کوردایەتی سەربڵندی و پاشکۆیی و بێگانەپەرستی ریسواییە ..

کوردایەتی سەربڵندی  و پاشکۆیی و بێگانەپەرستی  ریسواییە ..

گەلی کورد وەک نەتەوە کوردستان وەک نیشتیمان ھەمیشە لە ژێر ھەڕەشە و مەترسی دابووە بەڵام خوڕاگری گەلی کوردستان وڕوبەڕوبونەوەی ھەڕەشەکان مانەوەی کورد ناسنامە نەتەوایەتیەکەی مسوگەر کرد و ئیڕادەی بە ھێزی سیاسی گەلی کوردستان مەرامی دوژمنان و داگیرکارانی پوچەڵ کردوەوە ، ھەر ئەم ئیڕادە بە ھێزە بووە کە کوردی لە نێوچون پاراست ڕوڵەکانی گەلەکەمان لە ھەمو قوناغە ھەستیارەکاندا ھەستی بە بەرپرسیاریەتی نیشتیمانی کردووە و لەم پێناوەش دا باجێکی یەکجار زوری داوە و ھەر ئەوەش بووە کە بویتە ھوی مانەوەی کورد وناسنامەکەی دوژمنان ھیچ نەماوە لە دژی ئێمە نەیکەن ھەمو جورە وەسیلەیێکی مەعنەوی و،مادی دژی گەل و وڵاتمان بە کار ھاتووە بەڵام ھەڵوێستی نیشتیمانی کورد زاڵ بووە بەسەر گشت ھەڕەشەکاندا و لە ئەنجامدا خەونی نەیاران لە گۆرٍنراوە.
ئەرێ دیموکراسی و ئازادی رەھا بە واتای شکاندنی شکۆی کوردستانە ؟! ..کوردستانێک بە خوێنی ھەزاران شەھید و چەندین راپەرین و شۆرش ھاتبێتە بەرھەم ،رەوایە بە دھۆڵ کوتانی خۆفرۆشان گەلی کورد دەستبەرداری بێ؟کوردستانێک بە خوێنی ئەنفاڵ و کیمیاباران و زیندان و ئەشکەنجەدان ھاتبێتە بەرھەم ، دەکرێت ، ھەروەھا بە ئاسانی تەسلیمی سیخوری و بەکرێگیراویی وڵاتانی ئیقلیمی بکرێت ؟کوردستانێک ، کە بە خۆین و ناڵە و پارانەوەی ھەزاران دایکە شەھید و پێشمەرگە و کوردپەروەر ھاتبێتە بەرھەم ، رەوایە بۆ جاشکۆیلە و دروستکراویی ئەو دوژمن و نەیارانەی کە بە درێژایی مێژوو خوێن و کوشتنی گەلی کوردیان بەرەوا زانیبووە رادەست بکرێت؟

ئەو ئازادی و دیموکراسییەی ئەمرۆ لە ھەرێمی کوردستان بەدی ھاتووە ، بەرھەمی رەنج و تێکۆشانی ھەموو کوردێکی دڵسۆز و نیشتیمانپەروەرە ، تێیدا دەیان جار ئەو تاقم و گروپانەی کە بە ناوی داکۆکیکردن لە مافی مامۆستا و کرێکار و جوتیار وھتد .. مێژوو و خەبات و سەرکردەکانی گەلی کورد دەکەنە ئامانج و سووکایەتی بە پێشمەرگە، ئاڵا و و سەروەرییەکانمان دەکەن کە لە ئەساسدا کاریان دووبەرەکی نانەوە و جێبەجێکردنی پیلان و مەرامی ناحەزانە ..

ھەموو ئەو تاقم و گروپانەی کە لە ژێر ئەو کەشو ھەوا ئازادەی کوردستان ، بە قورمیشکراویی نەیارانمان بەردەوام خەونی تێکدان و لەباربردنی دەستکەوتەکانمان دەبینن ، ئەگەر بەکرێگیراو و ئاراستە کراو نین بۆ چی ھیچ کات دژی ئاغاکانیان دروشمی جێبەجێکردنی مافە رەواکانی گەلی کورد نادانەوە و نارەزایی بەرامبەر ھەموو ئەو پێشێلکاریانە ناکەن کە دژی میللەتێکی مەزلوومی وەک ئێمە کە وەک پێشتر ئاماژەم پێدا ، دەیان ساڵە بەدەستی ئەو دوژمن و نەیارانە ھەوڵی سرٍینەوەی مۆرٍکی نەتەوایەتیمان دەدرێت ..

