راپەرینی 1991 ، ریفراندۆمی سەربەخۆیی و كوردستانی بەهێزتر ..

راپەرینی 1991 ، ریفراندۆمی سەربەخۆیی و كوردستانی بەهێزتر ..


مێژووی خەباتی و تێكۆشانی نەتەوەی كورد لێواولێوە لە سەروەری و فیداكاری و داستانی نەبەردی و بەرخۆدان دژی دوژمنان و داگیركەرانی كوردستان ، كە تێیدا ، لە رێگەی سەركردایەتییەكی دانا و دڵسۆزان و كوردپەروەرانەوە ، قۆناغ بە قۆناغ لە پێناو بەدەستهێنانی مافەرەواكان و رزگار بوون لە ژێر دەستی و ستەمكاری و بەدەسهێنانەوەی مافەرەواكان هەنگاویی ناوە ، دوای دەیان ساڵ خەبات و شۆرٍش بە تایبەت شۆرٍشی مەزنی ئەیلوول و ئینجا شۆڕشی پێشكەوتنخوازی گوڵان و بەردەوامی ستەمكاری داگیركەران ودوژمنانی گەلی كورد ، بۆ رزگاربوون لە ژێر دەستی و هەموو ئەو چەوسانەوانە و تاوانكارییانە ، گەلی كورد راپەرینێكی مێژوویی ئەنجام دا ، كە بە رٍاپەرینە مێژووییەكەی بەهاری 1991 ناسراوە و كە وەرچەرخانێكی گەورە بوو لە بزوتنەوەی رزگاریخوازی كوردستان و دەروازیەك بۆ بەدەسهێنانی مافەرەواكانی كورد وكوردستان .
ئەو راپەرینە مەزنە دژ بە دیكتاتۆری و درندەترین رژێمی سەردەم بوو و لە هەمانكاتیشدا ، سەرەتایی هەنگاوە كردییەكانی سەركردایەتیی سیاسی كورد بوو بۆ گواستنەوەی خەباتی شاخ و چەكداری بۆ خەباتی شارستانی ، راپەرین كۆتایی هێنابوو بە سیاسەتی زوڵم و زۆرداری و ئینكاریكردن و هەوڵی تواندنەوەی گەلی كورد لە نێو نەتەوەیی عەرەب و گۆرٍینی شوناس و جوگرافیا و لە هەمانكاتیشدا و دەستپێكی كاروانێكی ئازادیخوازی و مافخوازی بوو لە نێو گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەرٍاست ، گەیاندنی پەیمانی دیموكراسیخوازی وئاشیتخوازی نەتەوەیەك بوو دوای دەیان ساڵە چێشانی ستەمكاری و زۆرداری رژێمە داگیركەرەكان و یەكەمین پرۆسەی دیموكراسی و خۆبەرێوەبردنی گەلی كورد بوو تا لەو رێگەیەكەوە بە هەموو دونیا بڵێت كە ئێمەی كورد چەند خولیایی ئازادی و دیموكراسی و ئازادین و دەوڵەتدارین ، تا بە هەموو دونیا بڵێن كە ئێمە لە پێناو ئاشتی و بەدەسهێنانەوەی مافەرەوا زەوتكراواكەمانمان جەنگمان كرد .
لە هەمان كاتدا، راپەرینە شكۆمەندەكەی بەهاری 1991 دەرفەتێكی گونجاو وباش بوو تا گەلی كورد شوێن پەنجەی و سیمای حكومرانی و بەرێوەبردن پیشانی هەموو وڵاتانی ناوچەكە و دونیا بدات و بەدڵنییاییەوەش هەر ئەو چاوەروانییە سەرەرای هەموو كۆسپ و ئاستەنگەكان و پیلانگێرییەكان هەنگاویی گرنگ و گەورەی بەرەو پێشەوە هاویشت .
