سەنگەری پێشمەرگە بۆ پاراستنی قەوارەی کوردستانە و خەلکی کوردستانە بەڵام سەنگەری پەکەکە بۆ پەلەکێشی زیاتری دووژمنانە.
December 28, 2020
وتار و بیروڕا
چەند رۆژێکه ڕاگەیاندە فو پێدا کراوەکانی پەکەکە و بە کرێ گیراوەکانی خۆیان هەولی ئەوە دەدەن، کەوا وا لە خەلکی باشووری کوردستان بگەینن کەوا هێزی پێشمەرگەی کوردستان هەولی گەمارۆدان یان شەر بە هێزی چەکداری پەکەکە دەفرۆشێت،بەڵام بێ خەبەر لەوەی کەوا ئیدی خەلکی کوردستان باش لەوە گەیشتەوە ئەوەی هێزی چەکداری پەکەکە دەیکات شەر فرۆشتنه بە هەرێمی کوردستان و بە فیتی نەیاران هەولی بچوکردنەوەی و نەمانی قەوارەی هەرێمی کوردستان دەدەن،چونکە هەموو لایەکمان باش دەزانین ئێرە شوێنی خەباتی ئەوان نیە،ئەگەر بیان وێت خەبات بۆ خەلکی خۆیان بکەن بەڵام یاریەکە روون و ئاشکرایە کەوا ئەوان چیان دەوێت،بۆیە پێویستی زیاترە سنورێک بۆ هێزەکانی پەکەکە دابنرێت باشترە سەنگەری پێشمەرگە بێت نەک قەرەقولی جەندرمەی تورکی یان پاسداری ئێرانی بێت، لە ناو خاکی هەرێمی کوردستان بۆیە پاراستی خاکی باشووری کوردستان ئەرکی پێشمەرگەی کوردستانە،هەر وەکو راوێشکاری سەربازی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەرێز "ڕەوان ئدریس بارزانی"لە هەمان کات فەرماندەی هێزی تایبەتی یەکە زۆر بە روون و ئاشکرا راگەیاند: "ئەم ڕەفتارانەی پەکەکە کێشە بۆ ئاسایشی هاوڵاتیانی کوردستان دروست دەکات، ئەمەش ئەوەمان پێ دەڵێ کە ئەم هێزە لەلایەن دوژمنانی هەرێمی کوردستانەوە پڕۆگرام کراون، چونکە هەرکاتێک بیانەوێ بە کۆنترۆڵ جوڵەیان پێدەکەن بۆفشار دروستکردن لەسەر هەرێمی کوردستان، کەواتە لەبەرامبەر ئەم ڕەفتارانەی پەکەکەدا کەبوەتە هۆی ناسەقامگیری سنورەکانی هەرێم.
هێزی پێشمەرگەی کوردستان مافی خۆیەتی لەڕووی یاسایی وئەخلاقییەوە بۆ پارێزگاری لەئاسایشی هاوڵاتیانی هەرێم بەهەموو ئامرازێک ڕووبەڕووی ئەم پیلانگێڕییەی پەکەکە ببێتەوە، بەردەوامی ئەم ڕەفتارانەی پەکەکە دەرەنجامەکەی لەئەستۆی پەکەکەدا دەبێت بۆیە هیوادارم بەگیانی کوردانەو بەرپرسیارانە ڕەچاوی دۆخی هەرێمی کوردستان بکەن"
بۆیە ئەو هەلمەتە راگەیاندە پوچەلەیان کار ناکاتە سەر تێگەیشتنی خەلکی و بتوان خەلکی پێ چەواشە بکەن، کەوا لە خەلک بگەینن سەنگەر پێشمەرگە بۆ شەری برا کوژ و شەری پاراستنی دووژمن بێت، بەلکو هەموو لایەک ئەو راستی یە دەزانن کەوا سەنگەری پێشمەرگە بۆ پاراستی قەوارەی هەرێمی کوردستان و خەلکی کوردستانە.