کوردایەتی نەک خزمەتکاری بێگانەپەرستی و عێراقچێتی

کوردایەتی نەک خزمەتکاری بێگانەپەرستی و عێراقچێتی

كە شۆڕش و راپەڕینمان كرد ، بۆ چی بوو ؟ بۆ داگیركردنی خاكێكی وڵاتێكی تر بوو ؟ یانیش برسی بووین و هیچ نەبوو بخۆین ؟ بۆ مووچە و بودجە بوو ؟ كاتێك ئەنفال و كیمیاباران كراین بۆ چی بوو ؟ كاتێك لە نێو زیندانەكان بە هەموو تواناوە شەهید دەكراین و ئەشكەنجە دەدراین بۆ چی بوو ؟ ، ئەوە جێگەی پرسیار و هەموو تاكێكی كورد مافی ئەوەی هەیە ، پرسیار لە خۆی بكات كە خەبات و قوربانیدانی ئێمە ئایا لە پێناو پاراستنی شوناس و بەدەستهێنانی مافی زەوتكراو نەبوو ؟ یانیش لە پێناو دەوڵەتێك بوو بە ناوی عێراق كە لە بنەڕەتدا هیچ بوون و سەروەرییەكی نییەو نە خاك و مەزهەب و شوناس و هیچ شتێكی تر پەیوەندی بە ئێمەوە نییە .
گەلی كورد ، سەد ساڵە ، دەیان هەزار شەهید و بریندار و ماڵوێرانی بەخشیووە و بینیووە لە پێناو سەڵماندن و چەسپاندنی مافە و شوناسی ، بۆیە، بەدرێژایی زیاتر لە سەدەیە هەردەم خەم و هەوڵەكانی بۆ كوردایەتی و گەڕاندنەوەی مافە زەوتكراوەكانی بووە ، هەر ئەوەش بووە كە دەیان ساڵە خۆراگر بووە لە بەرامبەرهەموو ئەو ستەمكارییانە و سەختیانەی كە لە لایەن رژێمە دڕندەكانی عێراق بە ئێستاشەوە گرتووە .

خەباتی ئێمە لە رابردوو و پێش 18 ساڵیش بۆ رووخاندنی دیكتاتۆری و ستەمكاریی بووە نەك بۆ عێراقێك كە هیچ كات سەروەری و خاوەنی خۆی نەبووە و نابێت ، نەك وەك هەندێك هێزو لایەن و كەسانێك كە ئەمرۆ هەموو كوردبوون و كوردایەتییان فەرامۆشكرد چونكە لە بنەڕەتدا باوەریان پێنەبووە و تەنها وەلایان بۆ ئەوە هەبوو تا خزمەتی نەیارانی گەلی كورد بكەن و ئینجا دژی ئەو بزاڤە رزگاریخوازی و كورداپەرەوانەش بوەستنەوە كە داوای مافەرەواكانیان لە عێراق دەكەن ، بۆیە، ئێمە هەردەم شانازی بە خەبات و كودایەتیمان دەكەین و سەربڵندین بە خەباتمان بۆ پاراستنی شوناسی كورد بوون هەردەم خۆمان بە میراتهەڵگری شۆڕشە و راپەڕینەكانی كوردستان ئەوانەی كە گیانیان لە پێناو كورد و كوردستان بەخشی و دەبەخش دەزانین .

بۆیە، لە رابردووش ، ئەوانەی كە لەگەڵ رژێمە كانی پێشووتر بوون هیچ كات كێشەیان نەبووە و پارە و ئیمتیازانی باشیشیان لەو رژێمانە وەردەگرت ، ئەوە ئەوانەی ئەمرۆ دهۆڵی عێراقچێتی و یەكپارچەیی عێراق و دژی گەل ونیشتیمانەكەیان دەوەستنەوە و كوردایەتی و نیشتیمانپەوەری بە دژایەتیی عێراقی یەكگرتووە دەزانن ، بۆیە، ئەگەر گەلی كورد باوەری بەكوردایەتی نەبوایە، باوەری بە شوناس و كوردبوونی نەبوایە ، مەحاڵ بوو بە شێوەیەكی دڕندانە رووبەرووی پرۆسەی زیندەبەچاڵكردن و خەنكاندن بە كوشندەترین غازی كیمیایی ببووایەوە ، تووشی كۆچڕەو و وێرانكارببووایە ، بەڵام هەموو كوردپەوەران و نیشتیمانپەوەران ، هەردەم ژیانی كوردبوون و سەربەستی یان پێی لە هەموو ژیانێكی بێگانە پەرستی و سەرشۆری پێ باشترو گرنگتربوو، بۆیە لەو پێناوەدا خوێن و نرخێكی زۆر گرانیدا.

ئەمرۆ هەندێك لایەن و كەسانێك كە بە هەموو توانایەكەوە ، پەڵاماری پارتی دەدەن ، چونكە دەسەڵاتدارانی عێراقیان واتێگەیاندووە كە ئێمە كوردایەتیی دەكەین و باوەرمان بە عێراق نییە و ئەوانیش دڵسۆزی عێراقی یەكگرتوون ، بۆیە، ئیتر كاتی ئەوە هاتووە ، بڵێن كە ئێوە بۆ چی لە پێناو چی خەباتان كرد ، ئەگەر عێراقچێتی تان دەكرد ، بۆچی لە دژی عێراق پیلانگێریتان كرد و دەستی پاسدار و وڵاتانی ئیقلیمی تا گرت تا كوردستان كیمیاباران وئەنفاڵ بكرێت وبەدڵنییایەوە، ئەگەر خەبات و تێكۆشانی دەیان ساڵەمان بۆ عێراقچێتی بوایە ، دڵنییا بن هیچ كات گەلی كورد تووشی پەڵاماری دڕندانەی رژێمە یەك لە دوای یەكەكان بە ئەمرۆشەوە نەدەكەوت . بۆیە، ئەگەر عێراقچێتی دەكەن پیرۆزتان بێت و بەڵام پێوست هەموو ئەو هێزولایەنانە بە ئاشكران داوای لێبوردن لە گەلی كورد بكەن و بڵێن كە ئێمە خەڵكمان بەناوی كوردایەتی فریودا و چەواشەكردو خوێنی ئەوانەمان بە فیرۆدا لە پێناو عێراقچێتی نەك كوردایەتی و شوناس وماف .

Top