كوردستانی بههێز بەرەو پێشەوەیە ..
April 7, 2021
وتار و بیروڕا
جگە لەوانە حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبەردەم ئەركێكی گرنگی نیشتمانی دایە، ئەویش كاركردن و هەوڵ دان بۆ جێ بەجێكردنی برگەكانی دەستوور بە تایبەتی برگەی 140 كە تایبەتە بە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم، هەر لە شەنگالەوە تا كەركووك ،هەروەها پرسی بودجە و مووچەی وەك مافێكی دەستووری ، لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی عێراق، مێژووش گەواهیدەرە كە هەموو ساتێك گەلی كورد هەردەم لەگەڵ لێك تێگەیشتن و گفتۆ بووە، بەگوێرەی دەستوور و سازشنەكردن لەسەر مافەكانی كوردستان.
هەرێمی كوردستان بە هۆی گرتنەبەری سیاسەتێكی حەكیمانە و دیپلۆماسی و پەیوەندییەكی بەهێز ، توانیوێتی لە سەختترین بارودۆخەكاندا ، بگەێنێتە ئاستێكی باش ئەوەش ڕەنگدانەوەیەكی باش هەبووە لە پاراستن و بەرگریكردن لە كیانی دەستووری هەرێمی كوردستان ، لە نێو ناوچەیەكی نائارام و ئاڵۆزدا بەژوەندییەكانی كوردستان پارێزراو بن و ئەمرۆش دەبێ ئاستی پەیوەندییەكان لە سەر ئاستی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی زیاتر بایەخ و گرنگی پێبدرێت بۆ زیاتر داكۆكیكردن لە مافەرەواكانی كوردستان .
بۆیە، هەنگاوەكانی سەرۆكایەتی هەرێم و حكومەتی كوردستان چ لە بواری خزمەتگوزاری و چاكسازی و چ لە بواری سیاسی و دیپلۆماسییەوە ، وایانكردووە رۆژ بە رۆژ متمانەی جەماوەر بەهێزتر بێت و پرۆپاگەندە و چەواشەكاری دوژمنان و ناحەزانی گەلەمان مایەپووچ بن . ئەگەر دوێنی و ئەمرۆ لێرەو لەوێ گوێ بیستی هەندێ دەنگی نەخوازیار و دوور لە راستییەكان دەبین، هەوڵی شێواندنی راستییەكان و ناشیرینكردنی هەرێمی كوردستان و دروستكردنی بێ متمانەیی دەدەرێت و هەروەها لە هەوڵی تێكدانی تەبایی و یەك ریزی نێوماڵی كوردستانیان دەدەن، كە ئەمەش مەحاڵە جونگە سەرجەم دڵسۆزانن گەیشتوونەتە ئەو باوەرە كە یەكریزی و تەبایی ئامراز و هۆكاری سەركەوتنە، هەنگاوەكانی هەرێمی كوردستان هەر بەرەو سەركەوتن و پێشكەوتنە و دوژمنان و ناحەزانیش ریسوا و شكستخواردوون .