بەرخودان و تەسلیم نەبوون دووژمنان روو رەش و شەرمەزار دەکاتن
October 25, 2020
وتار و بیروڕا
شۆرەش و بەرخودانە و نسکۆ و خیانەتەکان وای نەکردووە گەلی کورد بێ ئومێد بێت هەردەم تروسکایەک هەبووە بۆ ژیان و بۆ ئازادی، میلەتی کورد قۆناغی سەختری بڕیەوە و کۆلی نەداوە هەمیشە بە پێوە وەستاوە، لە ئێستادا بە مانگی شومی ئۆکتۆر تێدەپەرین،کەوا هەم خیانەت کرا هەم لە بەرامبەری بەرخودان و خۆ بە دەست نەدان و داستان تۆمار کران،بۆیە مێژوو پێمان دەلێن لە هەر بێ ئومێدیەک بۆ گەلی کورد کەسێک هەبووە ئومێد بگەرێنێتەوە ژیان، دوایی سالی ۱۹۷٥کەوا گەورەترین نسکۆ بەسەر شۆرەش و میلەتی کورد هات دوایی پشت کردن لە کورد و خەلکی کوردستان،لەلایان گەڵانی بەرژەوەندی خواز لەگەڵ میلەتی کورد و نەبردنە سەری بەلێن و رێکەوتنامەکانیانکورد تووشی ئەم نسکۆیە مەزنە هات،هەمووان بە ئامانجی لەناو بردنی فکر و بیری خەبات کردن لە ژێر ناوی بارزانیەکان بووە کەوا هەموو لایەک دلنیا بوونە تەنها ئەوان ناتوانن خۆیان بفرۆشن و تەسلیم بن بیر و قوتابخانەی کوردایەتی لەوێ فێر دەبن بۆیە هەردەم هەموو هەولێکیان بۆ ئەوە داوە،عزیز شێخ ڕەزا پێش نسکۆی شۆڕەش نوێنەری شۆرەش بووە،لە وەڵاتی لوبنان ئەلێت لە دانیشتێک لەگەڵ شەهیدی نەمر کاکە ئدریس بارزانی،پێم گوت تۆ ئەو بارودۆخە چۆن دەبینی؟عزیز لە وەلامدا دەلێت"بارودۆخەکە باش نیە و داهاتوویەکی تاریک بۆ گەلەکەمان و بۆ شۆڕەش دەبینیم،شەهیدی نەمر کاکە ئدریس بارزانی لە بەرامبەر قسەکانی دەفەرمووێت"هەتا ئێستا بنەمالەی بارزانی زۆر جار تووشی نەهامەتی بوون،بەڵام هەموو جارێ بەهێزتر و زیاتر گەڕانەتەوە میدان، بۆیە ئەو کات شەهیدی نەمر کاکە ئدریس بارزانی ئەو هێز و وریە بوو ئەوکاتی خەلک بێ هیوا بوون، ئەو هیوایی دروست دەکردنەوە دەستە دەستە مەفرەزەی دەناردنەوە شاخ و چیاکانی کوردستان بۆ دەست پێکردنەوە شۆرەش و بەرخودان،ئیدی رۆژگار چەند تاڵ و دژوار بێت هەموو باردۆخێکیش تێدەپەرێت، ئومێد بە ژیان و کوردستان ئامانجەکانمان خێراتر دەکات ئەوانەش ناویان زیندوو دەمینێتەوە لە مێژوودا کەوا تەسلیم نەبوو خۆ ڕاگر بوون