ڤایرۆسی کۆرۆنا و بە سیاسی کردن و بۆ شاردنەوەی سەرکەوتنەکانی حکومەتی کوردستان ..

ڤایرۆسی کۆرۆنا و بە  سیاسی کردن و بۆ شاردنەوەی سەرکەوتنەکانی حکومەتی کوردستان ..

سەرھەڵدانی ڤایرۆسی کۆڤید -١٩ کە بە کۆرۆنا ناسراوە ، لە ماوەی چەند مانگی رابردوو، نەک تەنھا لە بەشێکی دیاریکراویی ئەم جیھانە بۆتە ، ھۆی مەترسی گەورە و زیانی گەورەی گیانی و ماددی لێکەوتۆتەوە بەڵکو ، لە سەر ئاستی ناوچەکەش کاریگەری نەرێنی لێکەوتۆتەوە ..
زیاتر لە سێ مانگە بەھۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆڤید -١٩ لە ھەرێمی کوردستان، ھەمووان خۆمان لە ماڵەوە کەرەنتین کردووە، ھەر ئێمە نا، بەڵکو ھەموو ناوچەکە و جیھانی لە ماڵەوە کەرەنتینەکردووە تا ئاستی ئەوەی خستوونییە لەرزینەوە، سەرٍەرایی ئەوەی کە ئەوان خاوەنی پێشکەوتووترین سیستمی تەندروستی و لێھاتووترین تیمی پزیشکین. ، بەڵام بەھۆی رێکار وپلانە ژیرانەکان لە ھەرێمی کوردستان کە خاوەنی کەمتری ئیمکانییەتی پزیشکی و بەتایبەت دارایی بە شێوازێکی ترە
ھەرێمی کوردستانیش بەدەر نەبووە لە لێکەوتەوە و بەرکەوتەکانی ئەم ڤایرۆسە مەترسیدارە ـ. ئەگەر ھەڵوەستەیەکی واقعیانە ھەر لە سەرٍەتای تەشەنەسەندی ئەو ڤایرۆسی لە وڵاتانی ئیقلیمی بکەین ، ئەو راستییە بە باشی بۆ ھەمووان دەرکەوێت کە چۆن سەرۆکایەتی حکومەتی کوردستان و دەزگە پەیوەندییە دارەکان لە رێگەی گرتنەبەری رێکاری پێوست ھەڵمەتی رووبەرووبوونەوە و ئینجا دواتر کۆنترۆڵکردنی ئەو ڤایرۆسە دەستپێکرد ..

ھەڵبەت ، ھەموو ئەو پلان و بەرنامەیە بۆ رووبەرووبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە و لە پێناو پاراستنی گیانی کوردستانیان لەو پەتا مەترسیی داریە، کە لە ماوەی رابردوو، تا بە ئەمرۆ، سەرٍەرایی ئەوەی وڵاتانی جیھان و زۆرێک لە وڵاتانی ناوچەکە کە خاوەن زۆرترین تەکنۆلوژیایی پزیشکی و توانیی دارایی بێ سنوورن بوون بەڵام نەیانتوانی بە پێی پێوست رووبەرووی ئەو ڤایرۆسە ببنەوە و گیانی ھاونیشتیمانیان بپارێزێن ..

حکومەتی کوردستان ، سەرٍەرایی ھەموو ئەو گوشارە داراییانەی بەغدا و وەک ھەمیشە کاتێک کوردستان دەکەوێتە ناخوشیی و مەترسییەوە ، ئەوا بینیمان کە چۆن جارێکی تر بەغدا شەرٍی دەروونی و برین و بە پچر پچر ناردنی مووچەی کوردستانیانی دەستپێکرد ، ئەوا پاراستنی تەندروستی خەڵکی پێش ھەموو بەرژوەندییەکی تر خست و لە رێگەی داخستنی دەروازە سنوورییەکان و قەدەغەی ھاتووچۆ و زۆر شوێنی تر کە ھەموو یان زیانی دارایی گەوەریان بۆ سەر داھاتی کوردستان ھەموو بە تایبەت دابینکردنی مووچە ، توانی بەرادەیەکی باش سەرکەوتن بە دەست بھێنێت ..

بەڵام ئەوەی جێگەی ھەڵوەستەکردنە، ئەوەیە، ھەندێک لایەن و تاقم کە دیارە چاویان بە سەرکەوتنەکانی حکومەتی کوردستان و ھەنگاوەکانی ھەڵنایەت ، ھەر لە سەرٍەتای دەستپێکردنی ئەو رێکارانە و بەدەسھێنانی سەرکەوتنی گەورە لە پێناو پاراستنی گیانی کوردستانیان، ئەوا بە شێوەیەکی زۆر نارٍەوا ، خەڵکانێک و لایەنگرەکانیان چەواشە و تێدەگەیاند گوایە، ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونی نییەو تەنھا حکومەتی کوردستان بۆ کارێکی تایبەت سوودی لێوەر دەگرێت ، ئەو پروپاگەندانە لە کاتێکدایە، کە رۆژانە لە سەر ئاستی ناوچە کە وجیھان سەدان کەس گیانیان لە دەست دەدەن ، دەبێ ھەموو تاکێکی ئەم کوردستانە تەنھا پرسیاری ئەوەیان لێبکات کە ئایا ھەموو ئەو ھۆکارانە خەتای حکومەتی کوردستان و لە پێناو مەبەستێکە ؟
ئەوەی لە ئێستادا، لە ھەڵوێستی ولایەن وتاقمە ئارٍاستەکراوانە دا دەبینرێت شتێکی نوێی نییە ، چونکە ھەر دوێنی بوو کاتێک حکومەتی کوردستان لە سەخترین دۆخی جەنگ و قەیرانی دارایی و گەمارۆدان بوو، ئەوا بە ھەمان شێوە پشتیان لە گەل و وڵاتەکەیان کرد و ئەمرۆش جارێکی تر بەھەمان شێوە ، ھێرشێکی چڕوپڕی ڕاگەیاندن دژی حکوومەتی ھەرێمی کورستان و بەدیاریکراویش رێزدار مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەت دەستی پێ کردووە، تا ئەو ئاستەی بۆ شاردنەوەی سەرکەوتنەکەی، ھەندێک دەڵێن ڤایرۆسەکە درۆیە و نییە و حکوومەت پارەی پێ نییە بۆیە کەرەنتینی کردین، ئەوانە بەردەوام خەونی نەیارانی گەلی کورد دەبینن کە ھەوڵی جێبەجێکردنی دەدەن، چونکە سەرکەوتنەکانی گەل وحکومەتی کوردستان لە ھەبوارێکدا بێت ئەوا دەبێتە گەورەترین کۆسپ و نەخۆشی کوشندە بۆ دوژمنان و بەکرێگیراوانی کوردستان و مێژووش سەڵمێنەری ئەو راستییەیە..












Top