رابەرایەتی حەكیمانە ، قوتابخانەی خۆراگری لە رۆژگارە سەختەكاندا..

رابەرایەتی حەكیمانە ، قوتابخانەی خۆراگری لە رۆژگارە سەختەكاندا..

لە مێژووی بزاڤی رزگاریخوازیی كوردستاندا ،بە هۆی هەڵوێستی نەتەوەپەوەری و نیشتیمانپەوەری پارتی و بارزانی بەرانبەر دۆزە ڕەواكەی و سازش نەكردنی و پاراستنی ئەمانەتی مێژووی و ئاڵای پیرۆزی كوردستان و دروشمی كوردایەتی و كۆڵنەدانی گشت شۆڕش و راپەڕینەكانی كوردستان بە درێژایی زیاتر لە سەدەی رابردوو تا ئێستا ، هەردەم دوژمنان و داگیركەران بە هەموو توانایەكی سەربازی و هەواڵگری و تابووری پێنجەم و تیرۆر و ئابووری رووبەرووی دەبنەوە ، بەڵام هەموو ئەو گوشارانە وایانكردووە كە ڕیرەوی ئەو كاروانە پر شانازی و خەباتە بگۆڕن و واز لە ئەرك و بەرپرسیاریەتیی بهێنێت ، بەڵكو بەهێزتر لە جاران لە گوڕەپانی خەبات ئامادە بووە بۆ داكۆكیكردن لەمافەرەواكان و بەرگریكردن لە شوناس ، مێژوو و دەسكەوتەكانی كورد وكوردستان .

پارتی وەك رێبازی كوردایەتی و سەرۆك بارزانی وەك ئاڵاهەڵگری رٍەتكردنەوەی ژێر دەستی و سەربەخۆیی كوردستان خۆی لەبەردەم ئەم هەموو پیلانگێریی و هەڕەشە و شاڵاوانەدا دەگرێت و وەك هەمیشە، هێمن و بێ ئەوەی باڵانسی خۆی لە دەست بدات، سەركردایەتی و بەرپرسیاریەتییەكی قورسی هەڵگرتووە بۆ تێكشكاندنی بەربەست و ئابڵوقەكان و گەیاندنی كورد بە كەنارٍی دڵنییایی.پارتی و بارزانی سەرەڕای هەوراز و نشێو، وەیشوومەی سەخت و ڕۆژانی سەركەوتن، كارەسات و خۆشییەكان، قوربانیی یەكجار زۆر و دەستكەوتی گەورە، شەڕ و بەرگری و پێشمەرگایەتی و پشووەكانی ئاشتی، خەباتی چەكداری و مەدەنی و دیپلۆماسی، هەرەشە ومەترسییەكان، دەرفەتی پێشڤەچوون و هەڵكشان، سەرەڕای هەموو ئەمانە، پارتی نەك هەر مایەوە، بگرە لە گەشەكردن بەردەوامە، تا ئەم ساتەش، پێچەوانەی ویست و هەوڵی تەواوی داگیركەران و ناحەزانی، گەورەترین و بەجەماوەرترین هێزی سیاسی كوردستانە. مانەوە و پێشڤەچوون و سووربوونی پارتی؛ بە لای جەماوەرەكەی و پارتیناسەكانەوە، ئەگەرچی بە قوربانیدان و ڕەنجێكی زۆر، بە لە خۆبووردوو بووە. بە لای داگیركەران و ناحەزانیشەوە، مایەی شۆك و بێئومێدییە.
قوتابخانه‌ی كوردایه‌تی به‌ رابه‌رایه‌تی بارزانی، رێبازێكی كوردانەی خۆرسكە كە لە دژی داگیركەرانی نەتەوەیەك هاتۆتە مەیدانی مەردایەتی و كۆڵنەدان و بەرخۆدان ، خاوەن ئامانجێكی نەتەوەیی و نیشتمانیی بە دنیابینییەكی ئینسانییانەوە. پێداگری و سووربوونی هێمنانەش لەسەر ڕووبەڕووبوونەوەی زوڵم و ناهەقی و بەدەستهێنانی ماف و ئازادیی، یەك لە پایە سەرەكییەكانی ئەم ڕێبازەیە. سەرباری دیمەنە ئەوەی مایەی دڵنیاییەكی زیاترە، كۆكبوونی ژمارەیەك لە هێزە سیاسییەكان و زۆرینەی بێدەنگی گەلی كوردستان لەسەر ئەو ئامانج و ئاواتە نەتەوەیی و نیشتمانییەی پارتی نەك خەباتی بێووچانی بۆ دەكات، بگرە خۆی بۆ تەرخان كردووە.

