كێویی پۆڵایینی پێشمەرگە بە هیچ ڕەشە ناڵەرزێت ..
January 27, 2021
وتار و بیروڕا
له دیرۆكی پڕشانازی و شكۆی خەبات و تێكۆشانی گه‌له‌كه‌ماندا دژ به داگیركه‌ران و دوژمنانمان، خه‌ڵكی كوردستان هه‌میشه قوربانیی ده‌ستی تیرۆر بووه، دوژمنه جۆراوجۆره‌كانی سه‌رده‌م له هیچ پیلانگێڕییه‌ك بۆ له‌ناوبردن و قڕكردنی كورد درێغییان نه‌كردووه، به‌ڵام هه‌موو جارێك سه‌ریان داوه له به‌ردی چیا سه‌ركه‌شه‌كانی كوردستان.
له شه‌ڕی ئه‌مدواییه‌ی كوردستان له دژی تیرۆر و ڕێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی وه‌ك داعش، ڕۆڵه‌كانی كوردستان توانییان به فیداكاری و گیانبه‌ختی به‌سه‌ر ئه‌و ڕێكخراوه مافیاییه‌دا سه‌ربكه‌ون و بوونی نزیكه‌ی دوو هه‌زار شه‌هید و ده‌یان هه‌زار بریندار سه‌لمێنه‌ری ئه‌و ڕاستییه و پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بوختانی ناحه‌زانی گه‌له‌كه‌مانه، كه پێیان وایه ده‌توانن له ڕێی ڤیدیۆیه‌ك ته‌نیا خۆیانی پێ فریو ده‌ده‌ن، ڕاستییه‌كان بشارنه‌وه و خۆیان وه‌ك پاڵه‌وان و فریادڕه‌س له قه‌ڵه‌م بده‌ن.
له‌و پێوه‌ندییه‌دا یه‌كهه‌ڵوێستیی هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان بۆ شه‌ڕی دژی داعش وه‌ك ڕێكخراوێكی مافیایی و دارده‌ستی دوژمنانی كورد، هه‌روه‌ها پشتگیریی هه‌مه‌لایه‌نه له ڕۆژه سه‌خته‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ هه‌موو لایه‌ك ڕوون و ئاشكرایه و كوێردڵن ئه‌وانه‌ی چاو دیتنی ئه‌و ڕاستییانه‌یان نییه.
بڕیاری ئۆباما سه‌رۆكی ئه‌وكاتی ئه‌مه‌ریكا بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له عێراق، ڕێی له به‌رده‌م ته‌راتێنی زیاتری ئێران له عێراق واڵاتر كرد. له‌و كاته‌دا سوننه‌كان كۆسپی سه‌ر ڕێی پاوانخوازیی تاران و تارانچییه‌كان بوون و قوتبوونه‌وه‌ی ڕێكخراوێكی توندڕه‌و به‌ناوی داعش، هه‌موو كۆسپه‌كانی سه‌ر ڕێی ئێرانی ڕاماڵی و سوننه‌ی بۆ ده‌یان ساڵی تر به خۆیه‌وه سه‌رقاڵ كرد، شاری به‌پێوه نه‌هێشت و له به‌غداش هێما و سه‌ركرده‌كانی سوننه هه‌ریه‌ك به بیانوویه‌ك تۆمه‌تی ناڕه‌وایان خرایه پاڵ و له گۆڕه‌پانی سیاسه‌ت وه‌ده‌رنران.
ئه‌و كاره‌ی داعش كه به چه‌ك و جبه‌خانه‌ی به ئه‌مانه‌ته‌وه به‌جێهێشتووی سوپای عێراق گه‌یشته ئه‌نجام، ڕازیبوونی ئێرانی پێوه دیار بوو، چونكه له كۆڵ مه‌ترسیی سوننه‌كان بووبووه‌وه. مه‌ترسییه‌كی تری ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران و ئێرانچییه‌كان له عێراق، ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستان بوو كه ئاواتی ئه‌وه ده‌خوازرا به ده‌ردی سوننه‌كان بچێت. له‌و كاته‌شدا چی له داعش باشتره بۆ ئه‌وان.
