ههرێمی كوردستان لەژێر هیچ گوشار وسیناریۆیدا پاشكۆی قبوڵ ناكات ..
February 20, 2021
وتار و بیروڕا
گهمارۆدان، بهكارهێنانی رێكخراوه تیرۆریستی و گروپه میلیشایی و چهكدارییهكان ، تیرۆر ، مووشهكبارانكردنی وتابووری پێنجهم و هێرشی میدیایی چهواشهكاری له نێوخۆ دهرهوهی ههرێمی كوردستان ناتوانن ، گهلی كورد و كیانهكهی پاشكۆ و ژێر دهست بكات .
پرس وكێشەی گەلی كورد وەك نەتەوەیەكی خاوەن ڕەسەنایەتیی خۆی لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و گشت بەشەكان و بەتایبەت ئەم بەشەی كوردستان كە لە لە ئێستادا خاوەن قەوارەیەكی دەستووری و یاساییە و رەوایپێدراوە لەلایەن گەلی كوردستان و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ، تەنها لە ئێستادا نییە بەڵكو ئەو مڵمڵانییانە بۆ رژێمە یەك لەدوای یەكەكانی عێراق دەگەرێتەوە كە هیچ كات پەیوەندییەكی باش نەبووە ونەیانویستووە بە ئاشتی و پێكەوە ژیان لەگەڵ گەلی كورد دا ژیان بە سەر ببەن و لە هەمان كاتیشدا ، بەردەوام كاریان كردووە ، بۆ چەوساندنەوەی گەلەمان و چونكە هیچ كات ئامادە نەبووە مافەكانی پێی رەوا ببینن .
لە ئێستەدا پەیوەندییەكانی كوردستان و عێراق بە قۆناغێكی هەستیار و ئالۆزدا گوزەر دەكات ، لە رابردووش بە هەمان شێوە بووە ، هەر دەم سەركردایەتی سیاسی كوردستان دەستپێشخەر بووە بۆ چارەی ئاشتیانە و دۆستانە لەگەڵ رژێمەكانی پێشووتر و بەتایبەت دوای رووخانی رژێمی بەعس كە خۆی بونیاتنەری عێراق نوێ و دەستووری هەمیشەیی بوو تا وەك دوو هاوبەش و لە رێگەی دەستوورەوە مافەكانی خەڵكی كوردستان مسۆگەر بكرێت و عێراق دوور بكەوێتەوە لە دیكتاتۆری و حكومرانی زۆرینەی خۆسەپێنن .
بەڵام دەسەڵاتدارانی عێراق ، زۆری نەخایاند ، پەشیمان بووەنەوە لە كاری هاوبەشی و كاركردن بە دەستوور و پێچەوانەوەی هەموو بنەما دەستوورییەكان جوڵانەوە ـ ئیتر دەستیان بە سیاسەتی پەراوێزخستن و برٍینی مووچە و بودجەی كوردستان كرد و تا جوڵاندنی هێز لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان و پاش چەندساڵێكد داگیركاری 16ی ئۆكتۆبەر ئەمەش نیشانەی گەڕانەوە زێهنیەتی دیكتاتۆری و جێبەجێنەكردنی دەستوورە و كە وایانكردووە كە گرژییەكانی كوردستان و عێراق ئاڵۆزتر ببن ،ئەو هەڵسوكەوتانە پێمان دەڵێن كە كێشەی كورد لە عێراقدا گرێدراویی مووچە و پارە نییە ، بەڵكو پرسێكی گرنگترە كە ئەویش پیرۆزترو گەورەترە ئەویش خاكی پیرۆزە كە ئێمەی كوردیش وەك دووەم گەورە نەتەوە دەیان ساڵە دوور لە ویستی خۆمان مافەكانمان پاشگۆی و بەهۆیەوە رووبەرووی ستەمكاری زۆر بووینەتەوە .
گەلی كورد لە هەرێمی كوردستان بێجگە لەوەی مافی دەستووری و مافی سەربەخۆیی و رزگار و ئازادی نەتەوەیی هەیە ، لە هەمانكاتیشدا مافێكی ئاسایی و سروشتیی هەر گەل و نەتەوەیەكی رەسەن و خاوەن شوناسی خۆیەتی بەتایبەت كە خاك و گەلی كورد بە هۆی بەرژوەندی زڵهێزانەوە و دوور لە ویستی خۆی بە عێراقەوە لكێنرواە لە نێو جوگرافیاییەكی دەستكرددا
لە ئێستاد ، دەسەڵاتدارانی شۆًڤێنی شیعی ، دەیانهەوێت ، بە هەمان زێهنیەتی رژێمەكانی پێشووتر مافەرەواكانمان پاشگوێ بخەن و لە نێو ( مووچە و بودجە) دا بیتوێنەوە و بچووكی بكەنەوە ، ئەمەش شكاندنی ئیرادە و نادیدەگرتنی خەبات زیاتر لە یەك سەدەی گەلی كوردستانە و ئەمەش وایكردووە كە متمانەی كوردستان و عێراق بەرەو لاوازبوونی گرژی زیاتر هەنگاو بنێت .
بۆیە، ئێمەی گەلی كوردیش نابێت لەژێر هیچ گوشار وسیناریۆیدا مڵكەچی و پاشكۆی داواكاریەكانی عێڕاق قبوڵ بكەین لە خەباتی شارستانی و خەباتی سیاسی بۆ مافە دەستووری ونەتەوەیەكانی خەڵكی كوردستان بەردەوام بین،لە داهاتووشدا سەربەخۆیی ئابووری وسەربەخۆیی كارگێڕی و سەربەخۆیی سیاسی زیاتر بەدەسبهێنین پاڵپشت وپشتیوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بین لە پرسە چارەنووس سازەكان و بەدڵنییایەوە، خۆراگریمان دەبێتە هۆی سەركەوتن و ئایندەیەكی گەش .