بۆ ھەولێر ئامانجی دوژمنانە.

بۆ ھەولێر ئامانجی دوژمنانە.


ئاشکرایە عێراق نەسەروەری ماوە نەشکۆمەندی، ئەمەی ناوی لێنراوە حکومەتی عێراقی، تەنھا حکومەتێکی کارتۆنی و بێ دەسەڵاتەو لەلایەن ئێرانەوە جوڵەی پێدەکرێت، بۆیە میلیشیاکانی حشدی شعبی حکومەتێکن لەناو ئەم حکومەتە کارتۆنییەی عێراق و دەسەلاتی تەواویان ھەیە بۆ ھەموکارێك بەبێ گەرانەوە بۆ بەناوحکومەتی عێراقی.

بۆ ھەولێر بەتایبەت پارتی و جەنابی سەرۆك بارزانی ئامانجی دوژمنانە،
ئاشکرایە لەرۆژ ھەڵاتی ناوەراست، ئێران دەستێکی باڵای ھەیە لەزۆربەی وڵاتانی ناوچەکە، ھەر وڵاتێکیش مل بۆ داواکانی نەدات و لەژێر رکێفی ئێراندا نەبێت ھەمیشە کێچەڵی پێدەکات و کردەی تیرۆرستی یان ھێرشی ترسنۆکانەی وەك ھێرشەکەی سەر ھەولێر ئەنجام دەدات، ھەرچەن ھێرشە موشەکێکەی سەر ھەولێر پەیامی سیاسی زۆری لەخۆھەڵگردبوو.

کوردستان و ئێران؛ سنورێکی ھاوبەشی دوورو درێژیان ھەیە و پێگەی جوگرافی ھەرێمی کوردستان بۆ ئێران زۆر گرنگە، بۆیە ئێران لەرابردوو ھەمیشە ھەوڵی داوە لەرێگەی دەست و پێوەندەکانی لەناوخۆی ھەرێمی کوردستان کێشە و گرفتی قوڵ دروست بکات،
تارادەی دووئیدارەی یان جیاکردنەوەی زۆنی سەوز بەھەرناوێكبێت نمونە «لامەرکەزی» کەئێستەش ئەم پیلانە کارایە و کاری لەسەردەکەن،
ئەمەراستیەکی حاشا ھەڵنەگرە و نکۆڵی لێ ناکرێت لەزۆنی ژێردەسەڵاتی یەکێتی، ئێران ھیچ بەربەست و گرفتێکی نیە،
ئەم ھەنگاوانەش بۆ درووست کردنی پەستانە لەسەر جەنابی سەرۆك بارزانی بۆ رۆشتنە ژێر رکێفی ئێران،
بەڵام تائێستە ئێران لەھیچ ھەنگاوو پەستانێکی بەرامبەر جەنابی سەرۆك بارزانی سەرکەوتونەبووە و جەنابی سەرۆك وەک سەفین خۆڕاگرە لەپێشیان.

گرنگە ھەموولایەک ئەم راستیە باش بزانن، چ دڵسۆزو نیشتیمان پەروەر بێت یان خائین و دوژمن، شۆرشی بارزانیەکان کەبەبرنەوو تاپر دەستی پێکرد و دەریایە خوێن لەپێناو ئەم ئازادیی و بەدەست ھێنانی ئەم ھەرێمە بەخشراوە، بۆ ئەوە نەبووە ئاخونیەک بمان جوڵێنێت و لەژێر رکێفیدابین، شۆرشەکانی کورد بۆ سەربەخۆیی و سەروەری بووە، بەھەمان رێبازی سەردەمی شۆرش لەئێستەشدا سەدان ھەزار دڵسۆز گیانی خۆیان دەکەنە قوربانی لەپێناو جەنابی سەرۆك بارزانی و ئەم دەست کەوتانەی بەدەست ھاتوون.
Top