جارێکی تر خەون و سحرەکانیان بەتاڵ بۆیەوە وەک هەموو جارێیش گرەکانیان دۆڕاندەوە......
September 13, 2020
وتار و بیروڕا
دوایی ئەو گەرە سیاسی یانەی سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حوکمەت بۆ گەرانەوەی مافی هاولاتیانی هەرێمی کوردستان لە ماوەیی رابردوودا ئەنجامیاندا،بەتایبەت سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی کەوا سەرجەم هەولەکانی بەگەرخست بۆ ئەوەی کوردستان و خەلکی کوردستان جارێکی تر بگهینێتەوە کەنارێکی ئارام جارێکی تر ئارامی ئابوری و ئارامی ئاسایشی ناوەخۆیی و دەرەکی بۆ هاولاتیانی دابین بکاتەوە، بۆیە ئەنجام پێش بینیەکان هەموو وامان پێمان دەلێ کەوا کوردستان بەرەو قۆناغێکی دیبلۆماسی و پێشکەوتنی سیاسی زیاتری بەخۆیەوە بینیوە و پشتگیری زیاتری هەرێمی و نێو دەولەتی بۆ هەرێمی کوردستان دەستەبەر کراوە، بۆ گەراندەوەی پێگه بەهێزەکەی بۆ یەکلایی کردنەوە چارەسەری کێشەکانی نێوانی هەرێمی کوردستان و حوکمەتی عیراقی فیدڕاڵ دا، بۆیە دیسان خەریکە بەرەی ئۆپۆزیسۆنی ناو حوکمەت، وەک ئیشی جارانیان دەست بە بانگەشەی هاوبەش بوون دەکەنەوە،هەوڵی ئەوە دەدەن سەرنج لەسەر سەرکەوتنە دیبلۆماسیەکانی سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حوکمەت لابدە، چونکە کاریان ئاوایە هەتا شکست هەبێت هەموو خەتایی پارتییە،بەلام لە سەرکەوتندا هاوبەشن، چونکە هەمیشە هەولێ ئەوەیان داوە پێگەی کورد لاواز بکەن و بەردەوام لە هەولی سرینەوە قەوارەی هەرێمی کوردستان بوون بۆیە دواجار ئەم خەونە و ئەم سەحرەشیان بەتاڵ بۆیەوە،وەکو هەموو جاریش گرەوەکانیان دۆڕاندەوە، رێک ئەم قسەی سەرۆکی ئێستایی هەرێم نێچیرڤان بارزانیم هاتەوە بیر کاتێک له دیدارێکی رۆژنامەوانی پێش چەند ساڵێک لەمەوبەر، زۆر بەئاشکرا باسی لەوە کرد کەوا هەندێک لایەنی ناو حوکمەت و لایەنی ئۆپۆزیسۆن،بەردەوام لە هەولی ئەوەدا لە ناخۆشی هەمووی خەتا بکە سەر ملی پارتی و لە خۆشیدا هاوبەشی پارتی بن،خەلکی کوردستان باش لەو پلانەتان گەیشتووە کەوا کاری هەمیشەیی خۆیانە، بەکرێ گیراون جارێک هەولدان بۆ نەمانی قەوارەی هەرێم جارێک و دابەشکردنی هەرێم، بۆیە هەموولایەک دەبێت ئەوە بزانێت پارتی هیچ کات لە بەرپرسیارەتی ڕاناکات و هەمیشە بە ئەرکی خۆی زانیوە خزمەتکاری خەلکی خۆی بێت، هەمیشە لە پێناوی بە دیهێنانی مافەکانی گەلی کوردستان خەبات دەکات.