هەرێمی كوردستان واری پێكەوەژیانی ئاشتیانە

هەرێمی كوردستان واری پێكەوەژیانی ئاشتیانە

لەدێر زەمانەوە كوردستان وەك جوگرافیا و مێژوو لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بكەین ، ئەوا نەتەوەیی كورد وەك گەلێكی ڕەسەن و خاوەن كەلتوور و زمانی ومێژوویی تایبەت بەخۆی هەردەم لە بە ویستێكی ئاشتیانە لەگەل گشت نەتەوە و پێكهاتەكانی تر چ لە نێوخۆ و لەگەڵ دەوروبەری بە ئاسوودەیی و كێشە ژیانی بەسەربردووە و هەردەم شوێنی حەوانەی و ئاسوودەیی بووە بۆ هەموو گەل و پێكهاتەكان و ئایین و ئایینزاكان و ئەوەش وایكردووە كە متمانە و پەیوەندییەكی بەهێزو پتەو دروست ببێت .

بنەماكانی لێبوردەیی و پێكەوەژیانی ئاشتیانە یە كێكە لە پرەنسیبە سەرەكیەكانی گیانی دیموكراسییە، لە نێوان پێكهاتە نەتەوەیی و ئایین و ئایینزانكان لە كوردستان پاشخانێكی لە مێژینەی هەیە و دەیان ساڵە نەتەوە و ئایین و زمانی جیاواز لە هەرێمی كوردستان بوونیان هەیە و هەموشیان بەشێوەیێكی ئاشتیانە و لە سەر بنەمای یەكتر قەبوڵكردن و ڕێز گرتن لە تایبەتمەندیەكانی یەكتر بە یێكەوە دەژین ئەمەش سیمایێكی زور جوان و شارستانی كوردستانە كە وێنەی ئەم سیمایە جوانەی هەرێمی كوردستانە كە لە هیچ ناوچەیەكی ڕوژهەڵاتی ناوەڕاست نایەتە بەرچاو .
لە بارەی پێكەوەژیانی ئاشتیانە و یەكترقبوڵكردن گەلی كورد توانیوێتی لە رابردوو و ئەمڕۆشدا بە كردەوە بیروباوەر و ئایین وئایینزاكانی دیكە لە نێو كۆمەڵگەی كوردستان دا ژیان بسەر ببات بە بێ‌ هیچ جیاوازییەك . مێژوو گەواهیدەری ئەو راستییە كە نەتەوەی كورد وەك گەلێكی ڕەسەن بە بەراوەرد لەگەڵ هەموو گەل و نەتەوەكانی تر خاوەن دۆزێكی یەكدەنگ ویەكریزە لە ژیانی پێكەوەیی بە شێوەیەك كە هیچ كات ویستی زیانگەیاندن یانیش ئازاردانی گەل و پێكهاتە جیاوازەكانی تر نەبووە ، ئەوەش وایكردووە كە هەرێمی كوردستان مۆركێكی واقعبیانە بۆ پێكەوە ژیانی ئاشتیانە لە سەر ئاستی ناوچەكە وەربگرێت .
بەڵگەی ئەو پێكەوە ژیانەی نەتەوە و ئایین و ئایینزاكان و هەروەها تایبەتمەندی زمان و خوێندن و كەلتووریش وایكردووە كە هەرێمی كوردستان بە گەواهیدەری هەموو وڵاتانی دونیا و ببێتە ناوەندی ئاشتی و پێكەوە هەڵكردن ، بەرادەیەك كە گەیشتۆتە رێژەی ئاوێتە بوونی كەلتووری و ئایین و نەتەوە جیاوازەكان ، بە شێوەیەك كە وایكردووە كە وەك حاڵەتێكی سروشتی لە نێوان هەموو پێكهاتەكانی لێبێت .
لە رووی خەبات و تێكۆشانیش ، بە هۆی ئەو متمانە و پێكەوە ژیانەی كە لە نێو كوردستان بۆ پێكهاتەكان بە تایبەت مسیحیەكان ، هەر لە سەردەمی شۆڕشەكانی بارزانی وئینجا شۆڕشی مەزنی ئەیلوول پەیوەندییەكی بەهێزیان لەگەڵ گەلی كورد هەبووە و لە پێناو رزگاركاری و سەربەستی خاك و نیشتیمانی كوردستان چەندین پێشمەرگەیان گیانی فیداكردووە و چەندین سەركردەشیان هاوشانی شۆرٍش خەباتیان دژی داگیركەران كردووە و رۆلی گرنگ و بەرچاویان بینیووە و هەردەم سەركردایەتی شۆرٍشی مەزنی ئەیلوول بە چاوێكی رێز و برایانە مامەڵەیان لەگەڵ مەسیحی و پێكهاتەكانی تریش كردووە .
لە ماوەی سێ‌ دەیە حۆكمرانی هەرێمی كوردستان ، ئەوەی جێگەی بایەخ وسەرنجە ئەوەیە، كە ئەم ناوچەیە بەردەوام شوێنكی ئاڕام و سەقامگیر بووە بۆ گشت پێكهاتە و ئایین و ئایینزاكانی تر . هەردەم بە پێچەوانەی ناوچەكانی تری عێراق كە روون وئاشكرایە، بەردەوام لە ژێر هەڕەشە و كوشتن و دەركردن دابوون ، بەتایبەت لەكاتی پەڵاماردانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش بۆ ناوچەكانی تر عێراق و ئینجا فیكری تیرۆركردن و بچووك پیشاندانی ئەو پێكهاتانە لەناوچەكەكانی تری عێراق ، بەڵام بە پێچەوانەوە ، هەموو ئەو جۆرە بیركردنەوانانە لە لایەنی خەڵكی كوردستانەوە ڕەتكرانەوە و خرایە دەرەوەی بیركردنەوە و پەسەندكردن.
هەموو ئەو هەوڵ و تێكۆشان و رێگردنانە ، بەرامبەر بەو پێكهاتە ڕەسەنانەی كوردستان و پاراستنی سەقامگیری و ئاشتی و پێكەوە ژیان ئاسان نەبوو ، بەڵكو لە ئەنجامی هەوڵی بەردەوامی سەركردایەتیی سیاسی هەرێمی كوردستان و ئەو بیروباوەرە دیموكراسیانە و پێكەوە ژیان بوو كە وایانكرد كە ، پەیامی پێكەوە ژیانی ئاشتیانە بەردەوام پیادە بكرێت و رێگەی نەدرێت هیچ بیرێكی توندرۆیی زیان بە سەرچاوەی ئەو ئاشتی و سەقامگیرییەوە پێكەوە هەڵكردنەی كوردستانیان بگیرێت .
ئەوەی جێگەی بایەخ و گرنگیدانە، لە كوردستاندا ، سەرٍەرای هەبوونی ئایینە جیاوازەكان جیاوازی لە دروشم وپەرستیندا ، بەڵام خاڵی هاوبەشی ئایینەجیاوازەكان ، ئەو بنەما خۆشەویستی و یەكترپەسەندكردنە ، ئەوەش وادەكات كە بنەماكانی یەكتر ڕەتكردنەوە كاڵ بێتەوە بەكردەوەش پێكەوە ژیانی ئاشتیانە سەڵمێنراوە .



