قەوارەی هەرێمی کوردستان رەنجێ قوربانی دانی میلەتێکە کەس بە خێر پێ نەداوین.
July 6, 2020
وتار و بیروڕا
ئەم دەنگانە و ئەو لایەنە سیاسی یانە ئەوەی ئێستا دەیکەن شتێکی تازە نیە، هەندێکیان لە باوک باپیرانیان بە میرات بۆیان ماوەتەوە، هەندێکیانیش بێ ئاگا لە خەبات و ماندوو بوونی خوێن بەخشی گەلێکی زولم لێکراوە، بۆ دروست کردنی قەوارەی هەرێمی کوردستان، لە نێو چوار وەلاتی دوژمنی سەختی مافەکانی خەلکی کوردستان، بۆیە ئەمرۆ کە دێن داوای نەمانی دەکەن، بێ ئاگان لەو قوربانی دانە و ئەنفاڵ و زیندە بەچالکردن و خەباتکردنەی گەلی کوردستانیان، ئەبێت چاک بزانن، کەس خێری پێ نەکردووین تا وا بکەین بە ئاسان لە دەستمان بچێت،
بۆیە دەبێت ئەو بەکرێ گیراوانە باش بزانن کەس خێری پێمان نەکردووە، هەتا قەوارەی هەرێمی کوردستان دروست بکەین قەوارەی هەرێمی کورستان رەنجی سەد سالەی میلەتێکی زولم لێکراوی مێژووی و تەواوی جیهانە کەوا دەیان ساڵە بەبێ ویستی خۆمان پارچە پارچە کراوین و ماف خوراوین، کەوا هیچ مافێک ڕەوا نابینین بەرامبەر گەلێک کە تەنها داوایی مافی خۆی دەکات،ئەمە شەرمەزاری تەواوی وەلاتانی جیهان و ئەولاتانەیە کەوا داوایی ئازادی گەڵان لە ژێر دەستی دەکەن،
بۆیە دەرکەوتنی ئەو کەسانەو ئەو لایەنانە هەر دەمینێن و هەردەمیش وەکو کاری خۆیان هەمیشە دەبنە بەربەست بۆ بەرەو پێش نەچوونی مافە ڕەواکانی میلەتی کورد و کوردستانیان، چونکە لە راستی دا بە کرێ گیراون،وایان لە خەلک گەیاندووە مافی کورد تەنها موچە و بوجەیە له عیراقدا ئەگەر هەرێم پێ دابین نەکرا با هەرێم نەمینێت و هەموو ببتەوه ببێتەوە چوار شاری عیراقی و مامەلەی شاری بۆ بکرێت، ئەو رەنج و خوێنی شەهێدان هەموو به فیرۆ بچێت، بەڵام دلنیابن، هەتا حوکمرانی کوردستان لە دەست دەستێکی ئەمین بێت،هیچ کات خەونەکانی نەیاران ناهێتە جێ میلەتی کورد سەردەکەوێت و ئەم بارودۆخەش تێدەپەرێین ئێمە لەو تەحەدی گەورەترمان تێپەراندووە، ئەوەی نەیان توانی بەهێز بیکەن دلیان بن بە سیاسەت و بە کرێ گیراوەکانیانیش ناتوان بیکەن.