دوای ڕووخانی مووسڵ، داعشه‌كان له یه‌ك میحوه‌ره‌وه به‌ره‌و كوردستان به‌ڕێ خران، به‌ڵام ئه‌و خه‌ونه‌یان بۆ نه‌هاته دی و نه‌یانزانی كه خه‌ڵكی كوردستان به گیان و ژیان خۆیان پارێزگاری له خاك و بوون و كه‌رامه‌تیان ده‌كه‌ن. له‌و كاته‌دا به‌رپرسانی سوپای پاسداران و له سه‌روویانه‌وه قاسم سلێمانی له ناو هه‌رێمی كوردستانه‌وه چاودێریی جووڵه‌ی داعشیان به‌ره‌و هه‌ولێر ده‌كرد، به‌و نیازه‌ی دوای چه‌ند ساڵ به گرتنه‌وه‌ی شاری وێرانكراوی هه‌ولێر وه‌ك مووسڵ، خۆیان به پاڵه‌وان و هێزی ڕزگاریده‌ری كوردستان پێشان بده‌ن.
به‌وه‌ش بۆ تاهه‌تایه له ئه‌زموونی حوكمڕانیی هه‌رێمی كوردستان ڕزگاریان ده‌بوو و خۆیان و داروده‌سته‌كانیان ده‌بوونه هه‌مه‌كاره‌ی ئه‌و خه‌ڵكه. به‌ڵام، ده‌ستبه‌جێ له‌ژێر فه‌رمانده‌یی سه‌رۆك بارزانی و به هیمه‌تی هێزی پێشمه‌رگه و فه‌رمانده‌رانی به‌وه‌ی ئه‌و هێزه، توانرا پێش به جووڵه‌ی دوژمن به‌ره‌و هه‌ولێر بگیرێت، وه‌ره‌قه‌ی شه‌ڕ وه‌رگه‌ڕێ و ناوچه داگیركراوه‌كانی لێ وه‌ربگیرێته‌وه. له‌و كاته‌شدا به‌پێچه‌وانه‌ی ئیدیعای ئێرانییه‌كان، ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی خێرا به‌وه‌ڵام هاتن و هاوشان له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه، هێڵی سووری هه‌ولێریان پاراست. له‌و كاته‌دا، چاوی ڕه‌شی ئێرانییه‌كان كاڵ بووه‌وه. ئه‌وان كه پێشبینیی وه‌شاندنی گورزی گورچكبڕی پێشمه‌رگه و گیانفیدایی ڕۆڵه‌كانی كوردستان و هه‌روه‌ها پشتیوانیی هاوپه‌یمانانیان نه‌ده‌كرد، بۆ ئه‌وه‌ی له قافڵه وه‌دوا نه‌كه‌ون و لانیكه‌م له‌مسه‌ره‌وه خۆیان بكڕنه‌وه، به‌پێچه‌وانه‌ی خواستی خۆیان ئاماده‌ییان پێشان دا بۆ هاوكاریی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، ئه‌گه‌رنا مه‌یل و خواستی ئه‌وان شتێكی تر بوو كه به‌خۆشییه‌وه سه‌ری نه‌گرت و ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ سه‌ركه‌وتنه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه له سه‌رجه‌م به‌ره‌كانی شه‌ڕی داسه‌پاودا زیاتر و زیاتر ده‌بوو.
دواتر و له دوای ١٦ی ئۆكتۆبه‌ریشدا بینیمان كه لووتی حه‌شدی شیعی و لایه‌نگران و شوێنكه‌وتووانیان، له پردێ و سه‌حێلا شكا و كورد به سه‌ربه‌رزییه‌وه ئاڵای سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵدا، ئێران و ئێرانچییه‌كان ئه‌وجاره‌ش جگه له ڕێسوایی هیچی تریان پێ نه‌بڕا، بۆیه ئه‌وه وه‌ڵامی ئه‌و كه‌س و ناكه‌سانه بوو كه به‌گژ قوله‌ی قافدا ده‌چنه‌وه و ده‌یانه‌وێ له ڕێی نیشانه‌گرتنی سه‌ركردایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی، وه‌ك شكۆ و ڕه‌مزی هه‌موو كوردستان، شكسته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی خۆیان په‌رده‌پۆش بكه‌ن، غافڵ له‌وه‌ی كه به‌ری خۆر به بێژنگ ناگیرێت. خه‌ڵكی كوردستان ده‌توانن به یه‌كگرتوویی زیاتر و پته‌وكردنی ڕیزه‌كانیان، مافه ڕه‌وا و ده‌ستوورییه‌كانی خۆیان به‌ده‌ست بێنن و ده‌رفه‌ت به دوژمنان نه‌ده‌ن درزه بچووكه‌كانی نێوانمان گه‌وره‌تر و فراوانتر بكه‌ن و بۆ به‌ئه‌نجامگه‌یاندنی مه‌رامه گڵاوه‌كانیان به‌كاری بێنن. به‌و هیوایه.
Rebwar قام بالإرسال اليوم، الساعة 10:10 ص