كوردایەتی و كوردستانێكی بەهێز
February 25, 2021
وتار و بیروڕا
گەلی كورد بە درێژایی مێژوویی خەبات و تێكۆشانی لە پێناو بەدەسهێنانەوەی مافە زەوتكراوەكانی رووبەرووی پیلانگێری و داگیركاری زۆر بۆتەوە ، بەڵام هیچ كاتێ ئامادە نەبوونە ، دەستبەرداری مافەرەواكانی بێ و ژێر دەستی و كۆیلە بوون قبوڵ بكات . بۆیە ،ئەنجامی ئەو خۆراگری و قوربانیدانە ،راپەرین ،پەرلەمان وحكومەتی كوردستان و فیدراڵی و بەڵی بۆ ریفراندۆمی سەربەخۆیی لێكەوتەوە . هەرێمی كوردستان لە بوارێكی گرینگ و هەستیارو پەڕینەوەیە بەرەو گەیشتن بە مافە ڕەوایەكانی، بێگومان لە مەو لا رێگەیەكی ئەستەممان لە پێشە بۆ گەیشتن بەو ئامانجانەی كە زیاتر لە سەدەیەكە قوربانی بوی دەدەین و تێدەكوشین بەڵام پەرینەوە وگەیشتن بە ئامانجە كانمان زاڵ بونمان بە سەر دوژمنەكانمان یەكسانە لە گەڵ رێكخستنەوەوی سەر لە نوێ ناو مالی كوردستانی، بویە لە م قۆناغەدا لە سەر هەموو تاكێكی هەرێمی كوردستان بە گشتی حزبەكان بە تایبەتی لە یەك كاتدا هەم دەبێت هەست بە بەر پرسیارەتی بكەن هەم لە خوبوردووبن و دەست لە ناودەست بنێن بە یەك گوتاری بە یەك هێز بەرامبەر دوژمنانی هەرێمی كوردستان رابوەستین، راستە قوناغێكی ئەستەمە بەڵام بە یێكگرتووی دەتوانین ئەم قوناغە پر سەختە ببرین و هەرێمی كوردستان و گەلی كوردستان بەرەو سەركەوتنی یەكجارەكی ببەین، هەر چەندە گەلی كوردستان زوربەی هەرە زووری هەنگاوەكانی گەیشتن بە سەربەخۆی بڕیوە كە یەكێك لە گرنگترین هەنگاوەكان بریتیە بۆ لە ئەنجام دانی ریفراندومی سەربەخۆی كوردستان كە بینمان دوژمنەكانمان چۆن ریفراندومی كردە بەهانە ئابلوقەیان خستە سەر خەڵكی كوردستان و هێرشیان كردەسەر هەرێمی كوردستان و خاكی كوردستانیان داگیر كرد خو ئەگەر دەستی نێوخوییمان و تێدا نەبا بەغدا بە هەموو هێزو توانایەكەوە نەی دەتوانی یەك بوست لە خاكی كوردستان داگیر بكات، بەڵام غیانەتی نێو خویمان بووە هووی لە دەست دانی بەشێك لە خاكی كوردستان بەڵام ئەوەی گرنگ بوو پرۆسەی ریفراندومی سەربە خۆی بە سەركەوتوانە ئەنجام درا بووە كارتێكی بەهێز لە دەستی هەرێمی كوردستان، هەر وەكو جەنابی سەرۆك بارزانی فەرمووی ئیتركلیلی سەربەخوی كوردستان لە دەست ئێمەی كورد دایە،بەڵام تاكو ئێمەكورد پەرتەوازەبین و دژی یەك بین ئەگەر هەموو دەولەتانی جیهان پشتگیری گەلی كورد بكات ناگەین بە ئامانجەكانمان بەڵام بە پێچەوانەوە ش ئەگەر یەكریز بین هەموو دونیا پشت مان تێ بكات دژایەتی مان بكات ناتوانن ببن بە بەربەست لە بەردە م ئامانجەكانمان و مافە ڕوایەكانمان بەڵكو دەتوانین بگەین بە ئامانجە كانمان زاڵ بین بە سەر هەموو دوژمنەكانمان ئەگەر هەر چەند دوژمنەكانمان بەهێزتر بن لە ئێمە،ئەوەی ئەمرۆ هەرێمی كوردستان باجەكەی دەدات ئەوە بەرهەمی ئەو پەرتەوازییەو ناكوكیانەیە كە كەوتوتە ناو هێزە سیاسیەكانی كوردستان بویە ئەگەر بە هەستێكی كوردانە و عاقلانە كار بكەین حزبایەتی و بەرژەوەندی تایبەتی بخەینە لایەك و كوردایەتی ئامانجمان بێت ئەوە دەتوانین ئەوەی لە دەستمان داووە زۆر بە ئاسانی بگەرێنینەوە،كوردستان بگرێنینەوە دوخی پێش 16 ئوكتوبەر و ئەو هەنگاوانەی كەبۆ گەیشتن بە سەربەخۆی كوردستان ماون ئەو هنگاوانەش پشت بە خوا دەنێین و بە گەلی كورد دەبێتە دەولەتێكی نمونەی پێكەوەژیان لە رۆژهەلاتی ناویین. بۆیە ئایندەمان روونە و كوردستانیش بەهێزتر لە جاران تێدەكۆشێ بەرەو بەدەسهێنانی دەوڵەتی كوردستان..