كوردستانێكی به‌هێز

كوردستانێكی به‌هێز
لە سەڕەتا دا ئەگەر سەرنج بخەینە سەر دابەشکردنی خاکی کوردستان ولکاندیان بۆ سەر چوار وڵاتی فارس،تورک و عەرەب بکەین ئەو راستییەمان بۆ ئاشکرا دەبێ کە نەیارانی کورد ھەمیشە جگە لە سەروەت و سامانی کوردستان ، ئامانجێکی تری سەڕەکییان ئەوە بووە تا کوردستان بەھێز نەبێ و ھیچ کاتێک نەتوانێت خاوەن سەروەری و شکۆی خۆی بێ. وەک چۆن ئەوەی لە ماوەی سەدەی رابردوو، چۆن بە ھەموو توانایەکەوە ھەوڵی شوێن بزرکردنی شوناس و مۆرکی نەتەوایەتیی کوردیان لە سەر خاکی خۆیان داوە .شۆڕش وراپەرٍینەکانی کوردستان جگە لە رزگاریخوازی لە ژێر ستەمکارکاری داگیرکەران بووە لە ھەمان کاتیشدا ،پاراستنی شوناس کوردو کوردستان و رێگریکردن لەو نەخشە و پیلانانە بووە کە تێیدا گەلی کورد لەت لەت و پەرتەوازە بێت . نەیارانی کورد، زۆر رێگەیان بۆ رێگریکردن لە سەربەخۆیی و گەرانەوەی خاکی داگیرکراوە لە رێگەی دروستکردنی حزب و لایەنی بەناو کورد بەڵام قورمیشکراو و داردەستی داگیرکەران لە ماوەی چەند ساڵی رابردوو، دروستکردووە کە ئامانج تێیدا دروستکردنی کۆسپ و تەگەرەیە لە بەردەم ھەموو ئەو ھێزە نیشتیمانپەروەر و کوردپەروەرانەیە کە دەیان ساڵە لە پێناو سەربەستی خاک ونیشتیمانەکەیان زەریاییەک خوێنیان بەخشیووە .باشووری کوردستان ، دوای راپەرینە شکۆمەندەکەی بەھاری ١٩٩١ و ئەنجامدانی ھەڵبژاردن بووە خاوەن ھەرێمێکی سەربەخۆ لە رووی بەرێوەبردن و توانی بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە ھەموو ئەو بۆچوون و دیدگایانەی کە داگیرکەران و نەیارانمان لە بارەی کورد وکوردستان بە نەرێنی لێکدانەوەی بۆ کرابوو بۆ ئاشتیخوازی، پێکەوەژیان ، پێشکەوتن و سەرکەوتن وئاوەدانی وێنا بکات .ئەو ھەنگاوە سەرکەوتووانە وایانکرد کە نەیارانمان ، کار بکەن لە پێناو دروستکردنی ناکۆکی نانەوە ، دروستکردنی دووەبەرەکی ، ناوچەگەری و ھەموو ئەو ھەوڵانەی کە دەبنە ھۆی شکاندنی شکۆ و ئیرادەی و ھێزی کوردستان .دەتوانین بڵێین کە شەرٍی نێو خۆ و دروستکردنی ئاژاوەگێری،بەکارھێنانی ، پەکەکە ، ھێرش و پیلانگێری ی ١٦ی ئۆکتۆبەر کودەتا و راکێشانی دەستی بێگانە و ھێرشی میدیایی و برٍینی بەشە بودجە و مووچەی کوردستان و دەیان پیلانگێری تر و لە ئێستەشدا بەناوی لامەرکەزی و دووئیدارەی ھەموو ئەو ئامانجانەن کە تێیدا ئامانج لاوازکردنی کوردستانە .لە کاتی دەنگدان بۆ سەربەخۆی کوردستان لایەنەکان ھەموویان پاڵپشت بوون زۆر دەوڵەت بوونە پاڵپشت، بەڵام دوای ریفڕاندوم لە عێراق و لە ناو ھەرێمی کوردستانیش زۆربەیان دژایەتیان کرد و خیانەتیشیان کرد، ھەموو ئەوانەش بەھۆی لاوازبوونی خودی ئەوان بوو، چونکە ئەم لایەنە ناتوانێت جەماوەری خۆی بەڕێوە ببات بۆیە ھانیان دەدات و پەنا دەبەنە بەر دوو ئیدارەی دەیانەوێت خۆیان بەڕێوەببەن بۆ ئەوەی ناکۆکی بکەوێتە نێو ھەرێمی کوردستان، پێشتریش دوو ئیدارەی ھەبووە و تا ئێستاش تا رادەیەک ھەر ماوە لە ھەولێر و سلێمانی دوو شێوازی کار کردن ھەیە وەک پەڕلەمان و حکومەت و دادوەری، یا خۆد جیاوازە لە بڕیارەکانی حکومەت دوو ئیدارەی بۆ خۆ سەپاندن یا بۆ مەرامی تایبەتی خۆیانە و لاواز بوونی حکومەت.