بەناوی ئۆپۆزسیۆن بوون لە کوردستان چی یان خولقاند.....

بەناوی ئۆپۆزسیۆن بوون لە کوردستان چی یان خولقاند.....

راستی یەکان وەک خۆیی دەبێت ئامانج لێ باشتر کردن بێت نەک وێران کرد، رەخنە گرتن ئەرکی هەموو ئۆپۆزسیۆنێکە، لە بەربەرەکانی کردن لەگەڵ دەست هەڵات، بەڵام بە ئامانجی خزمەتکردنی زیاتر، دوایی بەڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کرۆنا لە جیهان و کوردستاندا حوکمەت هەرچی رێکاری خۆپارێزیی بوو وەک ئەرکێک هاوڵاتیانی خۆی لێ ئاگادار کردنەوە،بەڵام پێچەوانەی سەرجەم پرێنسیفە جیهانیەکان بۆ ئۆپۆزسیۆن بوون، کەوا ئامانج لێ رەخنەگرتنە لە دەست هەڵات، بە ئامانجی باشتر خزمەت کردنی هاولاتیان، دەستپشخەری بۆ کاری باش و تێگەیاندی خەلک کەوا زیاتر لەرێ ئەوان خۆیان بپارێزنن، بەڵام لە کوردستان چی روویدا، ئەوەی بینیمان لە کوردستاندا، سەرجەم بەها ئەخلاقیەکانی تێپەراند، تا ئەوکاتەی بوونی ڤایرۆسێکی جیهانی رەتبکەنەوە، لە رێگایی میدیاکانیان، بۆ ئەوە وا لە خەلک بگەین کەوا دەست هەلات دەیەوێت سیتەمی برسی بوون بەسەر هاوڵاتیانی خۆی بچەسپێنیت، یاخوا ئامانج لێ بازرگانی کردنی شارەوە و یان قازانج کردنی حوکمەت لەو هەلەدا، هەستان بە دەیان راپۆرت و بەرنامەی میدیایی هەولی سارد کردنەوەی خەلکیان دا بۆ خۆ نە پاراستن لە تووش بوون لەم ڤایرۆسەدا، ئیدی لەم رۆژانەدا وا دەبینین، خەلکی زۆر باجی چەواشەکاریەکانی دەزگا میدیاکانی ئۆپۆزسیۆن و هەندێک لایەنی تر کەوا بەناو لە ناو حوکمەت دەدات، کەوا بانگەشەی نەبووی ڤایرۆسەکان دەکرد، یان ئەیان ووت ئەوەی ئێمه سووک ترە یان هەندێکیان دەیان ووت ئەسل و ئەساسی نیە یان دەیان ووت هەولی لە بیرچونەوە ئەو قەیرانە دارایانە کەوا بەسەر خەلکی کوردستان سەپێنراوە، کەچی ئێستا بانگەشەی نەبوونی خزمەتگوزاری و کەمی ئۆکسجین و کەمی دکتۆر و پەرستار دەکەن، کەچی لای هەمووان ئاشکرایە کەرتی تەندروستی، لە هەموو جیهاندا لە باوەشکردنە نەخۆش بەرێژەیەکی زۆر سنوری دیاریکراوە،بەڵام بەردەوام کاری بۆ دەکەن بۆ ئەوە رقی خەلک بەرامبەر دەست هەلات زیاتر و زیاتر بکەن، بەڵام دەبێت خەلک باش ئەوە بزانێت ئەوەی ئەوان و ئەولایەنە سیاسی یانەی بەناو ئۆپۆزسیۆن کەوا بۆ گەشتن بۆ دەست هەلاتی خۆیان چەند خەلک باجی بدات پێیان ئاسایی بەسەر تەندروستی خەلک بپەرنەوە بۆ کورسی دەست هەلات،من نالێم هەموو شتێک لێرە تەواو و کاملە، بەڵام دەبێت خەلک ئەو راستی یەی بزانێت، کەوا ئەگەر ئۆپۆزسیۆن لە هەر سەردەمێک، ئامانجی باشتر و بەرەو پێشچوونی باشتری نەبوو بە کەلکی یەک رۆژ حوکمرانی ناهێن،بۆیە دەبێت تاکی کورد زۆر لەوە هۆشیار تر بێت کەوا بە ئاسان نە کەوێتە داوی ئەو پلانە سەقەتانەی کۆمەلێک کەس دایی دەرێژن، کەوا هیچ پیوەندیەکی بە ئۆپۆزسیۆن بوونەوە نیە، بە فیتی نەیارەنی کورد کار دەکەن، بۆ لاواز کردنی پێگەی کورد و کوردستان، کەوا هەولی سرینەوەی دەدەن، بۆیە پێویسته گشت لایەکمان خۆپارێزی بکەین و پابەندی رێنمایەکان بین، بۆ ئەوەی نیشتیمان و سەرجەم کوردستانیان پارێزراو دەبن.
Top