هەنگاوە ژیرانەكانی مەسرور بازرانی پیلانی دوژمنانی شكست پێهێناوە ..
March 25, 2021
وتار و بیروڕا
كابینەی نۆیەمی بە سەرۆكایەتی بەرێز مەسرور بارزانی لە هەڵومەرجێكی زۆر هەستیاردا ، بە دروشمی كوردستانی بەهێزتر و ستراتیژی و بەرنامەی تۆكمە و گشتگیر كە تێیدا حكومەتی كوردستان ، ماڵی هەموو كوردستانییەك بێت دوور لە حزبایەتیی و بیری جیاواز دەستی بە كارەكانی كرد.
دوای ماوەیەكی زۆر كورت، نەیارانی كوردستان لە دەرەوەی سنوورەكان ولەبەغدا و نێوخۆیی هەرێمی كوردستان بە سوود وەرگرتن لەو هەڵومەرجە سیاسی ، ئابووری وتەندروستیەكەی كە رووەبەرووی دونیا وناوچەكە وعێراق بۆوە ، هەڵمەتێكی چڕی دژایەتیكردنی كیانی دەستووری و یاسایی كوردستان و بەتایبەت دژایەتییەكی سەختی سەرۆكی حكومەتی كوردستان بەرێز مەسرور بازرانی بە نەخشە وپیلانێكی پێشتر دارێژراو بە مەرٍامی جیاواز و هەر جارەوە بە پاساوێك و چەواشەكارییەك دەستپێكرد كە تێیدا مەبەستی سەڕەكی هەڕەسهێنان و لاوازكردنی هەرێم و ئیفلیجكردنی حكومەتی كوردستان بوو ، بەڵام لەگەڵ دروستكردنی چەندین كۆسپ و بەربەست، حكومەتی كوردستان بە سەرۆكایەتی بەرێز مەسرور بارزانی توانی بەربەستەكان تێكبشكێنێت و مینەكانیش پووچەڵ بكاتەوە .
بەدڵنییاییەوە، ئەو سەركەوتن و هەنگاوە ژیرانەیەی سەرۆكی حكومەتی كوردستان ناحەزانی و بەكرێگیراوانی تووشی سەرسورمانكرد ، بە جۆرێك كە گشت هەوڵە دەركی و نێوخۆییەكان بۆ دژایەتیكردنی حكومەتی كوردستان بە ئیرادەی پۆڵایین و كارێزمایی بەرێز مەسرور بارزانی مایەپووچ بوونەوە و توانی كەشتییەكە لە نێو زەریاییەكی تۆفانی بگەرێنێتە كەناڕی دڵنییایی.
هەر دوای دەستبەركاربوونی كابینەی نۆیەم بە سەرۆكایەتی بەرێز مەسرور بارزانی ، بەرنامەی چاكسازی راگەیاند، ئەو پرۆسەیە لە گشت روویەكەوە كاریگەرییەكانی لە گشت جومگەكانەوە بە روونی دەركەوت ، كەتێیدا ئامانج هەنگاو بەهەنگاو كورتكردنەوەی هەموو ئەو دەستتانە نەبوو كە ساڵانێكی زۆر سەروەت و سامانی كوردستانیان بە سوودی خۆیان دەقۆستەوە و بەهەدەر ددەدات ، ئەو هەنگاوە كردەییە ، دژایەتییەكی زۆری لە لایەن ناحەزانی دەرەكی و نەیارانی نێو خۆیی لێكەوتووە ، ئیتر هەر لەو كاتەوە، دەستیان كرد بە دژایەتی سەخت حكومەتی كوردستان. بۆیە نەیارانی چاكسازی ، گەندەڵخوازان بەهەموو جۆرە چەك و ئامرازێك رووبەرووی كابینەی نۆیەمی حكومەتی كوردستان بوونەوە .
لەلایەكی ترەوە، سەرۆكی حكومەتی كوردستان لەرووی دیپلۆماسی و سیاسی و گشت بوارەكانی تردا، ئەو سەركەوتننانە و هەڵوەشاندنەوەی پیلانگێرییەكانیان ، دوژمنانی كیانی كوردستانی تووشی ترس و دڵەڕاوكێ كردەوە، چونكە ئەوا گەیشتوونەتە ئەو باوەری كە هەر پیلانگێرییەكیان ڕٍێسا بێت ئەوا بەرێز مەسرور بارزانی بە خۆراگری و زاناییی خۆی لێیان دەكاتەوە بەخووری .