روون و ئاشکرایە، کە ھەرێمی کوردستان تەنھا لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستانەوە بەڕێوەی نەبراوە بەڵکۆ ھەموو حزب و لایەنێک ھاوکار بوینە، بەداخەوە لە سەرکەوتندا ھەموو لایەنەکان دیارن، بەڵام لە شکستدا ھەموویان پشتیان لێدەکەن، پارتی ھەموو کاتێک بەرپرسیارییەتی ھەبووە بەرامبەر خەڵکی ھەرێمی کوردستان.روون وئاشکرایە، تاقمی خیانەتکاری ١٦ی ئۆکتۆبەر بە پاڵپشتی تاران و بەغدا و ھە‌موو ھە‌رێمی کوردستان لە‌ت و پە‌ت بکە‌ن، بێگومان گرووپی ١٦ ی ئۆکتۆبە‌ر داردە‌ستی سە‌رە‌کی جێبە‌جێکردنی پلانە‌کانی پاسدار ومیلیشاکانی ئێرانە و ئامانج تەنھا لاوازکردنی پێگەی کوردستانە . لەم قۆناغەدا، لە ھەموو کاتێک زیاتر پێویستە لایەنە سیاسییەکان یەکڕیز بن بۆ پاراستنی بەھا ھاوبەشەکانمان، لەوانە پاراستنی کوردستان و قەوارەی سیاسیی کوردستان و ئەو ماف و دەستکەوتانە کورد بەدەستی ھێناوە و ناکرێت ئەو دەستکەوتانە بۆ ھەندێک مافی کاتی لەدەست بدەین .گرنگە لەم قۆناغەی ھەرێمی کوردستان یەک ھەڵوێستمان ھەبێت و یەکدەنگ بین، بەڵام پێویستە ئەو یەکدەنگییە لەسەر ھەندێک بنەما بێت و بۆ پارتی گرنگە ئەو بنەمایانە کە لەسەر پاراستنی کوردستان و قەوارەی کوردستان بێت.ەموو ئەو ئامانجانەن كە تێیدا ئامانج لاوازكردنی كوردستانە .لە كاتی دەنگدان بۆ سەربەخۆی كوردستان لایەنەكان هەموویان پاڵپشت بوون زۆر دەوڵەت بوونە پاڵپشت، بەڵام دوای ریفڕاندوم لە عێراق و لە ناو هەرێمی كوردستانیش زۆربەیان دژایەتیان كرد و خیانەتیشیان كرد، هەموو ئەوانەش بەهۆی لاوازبوونی خودی ئەوان بوو، چونكە ئەم لایەنە ناتوانێت جەماوەری خۆی بەڕێوە ببات بۆیە هانیان دەدات و پەنا دەبەنە بەر دوو ئیدارەی دەیانەوێت خۆیان بەڕێوەببەن بۆ ئەوەی ناكۆكی بكەوێتە نێو هەرێمی كوردستان، پێشتریش دوو ئیدارەی هەبووە و تا ئێستاش تا رادەیەك هەر ماوە لە هەولێر و سلێمانی دوو شێوازی كار كردن هەیە وەك پەڕلەمان و حكومەت و دادوەری، یا خۆد جیاوازە لە بڕیارەكانی حكومەت دوو ئیدارەی بۆ خۆ سەپاندن یا بۆ مەرامی تایبەتی خۆیانە و لاواز بوونی حكومەت.روون و ئاشكرایە، كە هەرێمی كوردستان تەنها لەلایەن پارتی دیموكراتی كوردستانەوە بەڕێوەی نەبراوە بەڵكۆ هەموو حزب و لایەنێك هاوكار بوینە، بەداخەوە لە سەركەوتندا هەموو لایەنەكان دیارن، بەڵام لە شكستدا هەموویان پشتیان لێدەكەن، پارتی هەموو كاتێك بەرپرسیارییەتی هەبووە بەرامبەر خەڵكی هەرێمی كوردستان.روون وئاشكرایە، تاقمی خیانەتكاری 16ی ئۆكتۆبەر بە پاڵپشتی تاران و بەغدا و هە‌موو ھە‌رێمی كوردستان لە‌ت و پە‌ت بكە‌ن، بێگومان گرووپی 16 ی ئۆكتۆبە‌ر داردە‌ستی سە‌رە‌كی جێبە‌جێكردنی پلانە‌كانی پاسدار ومیلیشاكانی ئێرانە و ئامانج تەنها لاوازكردنی پێگەی كوردستانە . لەم قۆناغەدا، لە هەموو كاتێك زیاتر پێویستە لایەنە سیاسییەكان یەكڕیز بن بۆ پاراستنی بەها هاوبەشەكانمان، لەوانە پاراستنی كوردستان و قەوارەی سیاسیی كوردستان و ئەو ماف و دەستكەوتانە كورد بەدەستی هێناوە و ناكرێت ئەو دەستكەوتانە بۆ هەندێك مافی كاتی لەدەست بدەین .گرنگە لەم قۆناغەی هەرێمی كوردستان یەك هەڵوێستمان هەبێت و یەكدەنگ بین، بەڵام پێویستە ئەو یەكدەنگییە لەسەر هەندێك بنەما بێت و بۆ پارتی گرنگە ئەو بنەمایانە كە لەسەر پاراستنی كوردستان و قەوارەی كوردستان بێت.
Top