پێگەی جیوستراتیژی كیانی كوردستان لە دیدگایی نێودەوڵەتییەوە..
March 17, 2021
وتار و بیروڕا
هەرێمی كوردستان وەك كیانێكی یاسایی و سیاسی رەوایی پێدراو لەلایەن گەلێكی ستەمڵێكلراو و تێكۆشەر لە ماوەی سێ دەیەی رابردوو، سەڕەرایی گشت كۆسپ و تەگەرەكانی بەردەمی ، هەموو ئەو پیلانگێرییانەی بەردەمی بەڵام بە هۆی سەركردایەتییەكی حەكیمانە و ژیرانە و مامەڵەكردنێكی و ڕاگرتنی هاوسەنگی لە نێو ناوچەیەكی پر كێشە و ئاڵۆزدا ، توانیوێتی سەركەوتووانە ، نەك تەنها دەستكەوتەكانی بپارێزێت ، بەڵكو بە هۆی سیاسەت ودیپلۆماسییەتێكی زیرەكانە دۆزی كورد و مافە و ویستەرەواكانی زیاتر بگەێنێتە دونیا و ناوەندە ئاكادێمی و زانستییەكان .
بەڵگە بەرچاویش ، پەڵاماردانی هەرێمی كوردستان لەلایەن دڕندەترین رێكخراویی تیرۆریستی داعش و كاردانەوەی خێرا و هاتنە سەر هێڵی وڵاتانی زلًًهێز جیهانی بوون بۆ پاڵپشتی كورد گەلی كورد و هێزی پێشمەرگە .لەلایەكی ترەوە، رووداوەكانی دوای 16ی ئۆكتۆبەر و گەمارۆدانی هەرێمی كوردستان لەرووی ئابووری و سیاسی و دیپلۆماسییەوە ، بینیمان كە وڵاتانی ئەوروپایی و بەتایبەت فەرەنسا چۆن رۆڵی گرنگیان لە تێكشكاندنی گەمارۆكان بینی .
بۆ ئێستاش و لە دوای 2018 وە ، عێراق بە پاڵپشتی وڵاتانی ئیقلیمی و شۆڤێنیەكان و مەزهەبگەراییە شیعییە دیكتاتۆرەكان ، گەمارۆ و گوشارەكانیان لە دژی هەرێمی كوردستان روویان لە زیادبوون كرد بە تایبەت لە نێوخۆیی كوردستانیش ئەو گروپ و حیزبانە بە سیناریۆ و پیلانی قرێژ تەیار كرد و دواتر لە رێگەی گروپە میلیشایا تیرۆریستەكانیان ، چەندین جار مووشەكبارانی پایتەختی كوردستان یان دا و چەندین جار هەوڵی ئەنجامدانی كاری تیرۆر و تێكدەرانە و ئاژاوەگێریان بە مەبەستی لاوازكردنی كوردستانی بەهێزیان دا .
بەڵام بینیمان لەكاردانەوە نێودەولًەتییەكاندا ، جارێكی تر چۆن وڵاتانی زڵهێز و ئەوروپایی پشتیوانیی هەرێمی كوردستانیان كرد ، هاودەنگ بوون بۆ پارێزگاریكردن لە كیانی كوردستان و تۆڵەسەندنەوە لە نزیكترین كاتدا و ئینجا پشتیوانیكردن لە كوردستانێكی یەهێز و حكومەتێكی پتەو و یەكدەنگ ، ئەمەش لە سەردانیی ئەم دواییەی باڵیۆزی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا ماسیۆ تۆلەر ، كە تێیدا رایگەیاند ، هەولێری پایتەختی كوردستان بە ناوەندی بڕیاردان لە هەرێمی كوردستان دەزانێت .
ئەگەر چی مەرٍامی دوژمنانی كیانی كوردستان و بەتایبەت هەولێری پایتەختی كوردستان لە ماوەی رابردوو ، بە شێوەیەكی زۆر نارٍەوا تێیدا بۆ ئەوە بوو تا هاوشێوەیەكی بەغدا و شارەكانی تر بە ئارام و ناشرین پیشان بدرێت لە رێگەی مووشەكبارانكردن و كاری تێكدەرانەی تر كوردستان بە ناسەقامگیر پیشان بدرێت ، بەڵام بینیمان كە سەركردایەتیی هەرێمی كوردستان بەردەوام بوو لە پارێزگاریكردنی لەو قەوارە دەستوورییە و بەردەوامبوون لە پرۆسەی ئاوەدانی و گەشەسەندنی كوردستان لە گشت روویەكەوە، بەتایبەت كردنەوەی كۆنسۆلخانە و هاتنی كۆمپانیایی و پرۆژەی ستراتیژی رێگاو بان وەڵامێكی گرنگ بۆ نەیارانی كیانی كوردستان .
بە شێوەیەكی گشتی ئەو رٍاستیەمان بۆ دەردەكەوێت ، كە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و وڵاتانی زڵهێز بە ئاسانی دەستبەرداری كیانی كوردستان نابن هەر لەو كاتەی كۆرٍەوە میلیۆنەكەی گەلی كورد لە ساڵی 1991 و ئینجا شەرٍی داعش لە 2014 و ئینجا 2017 و لە ئێستاشدا 2021 و مووشەكبارانكردنی تیرۆریستان كە مەرٍامی ناحەزان روون و ئاشكرابوو ، ناردنی دەیان راوێژكاری هێزەكانی ناتۆ بۆ هەرێمی كوردستان و ئینجا نامە ئاشكرای سەرۆككۆماری ئەمەریكا جۆبایدن بەوەی كە هەولێر بۆ ئەوان هێڵی سوورە و لە بارودخە هەستیارەكاندا پشتیوانی دەكەن و هەروەها سەردانی پاپای ڤاتیكان بۆ هەولێری پایتەختی كوردستان ، ئاماژەیەكی روون و ئاشكرایی ئەو كەشو هەوا پێكەوە ژیانەی ئایین و ئایینزاكانی نێو هەرێمی كوردستانە كە چۆن سەركردایەتی سیاسی هەرێمی كوردستان ئەو سەقا ئارٍامەی فەراهەم كردووە و جیا لە ناوچە ئالۆز و پركێشەكانی تری عێراق و ئەوەش ئاماژەیەكی روون وئاشكرایە بۆ گرنگیدان و پێگەی كیانی كوردستان و پشتیوانیكردن زڵهێزان و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە دۆزی كورد و مافەرەواكانی .