چاکسازی شۆڕەشێکەو نەیاریشی دەبێت.

چاکسازی شۆڕەشێکەو نەیاریشی دەبێت.

چەند نزیک دەبینەوە لەجێبەجێکردنی یاسای چاکسازی، دژەکانی چاکسازی ھێرشێکی توندتر بۆ سەر بەرەی گەل کەسەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستانە دەست پێدەکەن، سەرەنجام بەرەی گەل سەر دەکەوێت و دەبێتە دادگەر و فریادرەسی سەرەکی داخوازی گەل، سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان کە لەبەرەی گەلە بۆ پاکسازی و پاوتاوکردنی داھات و یەکسانکردنی مووچە و گەڕاندنەوەی قەرزی حکومەت لەلایەن کۆمپانیاو گەندەڵکاران، بەئەرکێکی پیرۆز و شکۆمەندی گشتی ڕابووە، زۆرێک لەزەبەلاحەکانی کوردستان تەنگیان پێھەلچنیووەو گڕیان گرتووە، وەک ورچی بریندار ھێرشی ناڕەوا بۆ سەر کابینی نۆیەم و سەرۆک وەزیران دێنن و پەلاماری دەدەن، وەلێ حەقی خۆشیانە نانی گەندەڵی و دزیان خواردووە، موڵکی گشتیان قۆرغکردووە، ڕێکخستنی مووچەو دەرماڵەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان، کەمکردنەوەی مووچەی پلە باڵاکان دەنگی شەقام و ھەژارانە، ھاوارییان گەیشتۆتە سەرۆک وەزیران، بۆیە ملی داوەتە بەر ئەم ئەرکە قورس و مێژووییە، ئێمە دڵنیاین کەسەرۆک وەزیران لەبەرەی گەلە، بۆیە شتێکی نۆڕماڵە دوو مووچەو دەمووچەکان و کۆمپانیا و حیزب و کەسایەتیەکانی بەرژەوەندیان دەکەوێتە ژێر مەترسی و چیتر بۆیان ناچێتە سەر بەم قۆرە کەوچکە مولکی گشتی بخۆن، پێیان دەوترێت بوەستن ئیتر بەسە دێژو بێتامتان کردو داھات دەبێت شەفاف بێت، مولکی گشتی دەبێت بۆ گشت کوردستانیەک بێت نەک بۆ گیرفانی گەندەڵ و مافیاکان.

سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان ڕێزدار مسرور بارزانی پشت ئەستورە بەگەل و ھاونیشتیمانیانی کوردستان، کەپاڵپشت بەدەنگی شەقام و کوردستانیان دەبێتە فریادڕەسی داواکاریەکانیان و شەفافکردنی داھات و یەکسانی گشتی و فرەچەشن کردنی داھات، کە خۆی لەچەند سەرچاوەیەکی بەھێز ببینێتەوە، بۆ بونیادنانی ژێرخانێکی بەھێز کەسەرچاوەی ئارامی و بەھێزی کوردستان بەرجەستە بکات و ھەمیشە کارابێت و بەرگەی قەیران و نەھامەتی گەورەتریش بگرێت، کە لەڕابردوو بەرۆکی حکومەت و گەلی کوردستانی گرتووە، ھیچ ھێزێک نییە سەرۆک وەزیران لەچاکسازی سارد بکاتەوە و دوایی بخات، ھێرشی ناڕەوایی حیزب و لایەنە سیاسیەکان سەرەنجام گەل لەخۆیان زویر دەکەن، بۆ چاکسازی و بەرەوپێشچوونی کوردستان و ئاوەدانی خزمەتگوزاری زیاتر دەبێت ملکەچی داوای گەلیش بن، ھەنگاوی سەرۆک وەزیران تەنیا دابین کردنی مووچە و گەڕاندنەوەی قەرزو شەفافکردنی داھات و یەکسانی مووچە نییە، پڕۆژەکانی گشت سێکتەرەکانی ژیانی ھاوڵاتیان و پرۆژەی گشتی و بەھێزکردنی کوردستانی ھەڵگرتووە، کەھەمیشە لەسەر قاچی خۆی بوەستێت و ئەوەندە نەگەڕێینەوە بۆ بەغدا.

گەڕاندنەوەی مولکی گشتی و قەرزی حکومەت لەلای کۆپانیاو گەندەڵکاران و بڕینی زیادە مووچەو شەفاکردنی داھات و زیادکردنی سەرچاوەی تری داھات، وڵات بەرەو بوژانەوە دەبات و خۆشگوزەرانی ڕوو لەھەرێمی کوردستان دەکات، کوردستانێکی بەھێز ڕەنگ دەداتەوە کەچۆن پێشوەختە نەخشەی بۆ کێشرابوو.
• نووسەر و چاودێری سیاسی
Top