سەركەوتنی ئیرادەی هەرێمی كوردستان بە سەر پاشكۆكردن ..
April 5, 2021
وتار و بیروڕا
پشوودرێژی ، فیداكاری ، ئازادیخوازی و ڕەتكردنەوەی پاشكۆبوون و ناوەندگەرایی گەلی كورد لە هەرێمی كوردستان وبوونی سەركردایەتییەكی لێزان و شێوازی گفتگۆ و سیاسەتكردن لە رووی یاسایی و داكۆكیكردن لە مافەرەوا دەستوورییەكان و ئیرادەی بەهێز خۆرادەست نەكردن بەكلیلی سەركەوتنی ئیرادەی هەرێمی كوردستان لە رووی ئابووری و قەوارەی دەستووری ویاسایی هەرێمی كوردستان بەتایبەت لەماوەی چەند ساڵی گوشارەكانی بەغدا هەژمار دەكرێت .
گرنگی و بایەخی ڕێككەوتنی هەولێر و بەغدا ، تەنها لە روویە ئابوورییەكەیەوە نەبوو، بەڵكو چەسپاندن و سەركەوتنی ئیرادەی هەرێمی كوردستان و گرنتی و دڵنییایی زیندوو هێشتنەوەی مافە دەستوورییەكانی قەوارەی هەرێمی كوردستان بوو لە چەسپاندنی یاسایی رێگەپێدانی فرۆشتنی نەوت بوو بە شێوەی سەربەخۆ بە پێی داتا ولێكتێگەیشتنی كوردستان و عێراق.
بۆیە، ئەمجارە شاندی حكومەتی كوردستان و گشت هێزولایەنە سیاسییەكانی كوردستان توانییان بە ئیرادەیەكی بەهێز وتەبایی نێوانیان پشك و شایستە داراییەكانی كوردستان لە بودجەی كوردستان جێگر بكەن ، ئەمەش هەنگاوێكی ستراتیژییە بۆ ئایندەی كوردستانی بەهێزتر كە بەرهەم تەبایی و پشوو درێژیی نێوماڵی كوردستانییە . ئەوەش سەركەوتنە بە سەر هەموو ئەو پیلانگێری و نەخشە شوومانەیە بۆ لاوازكردنی پێگەی هەرێمی كوردستان لە رووی سیاسی، یاسایی و ئابووریی كە هەندێك كەسو لایەن خەونی حوشتریان پێوە دەبینی .
بەدڵنییاییەوە، ئەو رێككەوتنە ستراتیژییە و بوونی ئەو یاسایی هۆكاری سەرٍەكییە بۆ مانەوەی نەوت و غاز لە ژێر كۆنترۆڵی خۆی و ماڵەكردنی بە شێوەیەكی ئازاد و بازرگانیی و بێجگە لەو نیوە داهاتە نێوخۆییە كە ئەوەش وادەكات كە جوڵەیەكی بەهێز لە رووی ئابووری و بازرگانی و گەشەسەندنی كوردستان دروست ببێت ئەوەش هۆكارە بۆ پێشكەوتن و گەشەندنی زیاتر كوردستان .
هەروەها لە رووی ئابووری و بەتایبەت لە بواری نەوت و غازەوە زیاتر متمانەی نێودەوڵەتی و كۆمپانیاكانی بواری نەوت و غاز دروست ببێت بۆ سەرمایەگوزاری زیاتر لە هەرێمی كوردستان و هەڵوەشاندنەوەی ئەو یاسایەی كە رێگربوو لە بەردەم بە زیاتر ئازادفرۆشتنی نەوتی كوردستان لە بازارەكانی جیهانی و دەستكراوەبوونی هەرێمی كوردستان بۆ زیاتر بە فەرمیانە مامەڵەكردن لەگەڵ كۆمپانیاكانی بواری نەوت و غاز .
لەلایەكی ترەوە، ئیتر هەموو ئەو شوێنانەی پابەند دەكات بە یاسایی باجدان و رێكخستنەوەی زیاتری داهاتە جۆراوجۆرە نێوخۆییەكان ، ئینجا گرنگیدانی زیاتر بە پرۆسەی چاكسازی و و كۆكردنەوەی داهات بە شێوە دادەپەوەرانە و لە پێناو زیاتر گرنگیدان بە پێشخستنی كوردستان لە رووی ئابووری و ئاوەدانی و خزمەتگوزاری هاوڵاتیانی كوردستان بۆ فەراهەمكردنی ئایندەیەكی پر هیوا و رووناك بۆ كوردستانێكی بەهێزتر ..