با پاڵپشتی سەرۆکی حکومەت و کوردستانێکی بەھێزتر بین ..

با پاڵپشتی سەرۆکی حکومەت و کوردستانێکی بەھێزتر بین ..

ھەرێمی کوردستان لە ماوەی ٢٨ ساڵی رابردوو و بەتایبەت لە دوای رووخانی رژێمی بەعسی رووخاو توانیی سیاسەت و دیپلۆماسییەکی زۆر ژیرانە و حەکیمانە بگرێتەبەر ھەر ئەوەش بوو وایکرد کە سەرنجی چەندین کۆمپانیایی ناوداری جیھانی لە سێکتەرە جیاوازەکان بەرەو ھەرێمی کوردستان رابکێشێت و ھەروەھا ئەو کەش و ھەوا سەقامگیر و ئارٍامی ژینگەی کوردستانبوو وایکرد کە چەندین کۆنسوڵخانەی وڵاتانی گەورەی جیھان لە ھەولێری پایتەختی کوردستان بکەنەوە و کە دیارترینیان گەورەترین کۆنسوڵخانەی جیھان ،کە ئەویش کۆنسونخانەی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکایە.
ھەڵبەت ئەو گرنگی و بایەخدانە ھەر لە خۆوە نەھاتۆتە ئارٍاوە بەڵکو بۆ ھەوڵ و ھیمەتە بەردەوامەکانی سەرۆک بارزانیی ، سەرۆکی حکومەتی کوردستان و راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان لە دابینکردنی سەقایەکی جێگر و پر لە ئاسایش وایانکرد تا متمانەی زیاتر لە نێوان ھەرێمی کوردستان و وڵاتانی ناوچەکە فەراھەم بکات .ھەروەھا ئەگەر ھەڵوەستەیەک لە سەر رووداو و پێشھاتەکانی ٥ ساڵی رابردوو و بەتایبەت رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ ی پیلانگێری سرٍینەوەی ھەرێمی کوردستان بکەین لەدوای ریفراندۆم و ١٦ی ئۆکۆتبەر ھاتنی شاندی وڵاتان بۆ ھەرێمی کوردستان گرنگی پێگەی ھەرێمی کوردستان دەردەخات لە موعادەلانەی لە داھاتوودا رێچکە دەگرێت یان ئەو سیاسەتە نێودەوڵەتییە لە ناوچەکە گوزەردەکات، ئەوەش لە پێناوی بەرژەوەندی گشتی و کرانەوەیە بەرووی کوردستان.
یەکریزی کوردستان کارتی بەھێزمانە کە سوود لەوکرانەوەیە وەربگرین، ھەرێمی کوردستان ئەگەر یەکریزی ناوخۆی ھەبوو دەتوانێ مامەڵە لەگەڵ ئەو کەیسە نێودەوڵەتیانە بکات و گرنگی دانی کۆمەڵگای نێودەوڵەتیش بە قازانجی ھەرێمی کوردستان تەواو دەبێ.ھەرێمی کوردستان وەک قەوارەیەکی دەستووری متمانەپێکراو لە ماوەی سێ دەیە حکومرانی خۆیدا ، بەھەروازو نشێویی زۆر دا گوزەری کردووە ، لەپێناو گەشەسەندن و پێشخستنی رەوشی کوردستان لە گشت بوارەکاندا ، ھەر بۆیە، سەرٍەرایی گشت کۆسپ وئاستەنگەکان توانیویوێتی پێشکەوتن و سەرکەوتنی گەورە بەدەست بێنێت .
لە نێو ناوچەیەکی پر کێشەو عێراقێکی ئاڵۆزدا و ھەرێمی کوردستان کە بەخوێنی و رۆحی ھەزاران کەس بەرھەمەکانی ھاتۆدی و پارێزراوە ، گشت ھەنگاوەکانی بەرەو کوردستانێکی بەھێزە بە شێوەیەک لە لایەک سەرقاڵی ئاوەدانی و گەشەسەندنی وڵاتە و لەلایەکی تریشەوە دەیەوێت ببێتە باشترین لەسەر پێگەی خۆی بۆ بونیادنانی کوردستانی بەھێز ، ئەویش گۆرانکاری و چاکسازی کردنە ، بۆیە، کۆلەگەکانی ھەرحکومەتێکی بەھێز دەبێ ، سێ بنەما ، سێ کۆلەگەی کاری گەر ئەکتیڤ و پەریان پێ بدات و وەلە کاری پێشینەیان بێت ، ئەوانیش ، ژیان و بژێوی ھاولاتی ، بۆیە، کابینەی نۆیەمی حکومەتی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی بە گشت تواناوە ھەوڵەکانی خستۆتەگەر تا لە گشت جومگەکان بەتایبەت چاکسازی جێبەجێ بکرێن و ، خوێندنەوەکان وادەردەخەن ، کە کارلەسەر ئەم ستونانەو زیاتریش ئەکرێت ، کەدەبنە جێگای رەزامەندی خەلک و شەقام ، بەتایبەتی ، ئەوەی ئێستا لە شێوەی پرۆژەیاسا لەپەرلەمان گفتگۆی لەسەردەکرێت ، لە یەکسانکردنی دەرمالەکان ، خانەنشین ، پلە باڵاکان ، ئاستەکانیتر ، ئومێدمان وایە ،گەل لێی سودمەندبێت ، کە دەچنە چوارچێوەی دابین کردنی مافە سەرەتایەکان ، مافی سەرتای شتێکی ئاساو یاسای ھاولاتیە ، دەبێت بکرێن.

دوای دەربارزبون لەچەندین قەیران و ئاریشەی داسەپاودابێ بەپێ ی رزگاربون و زال بون بەسەریاندا و ئەنجام لەگەڵ دۆخەکە ، لەنیوخۆی کوردستان و عێراق و ناوچەکەدا . رۆژبەرۆژ ئومێداریەکان زۆرترو گەشاوەترئەبن لەھەمبەر دیدو رازی ھاولاتیانی کوردستان وە . خستنەروی ھێلە گشتیەکان لەلایەن سەرۆکی حکومەتی کوردستان رێزدار مەسروور بارزانی سەرۆکی حکومەتەوە کەبرتییە لەکارنامەی ھاوبەش و دەستنیشان ودیارکردنی کۆی سێکتەرەکان دەبین لەواری پراکتیکدا ھەنگاو ھەنگاو متمانەدارو گەشبینییان پێوەدیارن . بەتێکەڵ کێشی ئەم کابینەیەو کابینەی رابردو وە ، خستنەروی برینی مەودادورەکان بەرەو کورت کردنەوە دەچن ، بۆگەیشتن بەلێواری پێشکەوتو و سەرکەوتنی زیاتر و بەرەو چوارسالی پرلە دەستکەوت و خزمەت پرلە شکۆ کەرامەت پارێزی مرۆڤ و ھاولاتی کوردستانیدا خۆی دەبینێتەوە ،بە ئارٍاستەی کوردستانێکی پر کێشە و سەرکەوتوو لە گشت جومگەکاندا..بۆیە، پێوستە ، ھەموولایەک بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ کوردستان وحوکمرانییەکەی بکەن لە پێناو چارەسەرکردنی گشت کێشە وئاڕیشەکانی بەردەم لە پێناو بونیاتنانی کوردستانێکی بەھێزتر و پێشکەوتوو تر ..
Top