گشت پرسیەکەی خەلکی کوردستان دەنگی پەیامێك بوو بە گوێی هەموو جیهان
September 25, 2020
وتار و بیروڕا
ئەوەی بڕیار لەسەر ئێمە دەدات هەر خۆمانین، بۆ ئەوەی بریاڕی خۆمان بدەین ئێمە سەربەخۆمانین سەر بەکەس و هیچ هێز و لایەنێك نین، بۆیە ریفراندۆم مافی هەر گەلێکە بۆ ئەوەی بریار لە چارەنوسی خۆی بدات دوای ئەوەی لە 25ی ئەیلولی ساڵی2017خەلکی کوردستان پێکەوە چون بۆ دیاری کردنی چارەنوسی سەربەخۆیی خۆمان پەیامێک بوو بۆ هەموو جیهان، کەوا ئەوەی بریار بدات ئێمەین نەک ئەوان،ئەبێت هەموو کەسێک بزانیت سەربەخۆیی بوون داوا ناکرێت دەبێت خۆمان بەدەستی بهێنین هەولی بۆ بدەین خوێنی بۆ بدەین بۆیە بە ڕابەرایەتی سەرکردایەتی"سەرۆک بارزانی" گشت پرسی بۆ سەربەخۆیی ئەنجامدا، بە هەموو جیهانمان ووت ئێمە دەمانەوێت سەربەخۆ بین نەک جیا ببینەوە لە عیراق ،چونکە هیچ کات ئێمە سەر بە عیراق نەبووین، هەتا لێ جیاببینەوە بەبێ ویست ئێمە بە عیراقی سەپێندراوین، سەد ساڵە ئێمە قوربانی دەستی هێزە زلهێزەکانی جیهانین، گشت پرسی هەرێمی کوردستان هێندە بوێرانە بوو بەروو هەموو جیهاندا،کەوا بلێن ئێمە بریاری خۆمان دەدەین نەک ئێوە ئیرادەی گەلێک بوو بەرووی جیهان وەستایەوە،کەوا ئەوەی ئێوە بانگەشەی بۆ دەکەن خۆتانیش بڕواتان پێ نیە کەوا یەکێک لە جارنامەی مافی گەڵان سەربەخۆیی گەڵانە،بەڵام هەر کات لەگەڵ بەرژەوەندیەکانیان نەگونجا لەگەڵی نین،بۆیە گشت پرسی هەرێمی کوردستان هەم وەفایەک بۆ قوربانی و شەهیدانی رێگایی رزگاری کوردستان کەوا چەندین ساڵە لە پێناوی خەباتی بۆ دەکەین بۆیە بەتاپۆیەکی رەش بۆ نەوەی داهاتووی گەلێک کە هەمیشە دەبێت هەمووان،بزانن کەوا ئێمە دەمرین بە پێوە ناژین لەسەر چۆک بۆیە هەردەم هەرەشە و گوشار و نامان ترسێنن، چونکە ئێمە هێندە بە پێوە وەستاوین تەنانەت لە پەتی سێدارەش پێڵاوەکانمان لەسەری ئەوان بەرزترە،