كارەتیرۆریستیەکەی ١ـی شوبات چی پێ گوتین

كارەتیرۆریستیەکەی ١ـی شوبات چی پێ گوتین

لەكاتێكدا كوردستانیان لەرێكەوتی ١-٢-٢٠٠٤ سەرقالی بەجێگەیاندنی مەراسیمی پیرۆزبایی جەژنی قوربان بوون وەك نەریتێكی ھەمیشەیان لەھەریەك لەبارەگای لقی ٢ـی پارتی ومەلبەندی ٣ـی یەكێتی تیرۆرستان بەسوود وەرگرتن لەو رێورەسمە ئایینی وكۆمەلایەتیە كارەساتێكی كەم وێنەیان ئەنجام دا كە پۆلێك سەركردە وكادیری بەتوانا وهاولاتی شەهید و بریندار بوون، بەداخەوە تا ئەمرۆش بەشێكیان كاریگەری ئەم كارەساتەیان بەسەر جەستەیان داھەر ماوە.

لەیەكی شوباتـدا تیرۆریستان بەگەلی كوردستانیان گوت، ھیچ جیاوازێك لەنێوان ھیچ كوردێك ناكەن و دوژمنی سەرسەختی گەلی كوردستانن بۆیە گرینگە سوودلەم رووداوەتال و دلتەزێنەیەوەربگرین و بەیەكرێزی ویەكگرتوویی بەسەرگشت قەیران و ئاستەنگەكان سەربكەوین چونكە تەنھا بەمەدەگەینە بە ئامانجەكانمان، ئەگەرچی ١ـی شوبات سمبولێكی دیكەی كارەسات و نەھامەتیایەكانی گەلی كوردستانە، گرنگەھەلوەستە لەسەر ئەوراستیە بكەینەوە تیرۆر دژی ژیان و ئاسوودەیی و ئارامییە و دوژمنی ھەموو ئایین و نەتەوەیێكە بۆ لەناوبردن و ریشەكێشكردنی پێویستی بەھاوكاری ھەموولایێكە ئەگەرچی سوپاس بۆخوای گەورە ھیچ كات مەرامی تیرۆریستان بۆتێكدانی ئارامی و ئاسایشی كوردستان بەدی نەھاتووە بەھاوكاری ھەموو لایەك، بەلام لەگەل ئەمەشدا پێویستە بەھەمووشێوەێك رێگری لە ھزری تیرۆر و جیاكاری ئایینی و تایفی لەكوردستان بگرێت، چونكە تیرۆر بوویتە هەرەشەیەكی مەترسیدار لەسەر ئایندەی كوردستان كە بەداخەوە بەهۆی چەند هۆكارێكەوە بیری توندرەوی لە كوردستاندا بوونی هەیە لە هەر كوێ یەكی دونیاشدا تیرۆر و ھزری توندرەویی بوونی هەبووبێت ئەوە مەترسی لە سەر ئاسایشی نیشتیمان و پێكەوە ژیان و ئازادیش هەیە، بەلگە نەویستیشە تیرۆر وكاری توندوتیژی و تێكدەرانە لەگەل پرەنسیپەكانی ئایینی ئیسلام ناكۆكە بەداخەوە زۆر جاریش بەهۆی كورت بینی و تێنەگەیشتنی خەلكانێك لە جەوھەری ئیسلام لە ژێرناوی پیرۆزی ئیسلام كاری تیرۆرستی ئەنجام دراوە كە بەهەموو شێوەیەكیش ئایینی ئیسلام لەگەل كارەكانیاندا ناكۆكە چونكە لە تێروانینی ئیسلام دا نابێت بە هیچ جۆرێك ئایین و بنەماكانی بەزۆر بچەسپێندرێت بەلكو لەگەل بیرورای ئازاد وپاراستنی رۆح و ژیان وكەرامەتی مرۆڤەكاندا بووە لەگەل ئەوەشدا گەلی كوردستان لەپێشەنگی گەلانی موسلمان دایە و پابەندە بە ئەركە ئایینی یەكان وێرای ئەوەی ھەمیشەكوردستان لانكی شارستانیەت وپێكەوەژیانی ھەمووئایین وپێكھاتەكان بووەبۆیەش دوژمنان سوودیان لەو تێروانینەی گەلی كوردستان وەرگرتووە لەم پەنایەشدا زیانی گەورەیان پێكاوە كە هەر یەك لە رووداوی هەولی تیرۆكردنی جەنابی بارزانی نەمرلە رێكەوتی٢٩ـی٩ـی١٩٧٠ لە رێگای چەند كەسێكی بەكرێگیراو بە جل وبەرگی مەلایەتی و كارەساتی ١ـی شوباتی ٢٠٠٤ لەیەكەم رۆژی جەژنی قورباندا نموونەی هەرە دیاری ئەم راستییەن بەلام ئەمەش نەبووینە هۆكارێك تا تاكی كورد بەلای بیری نامۆ و توندرەوی و تەكفیری دابچێت چونكە لە بنەرەتدا گەلی كوردستان بە تێگەیشتنێكی تەواو ئایینی ئیسلامی وەرگرتووە كە پێویستە لەم قۆناغەشدا زۆر بە جدی كار بكرێت بۆ رێگە گرتن لە هەموو فكرەیەكی مەترسی دار تا جارێكی تر رووبەرووی كارەساتێكی تر لە شێوەی یەكی شوبات نەبینەوەوكوردستانیش ھەربەلانەی تەبایی وبەیەكەوەژیانی ھەمووپێكھاتەكان بمێنێتەوە.

سلاوو دروود دەنێرم بۆ گیانی پاكی شەهیدانی كارەساتی ١ـی شوبات.
Top