"سلێمانی ئه‌و شاره‌ جوانه‌ی سیاسه‌تەکانی كاڵفامەکان وێرانی كرد"

ئەم ئیرهابە فکری یەی کە لەوێ پەیرەو دەکرێت دانایەکی زۆر و مامۆستا و وانە و پلانگێری و بەکرێگیراوێکی زۆر دەوێت، تۆ بێت وا لە خەلک بکەیت هەموو شتێک خەتایی پارتی یە تۆ بێت بە رۆژ خەلک تێر شەق بکەیت بەشەو‌ بێیت بلێیت نابێت لە خۆپیشاندەر بدرێت، هەر جارە و بەزمێک بەو خەلکە دەکەن،ئه‌وێ رۆژێ تۆ به‌س وه‌ره‌ خوارێ له‌سه‌ر كورسی وانه‌ ده‌لێینه‌وه‌ به‌سگی برسی، دوێنێ نا بۆ هه‌رێم به‌لێ بۆ بغداد
ئه‌مرۆ داواکاریان بروخێ حوکمەتە،
وه‌كو كاری هه‌میشه‌ی یان هه‌رده‌م و به‌رده‌وام سواری شه‌پۆلی ناره‌زایه‌تی خه‌لك ده‌بن، جه‌ماعه‌تی ئه‌ولا وه‌ك وا بێت خه‌لك نازانێت حاكمی ئه‌وێ كێ یه‌"
به‌لێ بۆ مافه‌ ره‌واكانی خه‌لك نه‌خێر بۆ خۆفرۆشان و گه‌نده‌لكاران، چونکە ئەوان شەر بۆ سلێمانی ناکەن ئەگەرنا کەمێک شەقام و خزمەتگوزریەکانی وەکو هەولێر و دهۆک دەبوو بەس ئەمانە شەر بە سلێمانی دەکەن،ئینجا چەند رۆژێکە زۆر بێ ئەدەبانە دێن باسی خەلکی هەولێر دەکەن بە ترسنۆک و بێ هەلوێست هەلیان دەسەنگێنن کەچی بێ ئاگان لەوەی خەلکی هەولێر و مێژووی هەولێرەکان چی یەو چۆنە بەڵام خەلکی هەولێر لە پلانە بۆن گەنیەکانی ئەوان و نەیارەکانیان تێدەگەن بە هەموو شێوەیەک دەیان وێت جوانی لە شەکرە شار بستێنەوە،خەلک مافی خۆیەتی داوای مافی خۆی بکات،بەرێکارێکی سەردەمیانە و دوور لە پلانگێری و بەجێ هێنانی ئەجێندایی نەیارەکانی یەوە، بۆیە ئەوە ئەوانن کە هەلبژاردن دێت، هەر زوو بەزمێک و بەو خەلکە دەکەن و وا دادەنێن ئەوان بەرەی گەلن بۆ مافی ئەوان دەجەنگن،بۆ بەیەکجاری ناچنە ئەو بەرە گەلەی کە ناوتان لێ ناوە،یان تەنها بۆ ئامانجەکانتان خەلک بەکار دێنن، چونکە لە راستی دا هەردەم خۆفرۆشان لە پلانگێری بۆ لە ناو بردنی قەوارەی کوردستان و لاواز کردنی لە وانەکانی اتلاعات ناکەون هەردەم پلانی نوێ و کاری تازە دەکەن بەڵام ئەمەش تێدەپەرێت، دواجار روو رەشی بۆ خۆفرشان دەمێنتەو، ئەوەی لێرە داوایی مووچەی خەلک دەکەن لە بغدادش داوایی راگرتنی مووچە دەکەن، هەر ئەوان بوو داوایی راگرتنی مووچەی فەرمانبەرانیان کرد،لە هەولێر لە حوکمەتن لە سلێمانی ئۆپۆزیسۆنی حوکمەتن خۆیان نازانن چین، تەنها ئەوە نەبێت فەرمان لە نەیارەکان وەردەگرن چونکە خۆیانیش ئەوە چاک دەزانن کەوا بەکرێگیراون
Top