قەوارەی كوردستان خاوەنی هەیە و بەخوێن پارێزگاری لێدەكرێت ..
February 24, 2021
وتار و بیروڕا
سەد ساڵەی بە زۆر لكاندنی خاكی كوردستان و گەلی كورد بە دەوڵەتێكی شپرزە ، لێكترازاو و پر كوشتار و ناكۆكیی زیاتی زۆر گەورەی گیانی و ماددی گەلی كورد لە گشت روویەكەوە بە ئێمەی كورد لە لایەن ئەوانەی كە حكومرانی عێراقیان كردووە گەیاندووە ، كە ئەگەر تا دەیان ساڵی تریش قەرەبوومان بكەنەوە ناكاتە لێخۆشبوون لە خوێن و گیانی بەرزە فری گەلەمان .
تاوانی ئێمە ئەوە بووە كە هیچ كات نەماویستووە بە ژێر دەستی و پاشكۆیی لە ژێر چەنگی رژێمەیەك لەدوای یەكەكان كە هەموو یان بە یەك جۆرە بیركردنەوە تا بە ئەمڕۆ بەدەوامن لە هەوڵی لەناوبردن و سڕینەوەمان بە شێوەیەك ئەمڕۆ ئەوەی دەسەڵاتدارانی عێراق بەرامبەر بەگەلی كورد ئەنجامی دەدەن زۆر نامرۆڤانە تر و هەموو جۆرە پیلانگێری و ستەمكارییەكیان كۆكردۆتەوە، دژمان بەكاری دێنن هەر لە میلیشیا و تیرۆریست و چەكدار و گروپی جۆراجۆر و گەمارۆدان و برسیكردن و جەنگی میدیایی و چەواشەكاری لە دەرەوەی هەرێمی كوردستان و نێو خۆیی هەرێمی كوردستان .
لایی هەمووان روونە، عێراق دوای رووخانی رژێمی بەعس ، ئەگەر چی دەرفەتێكی زێرین هاتە پێش تا دروشمەكان دیموكراتی و فیدراڵی و دەستوور بكاتە پێوەر و كەتێیدا مافەكانی گەلی كورد وەك گەلێكی ستەمڵێكراو لە ماوەی سەدەی رابردوو، كە بەدەستی رژێمە یەك لەدوای یەكەكانەوە چ تاوانێكی بەسەر هات و قوربانیی زۆری لە دژی دیكتاتۆرانی عێراق بەخشی بەدەست بێنێتەوە ، بەڵام هەر زۆری نەخایاند ،ئەو دەسەڵاتدارانەی كە خۆیان بە ستەمڵێكراو دەزانی ، ئەمرٍۆ بوون بە ستەمكار و دژی گەلی كورد وەستانەوە ، شتێكیان بە ناوی حكومرانی دیموكراسی ، پێكەوە ژیان نەهێشتەوە، ئێستا تەنها حكومی میلیشایی عێراق بەریۆە دەبات كە شتێك بەناوی یاسا و دەستوور ودیموكراسی بوونی نەماوە ، ئەوەش عێراقی بردۆتە لێوارێكی مەترسیدار.
لەلایەكی ترەوە ، ئەمرۆ رۆژهەڵاتی ناوین بەدەست دەستێوەردانەكانی ئێران لە وڵاتانی ناوچەكە و دروستكردنی گروپی میلیشایی و تیرۆر كەشێكی ناسەقامگیر و نائارٍامی خۆلقاندووە و كە هەموو ناوچەكە و جیهانی نیگەرانكردووە، هۆكاری سەڕەكیش ئەو زێهنیەتەی دەسەڵاتدارانی ئێرانە بۆ دەستبەسەرداگرتنی ناوچە ستراتیژیی و ئابوورییەكانی لە سوریا، عێراق و لوبنان و یەمەن . هەرێمی كوردستانیش بە هۆی ئەوەی نەچۆتە ژێر فەرمان و گوێرایەڵییەكانی ئێران و هەمیشە وەك ناوچەیەكی سەقامگیر و شوێنی پێكەوە ژیان خۆی پاراستووە بەردەوام لە ژێر هەرەشە و گوشاری ئێراندا بووە ، بۆیە، لەماوەی چەند ساڵی رابردوو، چەندین جار كەوتنە ژێر هەرٍەشە و مووشەكبارانكردنی ئێران و گروپە میلیشكانی سەر بەو وڵاتە.
ئەگەر چی هەرێمی كوردستان سنوورێكی بەرفروانی لەگەڵ رۆژهەڵاتی كوردستان هەیە كە ئێستا ئێران حكومرانە، ئەوا ئێران زۆرجاران لەلایەن گروپ و میلیشاكانی بەناوی جۆراجۆر هەوڵی دروستكردنی كێشە و كۆسپی لە هەرێمی كوردستان داوە كە دیارترینیان پەكەكە و گروپەكانی ترن لە هەرێمی كوردستان . بەتایبەت هەوڵی زۆری داوە تا كار بۆ لاوازكردنی پێگەی هەرێمی كوردستان بدات لە رێگەی بیرۆكەی دوو ئیدارەی و جیاكردنەوەی هەرێمی كوردستان بەناوی لامەزكەزی و كانتۆن و شتی سەیروسەمەرەی تر .
ئێران لەماوەی رابردوو، زۆر هەوڵی دا ، كە هەرێمی كوردستان لە رێگە سیناریۆی جۆراجۆر چ لەرێگەی گوشار لە بەغدا و چ لە رێگەی نێوخۆیی كوردستانەوە دروست بكات تا پارتی و سەرۆك بارزانی بێتە ژێر كۆنترۆڵی ئێرانەوە و نەخشە و پیلانەكانی لەناوچەكە جێبەجێ بكات بەڵام نەك هەر نەیتوانی بەڵكو ئەنجامەكەی ئەوەی ئێستایە كە گەمارۆكانی چرٍتر كردۆتەوە و گروپە میلیشكانیش بۆ پەڵاماردانی هەرێمی كوردستان بەكار دێنێت .
بەڵام ، ئاشكرایە، پیلان وسیناریۆكانی ئێران بەرانبەر بە كیانی كوردستان و بەتایبەت پارتی وسەرۆك بارزانی نەك هەر سەركەوتوو نەبوونە ،بەڵكو تادێت ، پێگەی هەرێمی كوردستان زیاتر لە ناوچەكە بەهێزتر دەبێت و مێژووش گەواهیدەری ئەو راستییە كە ، دەریایەك خوێن لە پێناو ئازادی و بەدەستهێنانی ئەم كیانە بەخشراوە و دەبەخشرێت ، ئێمە نە كۆیڵەبوون و نە ژێر دەستی هیچ هێز وداگیركەرێك قبوڵ ناكەین ، شۆرٍشەكانی گەلی كورد بۆ سەروەری و سەربەخۆیی بوونە ، هەموو دڵسۆزان و نیشتیمانپەوەران ئامادەن لە پێناو پاراستنی ئەو دەستكەوتانە و پارتی وسەرۆك بارزانی گیانیان فیدا بكەن و خەونی دوژمنان و ناحەزان خاوە..