هەنگاوە كردەییەكانی حكومەتی كوردستان ئایندەی گەشن بۆ كوردستانێكی بەهێزتر
February 22, 2021
وتار و بیروڕا
بەدڵنییاییەوە، حكومرٍانانی پێشووی عێراق لە رابردوو، ئێستا تا ئەو كاتەی كە بە یەكجاری گەلی كورد بە خاك و سەربەخۆیی خۆی دەگاتەوە ، هیچ كاتێك نە باوەریان بە مافەرەواكانی تاكی كورد و دۆزە رەواكەی هەبووە و نە هیچ كاتێكیش هەوڵی گەرٍاندنەوەی دەدەن ، ئەوەی لە دوێنی شۆرٍش و خەباتمان بەدەست هاتووە بە خۆشی نەبووە بەڵكو بە خوێن و قوربانیدان چەندین ساڵەمان بووە .
ئەوەی كیانەی ئەمرٍۆمانیش لە ئەنجامی دەیان ساڵ خەبات و رٍاپەرین و تێكۆشان و رٍەوایدانی گەلێك هاتۆتە بەرهەم نەك هیچ كام لە حكومەتەكانی عێراق یانیش لایەنێكی نێودەوڵەتی وەك دیاری یانیش خێری پێمان كرد بێت هاتۆتە دی بە رژێمی ئێستای شیعی دوای 18 ساڵ لە رووخانی رژێمی دیكتاتۆری ..
پێگەی هەرێمی كوردستان لە سەر ئاستی ناوچەكە لە گشت بوارەكانی ئابووری ، ئەمنی و پێكەوە ژیانی ئاشتیخوازانە روون و ئاشكرایە، لە ماوەی سێ دەیەی رابردوو، سەرٍەرای هەموو كۆسپ و تەگەرەكانی بەڵام پێشكەوتنی گەورەی بەخۆیەوە بینیووە و بە پێچەوانەوە عێراق بە هۆی زێهنیەتی شەرٍانگێزی و دیكتاتۆری بۆ ماوەیی بەردەوام و بەكارهێنانی هێز لەجیاتی ئاشتی پەڵاماردانی دراوسێیەكان و بەكارهێنانی چەكی كۆمەڵكوژ ،ئەنفال و گەمارۆدان و برسیكردنی خەڵك و دواكەوتوویی نەیانتوانییووە بچووكترین هەنگاو بەرەو پێشەوە بنێن .
ئەوەی زێهنیەتی عێراق لەماوەی رابردوو بۆ دژایەتیكردن و زمانی هەرٍەشە و هیز هەمان نەخشە و پیلانگێری رابردوو رژێمە یەك لە دوای یەكەكانە و نەگۆرٍە ، سەرٍەرای ئەوەی حكومەتی كوردستان بەردەوام دەستپێشخەر بووە بۆ چارەسەری پرسەكانی و بەدەستهێنانی مافەرەواكانی لە رێگەی دەستووری هەمیشەیی كە تاكە دادەوەری نێوان كوردستان و عێراقە ،بەڵام ئەوەی لە كاردانەوەی عێراق دەبینرێت پێشێڵكردنی دەستووری و هاوبەشی و فیدراڵی و دیموكراسی بە ئارٍاستە ناكرٍەوی و دیكتاتۆرییە .
دوای هەموو هەوڵەكان خۆراگری و پشوودرێژی هەرێمی كوردستان ، ئیتر حكومەتی كوردستان بە رێكارانەی كە چرٍیكردۆتەوە ، ئیتر لە رێگەی بەرنامە و پلانێكی گشتییەوە ، بۆ كۆكردنەوەی داهات و نەخشەیەكی رێك وپێك هەنگاوی كردەیی و گرنگی بۆ كەمكردنەوەی خەرجییەكان و لە رێگەی داهاتە نەوتی و نانەوتییەكان ئەوا بەدڵنیاییەوە، رێژەی داهاتەكان زیاد دەكرێت ، تا چیتر چاوەروانی عێراق نەبین و پشت بە خۆمان ببەستین بۆ دابیكردنی مووچە و بوودجە بۆ بەرێوەبردنی پرۆژە خزمەتگوزارییەكان لە گشت بوارەكاندا و كاروباری حكومەتی كوردستان .
جێی ئاماژەیە، دەسەڵاتدارانی عێراق ماوەی چەند ساڵێكە داوای ئەوە لە هەرێمی كوردستان دەكات كە دۆسییەی نەوت لە رادەستی حكومەتی عێراق بكات، كابینەی نۆیەمی حكومەتی كوردستان جیا لەوەی ئامادەباشی لەسەر ئەم پرسە كردووە، ئامادەباشیشی پیشان داوە بۆ ئەوەی ئەم پرسی نەوتە لە ریشەوە لە نێوان هەرێم و بەغدا چارەسەر بكرێت، بەڵام ئاشكرایە كە لایەنە سیاسییەكانی شیعە شۆڤێنییەكان لە پشت ئەم داوایانەوە ئامانجێكی سیاسیی دیكەیان هەیە، كە ئەویش نەمانی قەوارەی سیاسیی هەرێمی كوردستانە، حكومەت دەیەوێت ئەم پرسە سیاسییە بۆ هەموو لایەك ئاشكرا بێت.
لەلایەكی ترەوە، جەختكردنەوەی سەرۆكی حكومەتی كوردستان رێزدار مەسرووبارزانی لەسەر سەقامگیریی سیاسی و حوكمڕانی و راشكاوی لەگەڵ هاووڵاتیانی خۆی دەست پێدەكات، ئەم هەنگاوانەش لە ئێستای كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە بە كردەیی دەبیندرێن و هەنگاویان بۆ هاویشتراوە ، بێگومان ئەمە رێگەی راست ودروستەبەرەو چارەسەری كێشە و قەیرانەكان ..
بۆیە، بریاردانی حكومەتی كوردستان بۆ دابینكردنی مووچە لە هەموو سەری مانگێك و بە پێێ داهاتی نێو خۆی كوردستان بەدڵنییاییەوە وا دەكات كە كوردستان لە رووی ئابوورییەوە بچێتە قۆناغێكی پێشكەوتوو و گرنگ رەوشی ئابووری كوردستان بەرەو باشتر دەروات و لەئایندەشدا رێژەی برٍینی مووچەی فەرمانبەرانیش نامێنێتەوە ، كە ئەوەش هەنگاو بە هەنگاوی حكومەتی كوردستانە لە گشت بوارەكانی چاكسازی و نەهێشتنی بەهەدەرچوونی داهات و چاكسازی لە بواری چەد مووچەیی ئاماژەیەكی روون و هەنگاویی ستراتیژیی بۆ تێپەرٍاندنی قەیرانەكان لە ئایندەیەكی نزیكیشدا بەرەو كۆتایی هێنان بە قەیرانی دارایی بە ئارٍاستەی كوردستانێكی بەهێزتر...