ئەمرۆش ، روون و ئاشکرایە، کە چاویان بە دەستکەوت و سەرکەوتن و پێشکەوتەکانی کوردستان سەرٍەرایی بەردەوامی ئەو غەدرەیی کە دەسەڵاتدارانی بەغدا بەرانبەر بە گەلی کورد دەیکەن لە برینی بودجە و مووچەی کوردستان ، ھەڵنایەت و خۆیان بێ ئومێد و تاقم و گروپی بەکرێگیراو تەیارکراو بە درۆ و دەیان چەواشەکاری دەنێرێن ، بەخەیاڵی پووکیان بەڵکو ئەوەی بە ئەنفال وکیمیاباران و چەکی کۆمەڵکوژ نەیانتوانی ئەوا بە چەواشەکاری و تابووری پێنجەم و ناکۆکیی نانەوە بەدەستی بێھێنین ..
ھەرکات پارتی بە ھێز بێت کوردستان بە ھێزە زورن ئەو وێستگانەی بزوتنەوەی ڕزگاری خوازی کوردستان ھەتا ئەمڕو کە پارتی و بارزانی تیایاندا گوزەریان کردووە ھەمویان ئەوەمان پێ دەڵێن کە پارتی و بارزانی بەرگریکاری دوزی ڕەوای گەلەکەمان بونە و لەسەر ھەمو ئاستەکاندا تەحەددای دوژمنانی کوردو کوردستانیان کردووە لە ناوەڕاستی چلەکانی سەدەی ڕابردووە تاکو ئەمڕو وە ھەورازو نشێوی یەکجار زوریان بڕیوە بە ئامانجی ڕزگار کردنی گەل و وڵات لە زوڵم و ستەمکاری چاوچنۆکەکانی ناوچەکە و وڵاتە زلھێزەکانی دونیا بەڵام سەرەڕای ئەوەی کە ھێزی دوژمنان و داگیرکاران لە ڕادەبەدەربووە لە ڕوی سەربازیەوە کەچی پارتی و باررانی پشت ئەستور بە ھێزیجەماوەری کوردستان نوانی دوزی کورد و ناسنامە نەتەوەییەکی بپارێزێت و چوک بە دوژمنانی کەلەکەماندا بھێنێت و مەسەلەی کورد وەک مەسەلەیێکی ڕەوا بە ھەمو جیھان بناسێنێت.
دەیان ساڵە رژێمەکانی عێراق، ھەوڵی تێکشکاندن و چەمانەوەمان دەدەن ، بەڵام گەلی کورد ، وەک چیاییەکی پوڵایین و سەرٍەرایی ھەموو نەھامەتییەکان ئەو داگیرکەرانە خۆی راگرتووە و بەھێز وئیرادەیەکی بەھێز و پتەوە دەروانێتە ئایندە و وەک چقڵی چاویانی دوژمنان خۆراگرە ..بەڵام خەیاڵی خۆتان وکۆیڵەکانیان خاوە و ئیرادەی گەلی کورد ، بە سەر ھەموو ئەو کۆسپ و تەگەرانەی بەردەم کاروانی رەوایی میللەتەکەمان سەر دەکەوێت و ئایندە وئاسۆمان روونە .. بۆیە، بەسە ئیتر خزمەتکاری بێگانە و شکۆ و ئیرادە شکاندنی کوردستان ھێلی سوورە ..
لە کوتایی دا دەگەینە ئەم ئەنجامە کە پارتی و بارزانی ھەر چەند بەھێز بن کوردستان بە ھێزە لە بەر ئەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ڕێبەراێەتی بارزانی حزبێکی جەماوەریە وھەڵگری تایبەتمەندی نەتەوایەتی و نیشتیمانیە و لای ھەر کوردێکی دڵسوزو و نیشتیمانپەروەر. پارتی و باررانی ھەمیشە پێشەنگ بونەو پێشەنگن و ھەرگیز سەنگەری کوردایەتی چو ڵ ناکەن و دوژمنان و نەیاڕانی کورد ھەرچەند ھەوڵی لاواز کردنیان بدەن ناتوانن ئامانجی خویان بپێکن و پارتی و باررانیش ھەر بە پێشەنگ ماونەتەوە و دەمێننەوە

Top