باجی كوردایەتی قورسە ، بەڵام سەربڵندییە ..

باجی كوردایەتی قورسە ، بەڵام سەربڵندییە ..

بەدرێژایی دەیان ساڵی رابردوو، گەلی كورد وەك نەتەوەیەكی ڕەسەن لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ، بێ‌ ئەوەی خاك و نیشتیمانی هیچ گەل و نەتەوەیەكی تر داگیركرد بێت ، ئەوا دوور لە ویستی خۆی خاكەكەی بە سەر چوار وڵاتی داگیركركەر دا دەستی بە سەركراوە ، لەو پێناوەشدا چەندین شۆڕش و ڕاپەرینی كردووە ، هەر كاتێكیش لە مافە ئابووری ، كەلتووری وسیاسییەكانی نزیكبوو بێتەوە، ئەوا بە ئاگر و ئاسن رووبەرووی بوونەتەوە، هەوڵی لە ناوبردن یان داوە ، ئیتر چ لەلایەن بەكرێگیراوانی نێوخۆیی یانیش لەلایەن خودی ئەو وڵاتانەی كە خاكی كوردستانیان بە سەر دابەشكراوە ، زۆرجاریش كاتێك كوردستان پێشكەوتن و گەسەندنی بەخۆیەوە بینیێت ئەوا كۆسپ و تەگەرەیان لە بەردەمی دروستكردووە .
دوژمنان وداگیركەرانی كوردستان بە درێژایی مێژوو، جۆرها سیناریۆ و پیلانگێرییان بۆ جینۆسایدن و دەستبەسەرداگرتنی خاك ومافەكانمان بە بەرگی جۆراجۆر بەكارهێناوە ، كە ئەنفاڵكردن و كیمیاباران و بەكارهێنانی رێكخراویی تیرۆریستی داعش و ئێستاش بەرگری مەزهەبی شیعی شۆڤێنی دیارترین ئەو گوشار وسیناریۆیانەن لە سەر گەلی كورد .
دوژمنان وداگیركەران ، بە تورك وفارس و عەرەبەوە ، هەردەم ئایین وسیستەمی حوكمرانییەكان یان بۆ جێبەجێكردنی مەرٍامە شوومەكانیان و قڕكردن و سڕینەوە و هێرش وپەڵاماردان و ئینجا ڕەوایی پێدانی بەكارهێناوە و دەیان كور وكچی كوردیان بە درێژایی مێژوو كڕین و فرۆش پێكردووە .
بە پێچەوانەی هەموو ئەو كارەسات و قڕكردنانەی كە داگیركەرانی كوردستان بەرانبەر بە نەتەوەی كورد لە ناوچەكە ئەنجامیانداوە ، مێژوو گەواهیدەری ئەو ڕاستییەیە ، كە لە هیچ سەردەم و حكومڕانییەكی گەلی كورد، بە ئێستاشەوە ، ئەوا گەل و نەتەوە و پێكهاتەیەكی تری ئایینی و یانیش خاكی هیچ نەتەوەیەكی تر لەلایەن كوردەوە داگیر نەكراوە و یانیش بەرانبەرەكەی نەچاوساندۆتەوە .
چونكە ، ئێمەی گەلی كورد ، لە سەر خاك و نیشتیمانی خۆمان نین و خاكی هیچ وڵاتێكی ترمان داگیرنەكردووە،ئەوەش ڕاستییەكی حاشاهەڵنەگرە ، چونكە بێ‌ دەوڵەتی و سەربەخۆیی گەورەترین زیانی بە نەتەوەكەمان گەیاندووە و بەردەوام لە ژێر هەڕەشە و گوشاری و مەترسی سڕینەوەی داگیركەرانی كوردستان بووە .
بۆیە، شۆڕش و خەباتی ئێمەش بۆ ئەوە نەبووە دەست بەسەر خاك ونیشتیمانی گەل و وڵاتێكی تر دا بگرین یانیش گەلێكی شەڕخواز بین ، بەڵكو لە پێناو پاراستنی مۆڕكی نەتەوایەتی و مێژوومان تێكۆشاوین و قوربانی گەورە و باجی قورسمان داوە ئێمە هەردەم ئاشتیخواز بووین، بەڵام هەردەم دوژمنان وداگیركەران سوودیان لە مرۆڤدۆستی و ئاشیتیخوازی ئێمە وەرگرتووە تا لەو رێگەیەوە هەوڵی سڕینەوەمان بدەن و كارەساتی گەورە لەلایەن هەر سێ‌ نەتەوەی فارس ، تورك و عەرەب بە سەر گەلەكەمان هێنراوە و لەگەڵ هەموو ئەو تاوانانەش ئێمە كورد بەردەوام باجی باجی كورد بوون و ئاشیتخوازیمان و كوردایەتیمان كە لە پێناو گەڕاندنەوەی گەشت مافە زەوتكراوەكانە دەدەینەوە تا ئەو كاتەی خاك و سەربەخۆیی بەدەست بێنینەوە كۆڵ نادەین لە خەبات و تێكۆشان و قوربانیدان بۆ ئەو ئامانجە گەورەیە .
Top