کێ پارێزەر وخەمخۆری گیانی کوردستانیانە..

کێ پارێزەر وخەمخۆری گیانی کوردستانیانە..

وەک چۆن لە سەرەتای دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەمی حکومەتی کوردستان بە سەرۆکایەتی رێزدار مەسروور بارزانی ، رایگەیاندن کە حکومەتی کوردستان ، حکومەتی ھەموو کوردستانیانە ، دوور لە ھەر شێوازی مامەڵەکردنی حزبایەتی بەو واتایەیەی خزمەتی ھەمووان دەکات بە بێ جیاوازی ..

سەرۆکایەتی حکومەت ، بە پلان و ستراتیژی و پلانی ژیرانە ، دوای نزیکەی ساڵێک لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ، دەستبەکار بوون تا دوای ٥ ساڵ لە جەنگ و گەمارۆدان و قەیرانە سەپاوەکانی سەر کوردستان بە کردەیی کارو پلانەکانی جێبەجێ بکات ..

ھەنگاوەکانی حکومەتی کوردستان بە کۆمەڵێک گۆرانکاری و پێشھات دەستییان پێکرد ، ئاڵۆزیی و ناسەقامگیرییەکانی عێراق و ئێران و ئینجا دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆک وەزیرانی عێراق و دواتر ھێرشی ئەمەریکا وھاوپەیمانان بۆ سەر قاسم سولەیمانی و چەند فەرماندەیەکی میلیشاکانی ئێران لە عێراق و ناوچەکە .

ھەر پاش ماوەیەکی کەم ، جیھان و ناوچەکە تووشی پەتایەکی کوشندە بۆوە بە ناوی ڤایرۆسی کۆرۆنا ، پەرەسەندنی ئەو پەتایە بە شێوەیەک بوو کە بە خێرایی بووە ھۆی تووشبوونی ھەزاران کەس و گیان لەدەستدانی سەدانی تر لە سەر ئاستی جیھان دا ..

ئەو مەترسییە گەورەیە ، وایکرد کە لە مانگەکانی سەرەتایی بەڵابوونەوەی ئەو ڤایرۆسە، سەرۆکایەتی حکومەتی کوردستان وەک ئەرک و بەرپرسیاریەتی کوردانە و نیشتیمانیانە ، بە ھەموو توانایەکەوە بێتە گۆرەپانی رووبەروبوونەوە و پاراستنی کوردستانیان لە تووشبوون بەو پەتا ترسناکە ..

روون و ئاشکرایە، حکومەتی کوردستان لە رێگەی پێکھێنانی تیمێکی پزیشکی و چەند دەزگەیەکی پەیوەندیدار ، پلان و ستراتیژیی رووبەرووبوونەوەیان گرتەبەر ، سەرەرای قورسی رەوشەکە لە گشت بوارەکانی ، ئابووری ، کۆمەڵایەتی ، پەروەردە و ھتد.. بەڵام بە پشتیوانی خوا و سەبر و پشووو درێژیی و ھەماھەنگی کوردستانیان ،توانرا لە قۆناغی بەرگریکردن بەرەو قۆناغی کۆنترۆڵکردن ھەنگاویی سەرکەوتووانە ببرێت ..

بڵاوبوونەوەی ئەو پەتایە لە سەر ئاستی ناوچەیی و جیھانی وایانکرد کە کاریگەری لە سەر جومگەی ئابووری و بەتایبەت نرخی نەوت دابنێت کە ئەوەش بووە ھۆی دروستبوونی قەیرانێکی گەورە لە رووی داھات و جگە لەوەی کە بە ھۆی رێکارەکانی پاراستنی ھاوڵاتیانی کوردستان رێژەی داھاتەکان بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزیی ..

لەگەڵ ھەموو ئەو رووداو و پێشھاتانە، راستییەکی حاشا ھەڵنەگر ە ، ئەویش بەڵێنی حکومەتێکی خزمەتگوزار و ھاوڵاتی و دروستکردنی ئەو متمانەیە، کە پێشتر نەک بەدروشم بە بەڵکو بە کردەوە ، ھەنگاوەکانی لە کاتێکی سەخت و ھەستیار دا جێبەجێکرد ، ئەوەڵەییەتی ھەنگاو و ستراتیژی خزمەتکردن و پاراستنی گیانی ھاوڵاتیانییەتی ،بەدڵنییاییەوە ، ئەوەش کلیلی سەرکەوتنی حکومەتێکی سەرکەوتووە کە رێزدار مەسروور بارزانی لە نێو کوردستانێکی بەھێزتر سەرکردایەتیی دەکات بەرەو کەناری دڵنییایی ..

Top