هەرێمی كوردستان لە نێو جوگرافیای ڕوژهەڵاتی ناوەڕاست دا تاكە شوێنە كە توانیویەتی دور لە بنەمای ڕەتكردنەوەی بەرامبەر ، بە روحێكی دیموكراسی هەمو پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینی زمان و وهتد بە یێكەوە بژین وەك كوردستانی كە ئەمەش فاكتەرێكی سەرەكی ئەم سەقامگیریەیە كە لە كوردستاندا لە ئارادایە و بووەتە مایەی ڕاكێشانی سەرنجی وڵاتانی دونیا و كۆمەڵگەی مروڤایەتی لە جیهاندا.
هەموو ئەو بنەمایانە لە كوردستان دا بوونی هەیە وك كولتوری لێبوردن و پێكەوە ژیانی ئاشتیانە شتێك نیە وا بە ئاسانی هاتبێتە دی بەڵكۆ لە ئاكامی بیر كردنەوەیێكی لۆژێكی و ئەقڵانیەوە سەرچاوەی گرتووە كە بارزانی نەمر بە بیروهزرێكی دادگەری باوەری تەواوی پێبووە و باوەری تەواویی بە پێكەوە ژیانی ئاشتیانە هەبووە و تا ئەمڕٍۆش بۆتە فاكتەرێكی بە هێزی پاراستنی سەقامگیری سیاسی و ئاشتی كومەڵاێەتیە وبەرەو كوردستانێكی بەهێزتر و گەشەكردوو تر ..

هەر ئەوەشە وایكردووە كە ، هەرێمی كوردستان لە سەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەرٍاست و و جیهان وەك ناوەندێكی ئاشتی و پێكەوە ژیان گرنگی و بایەخی پێبدرێت و هەرێمی كوردستان ببێتە پێگەی ئاشتیخوازی، ئازادیخوازی و پێكەوە ژیانی سەرجەم ئایین و نەتەوەكان و بەتایبەت ئەگەر وەك مێژوو بروانین دوای هەشت دەیە لە بردنە دەرەوەی بارەگای پاتریاكی ئاشوورییەكان بۆ ئەمەریكا ، گەرێندرایەوە بۆ عێراق و هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان هەڵبژێردرا، ئەزموونی هەرێمی كوردستانیش سەڵمێنەری ئەو راستییە،كە ئەو وارە شوێنی كە باشترین شوێنی پێكەوە ژیانی ئایین و نەتەوەكانە.
Top