"پەکەکە هێزێکی بە کرێ گیراو بۆ کپ کردنی هێزە سیاسیەکانی کورد"

پەکەکە هەر لە سەرەتایی دروستی بوونی خۆیەوە، لەسەر بنچینەیەک دروستکراوە خۆی نەبێت هیچ هێزێکی سیاسی‌ کوردی پێ قبوڵ نیە،لە هەر پارچەیەکی کوردستاندا چونکە ئەوان خۆیان بە حاکم و پارێزەری سەرتاسەری گەلی کورد دەبنین، برواشیان بە دەولەتی کوردیش نیە،بۆیە هەر لە یەکەم هەنگاوی سیاسی خۆیانەوە هەتا ئێستادا هەردەم لە ملمڵانێ سیاسی و سیرینەوەی هێزە سیاسیەکان بوونە،بۆیە هەردەم بە فیتی داگیرکەران شەر بە هەرێمی کوردستان دەفرۆشێت، رۆژ بە رۆژ دەست دەکەن، بە داگیر کردنی ناوچە سنوریەکان، وەرگرتنی باج و سەرانە لە خەلکی گوندەکان و خاوەن زەوی و رەز و باخی هاوڵاتیانی باشووری کوردستان وەردەگرن، کەوا هێزێکی سیاسی باکوری کوردستانه، بەڵام هەردەم خۆیان لە باشوور پێ پالەوانە هەردەمیش بار بوونە بەسەر خەلکی باشووری کوردستان،بێ ئەوەی یەک گوند لە باکور ئازاد بکەن، کەچی بە رێگری و بە مافیاتی بە سەدان گوندیان لە باشوور داگیر کردووە،نەک رێگر بوونە لە ئاوەدان بکرێنەوە،بەلکو بوونە وێرانکاریەکیش بۆ خەلک و گوندەکانی سنوری باشووری کوردستان، هەردەم بیانویەک بوونە بۆ داگیرکاری رژێمی تورکیا زیاتر پەڵ هاوێشتنیان بۆ ناو خاکی هەرێمی کوردستان، لە دواین کاریشدا بە شانازییەوە باسیان لەوە کرد ئەوان بۆرێ نەوتی خەلکی کوردستانیان تەقاندۆتەوە، کەوا ئەو پەری کاری دوور لە سیاسەت و گشت پێوەرەکانی نەتەوەیی و ئەخلاقی و کورد بوونە، کەوا بە دەیان بۆری تر بە ناو خاکی تورکیان تێدەپەری بۆ بۆړی هەرێمی کوردستان هەدەفە، ئەم کارەیان سەلێمنەری ئەوەیە کەوا ئەوانە هێزێکی بەکرێ گیراوی هەرێمی ناوچەکەن هەردەم بۆ فشیار و لاواز کردنی هەرێمی کوردستان، هەنگاو دەنێن تاوەکو لە چوار چێوەیی پلانی هەرێمایەتی ناوچەکە بن بۆ سرینەوەی یان لاواز کردنی پێگە و قەوارەی هەرێمی کوردستان تێدەگۆشن، بەڵام لە کۆتایدا، سەرشۆر و بێ دەست هەڵات دەمینێنەوە پلانەکانیان وەکو جاران پوچەل دەکرێتەوە.
Top