یەكێكی تر لە بەرنامە و پلانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی كوردستان، رێگریكردن لە بەهەردەرچوونی داهاتەكان و رێكخستنەوەی هەموو داهاتەكان چ لە نێوخۆیی و لە خاڵە سنووریەكانن كە ، بەردەوامبوون لە سەر ئەو كارە بەرادەیەكی باش توانیوێتی سەركەوتووانە رێژەی داهاتەكان بە ئاستێكی باش بەرز بكاتەوە و لەگەڵ ئەوەشدا ، دەستی هەموو ئەو گەندەڵكارانانە كورت بكاتەوە ـ ئەوەش وایكردووە كە رۆژانە و مانگانە نەیارانی هەرێمی كوردستان و بەرێز مەسرور بارزانی بە نەخشە و پیلانگێریی بێ بنەما هەوڵی دروستكردنی بەربەست لە بەردەم هەنگاوەكانی حكومەتی كوردستان بدەن ـ لە بەر ئەوەی هەنگاوەكان زۆر رژدن بۆ كۆكردنەوە و زیادكردنی داهاتەكان .
لەلایەكی ترەوە، هەوڵ وهەنگاوەكانی سەرۆكی حكومەتی كوردستان لە بواری پرۆسەی هەنگاو بە هەنگاو و بە شێوەیەكی زانستییە لە رووی چاكسازییەوە، گەندەڵكاران و هەڵپەرستانی تووشی شۆك و شپرزەیی كردووە، چونكە لە ماوەی 20 مانگی رابردوویی دەستبەركاربوونی كابینەی نۆیەم ، لە گشت كەرتەكانی دارایی و بەتایبەت مووچە وبودجە توانیوێتی پێشكەوتنی و دەستكەوتی گەورە بەدەست بهێنێت ، ئەوەش وایكردووە بەهەمان شێوە دژایەتیی زۆری بەرێز مەسرور بارزانی بكرێت .
بۆیە، هەموو ئەو پروپاگەندە و هێرشە میدیاییانە لە نێوخۆیی كوردستان و لە دەرەوەی هەرێمی كوردستان دژ بە كیانی دەستووری و یاسایی كوردستان بۆ ئەو هەنگاوە كردییانەی حكومەتی كوردستان دەگەرێتەوە ، كە چاویان بەو سەركەوتن و دەستكەوتانە هەڵنایەت و ئەوان باش دەزانن كە هیچ كات ناتوانن خۆیان لەگەڵ پێشكەوتنەكانی هەرێمی كوردستان بەراوەرد بكەن ، بۆیە، لەگەڵ هەندێك پەرلەمان ولایەنی تر بەردەوام دهۆڵی هەڵوەشاندنەوەی هەرێمی كوردستان دەكوتن ، چونكە ئیتر سەركەوتنەكانی هەرێمی كوردستان و كەوتنە سەر رێرەویی ئابووری سەربەخۆ و بڕینی دەستی گەندەڵكاران و چاكسازی گشتگیر ئیتر بازاری جاشایەتی و مەكینەی راگەیاندنی چەواشەكارییان لە كار دەكەوێت .
لەگەڵ هەموو ئەو هەوڵە نەزۆكانە بەرانبەر بە هەرێمی كوردستان و بەتایبەت سەرۆكایەتی حكوومەتی كوردستان ، بەڵام دڵسۆزان و نیشتیمانپەوەرران لە ماوەی رابردوودا، زۆر بە ئیرادەیەكی بەهێزەوە ، رووبەرووی هەوڵی ناحەزان و نەیارانی كیانی سیاسی و یاسایی كوردستان بوونەوە .
بەدڵنییاییەوە،تا دێت هەموو پیلان و هەوڵی دوژمنان و ناحەزان تووشی هەرەسهێنان وشكست دەبنەوە و چونكە قەوارەی كوردستان و حكومەتەكەی لە دەستێكی ئەمین دایە ، هەوڵەكانی بەرێز مەسرور بارزانی مەشخەڵی رووناكییە و گەردەلوولێكی بەهێزە بەرانبەر ناحەزان گەلەكەمان وگەندەڵكاران.