ڕەوان بارزانی و دواین ووتارەکەی..

ڕەوان بارزانی و دواین ووتارەکەی..

مرۆڤ ئەگەر هەستی بە بەرپسیارەتی کرد هەمیشە راست دەلێت و لە خەمی نیشتمان دەبێت، چۆن باسی سەرکەوتن دەکات ئاواش ئەیەوێت کەم تەرخەمیەکان دیاری بکرێت، بۆ ئەوەی چاکی بکرێتەوە بۆ ئەوەی ئایندەیەکی باشتر بۆ میلەتەکەی بێتە پێش، هیچ کات لێشی ناکێشتەوە،
لە دواین وتاری ڕەوان ئدریس بارزانی کەوا کوری خەباتگێر و شۆرەشگێریو سەرکردەی خوالێ خۆشبووی نەتەوەکەمانە ئەویش کوری شەهیدی نەمر کاکە ئدریس مستەفا بارزانی یە، کەوا ئێستا هەم پێشمەرگەیه هەم فەرماندەیەکی سەربازی بوێر و چاو نەترسە، کەوا تێدا وەکو هاولاتیەکی ئەم نیشتمانە، ئەم هەستە پڕ بەرپسیاریەم بینی ئەویش کەوا بەرێزیان داواکار بوو لەسەرجەم لایەنە سیاسی یەکانی کوردستان کوا پێویسته پێکەوە دەست لە ناو دەست ئەم بارودۆخە تێپەرێن، چونکە هەموو لایەکمان دەزانین قوربانی دانی میلەتەکەمان شایەنی زیاتری خزمەت کردنە ئەوەی من دەمەوێیت بلێم ئەوەیە دەبێت هەموومان لە هەستیاری باردۆخەکە تێبگەین،کەوا بەهەموو لایەک فشار بکەین لە سەرجەم لایەنە سیاسی یەکانی هەرێمی کوردستان، تەبا یەکگرتوو بین چونکە پێویسته یەک ریزی کورد پتەوتر بکرێت بە ئامانجی خزمەت کردنی زیاتری نیشتمان،چونکە خەبات و ماندوو بوونی رۆلەکانی ئەم خاکە شایەنی هەموو خزمەتێکن بۆیە پێویسته خزمەت بکرێن، هەروەها پاراستنی قەوارە نیشتمانیش ئەرکی هەموو لایەکە، بۆیە دەبێت هەتا زووە بەرژەوەندەیە حزبیەکان لا ببڕێن و پێکەوە کار بکەن، بۆ بەدی هێنانی مافەکانی کورد لە حوکمەتی عیراقی فیدراڵ دا، هەر وەک هەموو لایکەکمان دەزانین بە سیاسی و بەهاولاتیان و بە ڵاینگرانی پارتە کوردیەکان ،کەوا ئەم پەرتەوازەی لایەکان زیانی گەورەی گەیاندە بە مافە دەستووریەکانی کورد و ناوچە دابڕێنراوەکانی کوردستان، پێ نەدانی مافە دەستوریەکان بە کورد ئەمەش هۆکاری سەرەکی هەموو لایەکمان دەزانین پەرتەوازەی نێومالی کوردە کە بە زیانی هەموولایەکمان شکاوەتەوە ئەوەی گرینگە ئێستامانە بۆ ئایندەمان بۆ زامن و پاراستنی مافەکانمانە چونکە هاوڵاتیانمان قوربانی یەکانمان شایەنی زیاترە رابردوو شاهێدەی ئەوەمان بۆ دەدات کاتێک کورد یەک دەنگ و یەک ووتار بووە چەندین مافمان دەستەبەر کردووە لە حوکمەتی عیراقدا،بەڵام پەرتەوازەی مان وای کردووە بچوکترین مافمان پێ نەدەن ئەویش پێدانی مووچەیە چەند مافی دەستووریمان پێشل بکەن وەکو چەند پارێزگایەک سەیرمان بکەن و نە توانین داکۆکی لە مافەکانمان بکەین، یەکگرتووی و تەبایی نێومالی کورد گشت قەیرانەکان بەبن دێنی ئارامی سیاسی و کۆمەڵایەتی دەستەبەر دەبێت بۆ کوردستانیانی خۆشەویست کەوا مافی خۆیانە خۆشگوزەران بن و خزمەت بکرێن، بەڵام بە پێچەوانەوە یەک نەبوونی مالی کورد و پەرتەوازمان بەزیانی گشت لایەک و سەرجەم کوردستانیان دەشکێتەوە پلانی گلاوی ناحەزان بەجێ دێت کەوا گشت هەولێکیان داوە بۆ ئەوەی قەوارەی هەرێمی کوردستان نەمینێت و کورد هەر وەکو زەمانی زوو هاولاتی پلە دووی عیراق بێت ئەوەی هەشمانە لە دەستمان دەربهێنن چونکە مێژوو سەلماندوویەتی ئەوان بچووکترین مافیش بە ئێمە ڕەوا نابینن و هەمیشە دەیان وێت لەناومان ببەن، سیاسیەکانی عیراق هەر بە ئاوازی رژێمی بەعسن هیچ کات نا یان وێت ئێمە خاوەنی هیچ شتێک بێت هەمیشه له پلانن بۆ ئەوەی لەناومان ببدەن بۆیە دەبێت لایەنە سیاسیەکانی کورد دەست و بردێت بکەن بۆ رێکخستنەوە نیو مالی کورد چونکە پەرتەوازیمان لەخزمەت نەیارەکانی کورد و کودستانە پلانەکانیان سەبر سەبر دێتەجی قەوارەی هەرێمی کوردستان دەکەوێته ژێر مەترسی دووژمنانی گەڵی کوردەوە.
Top