هەرێمی كوردستان جیاواز لە ناوچەكەكانی تری عێراق لە گشت روویكەوە بەرەو پێشەوە هەنگاویی نا و بووە جێگەی بایەخ و سەرنجی وڵاتانی ناوچەكە و جیهان و لە دوای رووخاندنی رژێمی بەعس و ئینجا نووسینەوەید ەستوور و بوونی كوردستان وەك كیانێكی دەستووری و یاسایی وایكرد كە هەرێمی كوردستان زیاتر ئاشنایەتی لەگەڵ كۆمەڵگەی نێو دەوڵەتی دروست بكات ئەوەش وایكرد كە هەرێمی كوردستان زۆر تر پێشكەوتن بەخۆیەوە ببینێت و ناكۆكییەكانی نێو عێراق وایانكرد كە بارودۆخی ناوچەكانی ناوەراست و باشوور زیاتر خراپی و دواكەوتوویی بەخۆیانەوە ببینن .
دوای چەند ساڵێك ، دەسەڵاتدارانی بەغدا كەوتنە دژایەتی مافەرواكانی گەلی كورد ، ئەو دژایەتیكردنە ساڵ بە ساڵ زیاتر بوو ، تا سەركردایەتی سیاسی كوردستان هەوڵەكانی چرٍكردەوە لە پێناو بونیاتنانی ئابووری سەربەخۆ ئەویش لە رێگەی پەیوەندی پتەوی دیپلۆماسی و سیاسی تا كاریگەری گوشار و گەمارۆ و سیاستەكانی بەغدا كە تێیدا ئامانج ژێر دەستكردن و چەوساندنەوەی گەل و هەرێمی كوردستان كەم بكاتەوە .
بۆیە، بینیمان كە ، بە پرۆسەی دەرهێنانی نەوت ، دەیان كۆمپانیایی ناوداری كوردستان روویان لە هەرێمی كوردستان كرد و پێگەی كوردستان و شوناسی كوردستان زیاتر بووە جێگەی بایەخی نێودەوڵەتی و هاوشێوەی دەوڵەتێكی سەربەخۆیی مامەڵەیان لەگەڵ هەرێمی كوردستان دەكرد . بە شێوەیەك ئەو پێشكەوتننانە وایانكرد كە هەرێمی كوردستان بە بەراوەرد لەگەڵ عێراق و زۆرێك لە وڵاتانی ناوچەكە زیاتر پێشكەوت بەدەست بهێنێت بەتایبەت لە بواری ئابووری و ئارامی و سەقامگیری و ئینجا گوشارەكانی بەغدا وایانكرد كە گەلی كورد بریاری ریفراندۆمی سەربەخۆیی بدات كە ئەوەش وەرچەرخانێكی مێژوویی و دەستكەوتێكی گەورە لە دێرۆكی بزاڤی رزگاریخوازی كوردستان .
دوای هێرش وپەڵاماردانی كوردستان و هەموو گەمارۆ و سزادانی سیاسی،ئابووری ودیپلۆماسی بە سەر هەرێمی كوردستان ، بەڵام بە زانایی و خۆراگری گەلی كورد و سەركردایەتییەكی ژیرانە توانی خۆی لە نێو تەونی جاڵجالۆكەی دوژمنان و ناحەزان رزگار بكات . لە ئێستاشدا ، دوای نزیكەی دوو ساڵ لە دەستبەكاربوونی كابینەی نۆیەمی حكومەتی كوردستان و بە ستراتیژی كوردستانێكی بەهێزتر جارێكی رووبەرووی پەڵاماردان و گۆشاری گەورەی ئابووری و سیاسی زۆر لە دەوروبەر و نێوخۆیی كوردستان بووە بەڵام وەك ئەوەی دەبینرێت ، جارێكی تر هەموو ئەو هەوڵانە بە لێزانی و كارامەیی و سەركەوتوویی سیاسەتی ژیرانە و دونیا بینی و مامەڵەكردنی و ئارٍاستەكردنێكی دروست و هەنگاو و كارەكانی لە گشت بوارەكاندا بەرەو پێشەوە بردووە و بەردەوامە لە زیاتر پێشخستن و بونیاتنانی كوردستانێكی بەهێزتر ، ئەمەشە ستراتیژی نەگۆرٍ و درێژە پێدەر و بەرهەمی خەبات و قوربانیدانی دەیان ساڵە گەلی كورد وشۆرشە یەك لەدوای یەكەكان و راپەرینە مەزتەكەی بەهاری 1991 بەرەو داهاتووییەكی پرشەنگدار.
Top