەرۆك بارزانی توانیی ، بەستەڵەك و گەمارۆكان تێكبشكێنرێت .
هەوڵەدیپلۆماسییەكان بە شكاندنی گەمارۆكان لەلایەن فەرەنساوە ، بە دیداری ئیمانوئێل ماكرۆن سەرۆك كۆماری فەرەنسا و نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی ئەو كاتەی كوردستان دەستیان پێكرد و ئەوەش وایكرد كە جارێكی تر پێگە و متمانەی هەرێمی كوردستان لە سەر ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتیی بەهێزتر بێت و ئینجا بە دیداری سەرۆككۆماری ئەمەریكا دۆناڵد ترەمپ و سەردانی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ناوچەكە و جیهان بۆ هەرێمی كوردستان و دیداری لەگەڵ سەركردایەیی سیاسی كوردستان بە تایبەت سەرۆك بارزانی ، شكست بە پیلانگێری و گەمارۆكان هێنرا .
دوای بەشداریكردنەوە ، هەرێمی كوردستان لە هەڵبژاردنەكانی 2018 لە سەرئاستی عێراق و كوردستان ، ئەمجارەیان بە دروشمی كوردستانی بەهێز جارێكی تر گەلی كورد بەشداری لە پرۆسەی سیاسی عێراق كردەوە، بەڵام هەندێك هێز ولایەنی شۆڤێنی كە دڵ و دەروونیان پر لە ڕق و كینەبوو لە ماوەی دوو ساڵی رابردوو ، بە هەموو توانایەكەوە هەوڵی لە باربردنی دەستكەوتەكانیان دا ، بەڵام ئەمجارەشیان بە خۆراگری گەلی كورد و سیاسەتی حەكیمانەی كوردستان توانی رووبەرووی ئەو گەمارۆ و گوشارانە ببێتەوە.\
دواتر لە ماوەی رابردوو، زۆری نەخایاند ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا سەردانی عیراقی كرد دووبارە پێشوازیكرد لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ، لە كۆتا جاردا لە ئاداری 2021 بە بانگهێشتنامەیەكی فەرمی وڵاتی فەرەنسا سەرۆك نێچیرڤان بارزانی سەردانی ئەو وڵاتەی كردوو لەگەڵ ماكرۆن كۆبوویەوە ، هەمیشە نێچیرڤان بارزانی بە هێمای ئاشتی و ئارامی و شكێنەری بەستەلەكان ناسراوە بۆتە هیوایەك بۆ گەلی كوردستان و عیراق و ناوچەكە ، سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەرۆكی وڵاتیكی ئازادیخوازە و هەموو ئاماژەكان دەرخەری ئەو رٍاستییەن كە هەرێمی كوردستان و سەركردایەتییەكی خاوەن پێگەیەكی دیار و بەرچان لە سەر ئاستی ناوچەكە و جیهان و پێوستە گەلی كوردیش ئەو گرنگ و بایەخە بە هەند وەربگرێت و بۆ بەدیهێنانی گشت مافەرەواكانی لە نێو كوردستانێكی بەهێزدا .
Top