لە مێژووی دوێنی و ئەمرٍۆ پارتی و بارزانی كە هیوا و مەشخەڵێكی روونی نەتەوەكەمانە ، هیچ ئامراز و پیلانگێرییەك و مەڕامێكی قێزەوەن نەما لە سێرەگرتن لە پارتی و بارزانی لە دژی كوردستان تاقی نەكرێتەوە، بەڵام بە خۆراگری و سیاسەتێكی ژیرانە پووچەڵكرانەوە . ئیتر ئەو پیلانگێرانە ، لە رووی ئابوورییەوە بە شێوەی نایاسایی بگرە تا لە رووی ئەمنییەوە ، چ لە رێگەی بەكارهێنانی درٍندەترین رێكخراوی تیرۆریستی ئینجا و گروپە میلیشاكانی وڵاتانی ئیقلیمی و چەكی پێشكەوتوو و گروپ و لایەنی بە ناو كوردی بە سپۆنسەری داگیركەران پەڵاماری كوردستان و پارتی و بارزانی یان دا . لە رووی سیاسی و دیپلۆماسییەوە گشت هەوڵێكیان دا تا كوردستان و بزاڤە رزگاریخوازییەكە كە پارتی دیموكراتی كوردستان بەرابەرایەتی سەرۆك بارزانی ئاڵاهەڵگر و پێشەنگ و هیوایە ، گۆشەگیر و ئینجا بسرٍێنەوە .
لە هەموو قۆناغە ، سەختەكانی خەبات و لە دژوارترین بارودۆخ و گەلەكۆمەكی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی شانیان دایە، ئەرك و بەرپرسیاریەتی بۆ گەل و نیشتیمانەكەی و پاراستنی شكۆ و ئیرادەی كورد وكوردستان ، هەرێمی كوردستانیان لە گوندێكی گەورە ، كە مێژوو گەواهیدەرە بە ئاڕاستەی ئارٍامترین و گەشەسەندووترین شارەكانی جیهان ئاڕاستەكرد و كە بە بەراوەرد لەگەڵ زۆرێك لەو دەوڵەتانەی كە دەیان ساڵە بوونیان هەیە، پێشەنگتر و گەشەسەندووتر بردووە .
لە نێو جەرگەی چوار وڵاتی داگیركەر ، گەورەترین شۆڕشی ئاشتیخوازی و شارستانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی بە سەركەوتوویی ئەنجامدا و بە هەموو ناوچەكە و دوونیایی گووت كە گەلی كورد دەستبەسەرداری مافی سەربەخۆیی و دەوڵەتبوونی نابێت و ئایندەیەكی پر شكۆی تۆمار كرد .
بۆیە، مێژوو سەڵمێنەری ئەو رٍاستیە، كە كوردستان ،پارتی و بارزانی ، یەك چارەنووسن و بەیەكەوە گڕێدراو و لێكدانەبڕاون و بەهێزتر لە جاران سەنگ و پێگەی لە سەر ئاستی كوردستان و ناوچەكە و نێودەوڵەتییە پارتی دیموكراتی كوردستان بە رابەرایەتی بارزانی ، وەك هەڵوێست و كاراكتەر، وەك كار جیاوازی پێگەشەوە زۆر لەپێشەوەیە، ئەم پیشەوەییەش پێشەنگە ، بۆ قەڵغانی گەل و نیشتیمان لە قۆناغە سەخت و هەستیارەكاندا ..
بۆیە، مامەڵەكردن و بەرێوەبردنی قەیران و مەترسییەكان لە سەر ئاستی هەرێمی كوردستان ، كارێكی سادە وساكار نییە و بەڵكو ژیر و لێهاتوویی و ئیرادەی بەهێز و پۆڵاینی دەوێت ، شەش ساڵی رابردوو بۆ هەرێمی كوردستان دووڕیانێكی سەخت و پڕ مەترسی بوو، هەندێ لایەن و كەس كە خۆیان بە كورد و بەشدار دەزانی ماسكی رووی راستەقینەیان لە دۆخە هەستیارەكاندا پیشان داین، هاوڕێی نیوەڕیگەش لە جیاتی بەشكردنی زەحمەتیی تێپەڕاندنی ئاستەنگەكان، سەرگەرمی خوێنبەردانی زیاتر بوون لە نیشتمان، بەڵام لەبەرئەوەی لە پووچەڵكردنەوەی مینەكان گەل متمانەی بە پارتی دیموكراتی كوردستان هەبوو، پارتیش هێزە پتەوەكەی لەو متمانەیەوە سەرچاوەی گرت، بۆیە گەڕی ئەم جارەی زنجیرە پیلانگێرییەكان و هەوڵەكانی لەباربردنی قەوارەی هەرێمی كوردستان" تا دێت پووچەڵ دەكرێنەوە ، پارتی و بارزانی و كوردستانیش بەسەربەرزی وەك هەمیشە مێژووی پر سەربڵندی و شكۆمەندی بۆ دەمێنێتەوە .

دەبێ‌ گه‌لی كورد سەربەست و سەربەخۆ بژێت و هاووڵاتی پلە دوو نەبێ‌ و ڕزگاربوون لە بندەستی، ئامانجی هەموو هێزە سیاسییە ڕەسەنەكانە و ویستێكە لە ناخی هەر هاووڵاتییەكدا خۆڕسكانە هەیە و هەراش بووە. بیرمان نەچێت، مانەوەی پێشمەرگە بە یەكگرتوویی لە بەرانبەر ناحەزان و داگیركەران و پیلانەكانیان لە بەرگریی لە كوردستاندا، ئازایەتی و ورەی بەرزی پێشمەرگە و ئەو گیانە نیشتمانییەی لە ڕووخساری هەر پێشمەرگەیەكدا دەیبینین، ئازایەتی و خۆڕاگریی خەڵك لەبەردەم قەیرانی دارایی و سیاسییدا، پاڵەپەستۆیەكی ئەرێنی لەسەر هێزە سیاسییەكان دروستكردووە و بووەتە پشتیوانییەكی مەزن بۆ حەتمییەتی سەركەوتنی ئیرادەی خەڵكی كوردستان. كەوا تا پارتی و بارزانی قوتابخانەی خۆراگریی و بەرخۆدانە لە بەرامبەر دوژمنان و داگیركەرانی كوردستانە ..

Top