سەرۆكایەتی حكومەتی كوردستان زۆرترین كار و كەمترین گوتار بۆ كوردستانی بەهێزتر..

سەرۆكایەتی حكومەتی كوردستان  زۆرترین كار و كەمترین گوتار  بۆ كوردستانی بەهێزتر..

پێشەكی روون و ئاشكرایە ،نەیار و دوژمنانمان هەر ئاوا تەماشاكەری ئەم سەركەوتن و دەستكەوتانەی پارتی نابن و چاویان پێی هەڵنایەت كە ئەمرۆ زۆرترین و قورسترین ئەرك و بەرپرسیاریەتی هەڵگرتووە ، لە هەرقۆناخێك بێت دەیانەوێت كێشە بۆ پارتی و بەرنامە و هەنگاوەكانی دروست بكەن. بەڵام بەهێزبوونی پارتی، واتە بەهێزبوونی كوردستان، چونكە پارتی پارێزەر و قەڵغانی كوردە. بە درێژایی مێژو نەیارانی كورد هەوڵیان داوە یەك هێزی سیاسیی گەورە لە كوردستان نەبێت، بەڵكو هەمیشە هێزەكانیان بەش بەش كردووە. چونكە هەبوونی یەك هێزی گەورە و یەك سەركردەی بەهێز زۆر پرس و كێشە یەكلایی دەكاتەوە و كورد بە یەكدەنگی دێڵێتەوە. پارتی بەهێز بوو كوردستانیش بەهێزتر دەبێت، ئەركی پارتی قورستر دەبێت لە ئایندەدا، بریارەكانی پارتی بەسەنگتر دەبن لە ناوخۆ و جیهان، بڕیاری كۆتایی لەسەر پرسە گرنگەكان و ئیدارەی وڵات زیاتر دەكەوێتە دەستی پارتی و بەتایبەت كە ئێستا ناوچەكە و عێراق لە رەوشێكی هەستیاردانە و سەرۆكایەتی حكومەتی كوردستان هەموو تواناكانی خستۆتەگەر لە پێناو پاراستنی دەسكەوتەكان و دابینكردنی مووچە و بودجە و جێبەجێكردنی پلان و ستراتیژییەكانییەكانی لە رێگەی میكانیزمی گونجاو ..
حكومەتی كوردستان بە سەرۆكایەتی مەسروور بارزانی، هە لە سەڕەتای دەستبەكاربوونی تا بە ئەمرٍۆ ، بە پلان و ستراتیژی كردەیی هاتنە مەیدان لە پێناو پێشخستنی كوردستان لە گشت سێكتەرەكاندا بە تایبەت جێبەجێكردنی پرۆسەی چاكسازی رٍیشەیی و كورتكردنەوەی دەستی هەموو ئەوانەی كە لە ماوەی رابردوو بە سوودوەرگرتن لە سەروە ت و ماڵی گشت زیانی زۆر گەورەی ئابووری یان بە ئاسایشی نەتەوەیی كوردستان گەیاندووە ..
حكومەتی كوردستان وەك پێشتر رایگەیاندووە، حكومەتی هەموو كوردستانیانە ، بە بێ‌ جیاوازی بیرورایی حزبی ، چ ئەوانەی لە نێو دەسەڵاتن یانیش ئۆپۆزسیۆنن ، ئامانج و ئەرك و بەرپرسیاریەتی سەڕەكی خزمەتكردنی كوردوكوردستانە بە بێ‌ جیاوازی..
ئەگەر چی دوای چەند مانگ دواكەوتن ، حكومەتی كوردستان ، دەستی بە پرۆژە و پلان و بەرنامەكانی كرد و بە شێوەیەكی كردەیی هەنگاوەكانی جێبەجێ كرد، بەڵام وەك ئەوەی بینرا گۆرانكاری و پێشهاتەكانی ناوچەكە و جیهان و عێراق و بەتایبەت سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا و كاریگەرییەكانی لە سەر گشت بوارەكانی ژیان بەتایبەت ئابووری و وایانكرد كە حكومەتی كوردستان ئەوڵییەت و ستراتیژییەكانی بۆ پاراستنی گیانی كوردستانیان بێت لە مەترسی ئەو پەتایە ..
بینیمان ئەو هەنگاوانەی سەرۆكایەتی حكومەتی كوردستان لە ماوەی رابردوو، سەرٍەرایی زیانە ئابوورییەكان بۆ سەر داهاتەكانی حكومەت بەڵام زۆر سەركەوتووانە توانیی كوردستانیان لە مەترسیی ئەو پەتایە بگەێنێتە كەناری ئارامی. ئەگەر چی دابەزینی نرخی نەوت و برینی بەشە بودجە ومووچەی كوردستان كاریگەری زۆریان لە سەر پلان و بەرنامەكانی حكومەتی كوردستان كردووە لە گشت بوارەكاندا .
بەڵام وەك ئەوەی پێشتر بریاری لە سەردراوە ، حكومەتی كوردستان بەردەوام لە ئەرك و بەرپرسیاری و جێبەجێكردنی پلانەكانی بەتایبەت لە بواری چاكسازیی لە گشت سێكتەرەكاندا و لە هەمانكاتیشدا پلان بۆ رووبەروبوونەوەی قەیرانی دارایی لە رێگەی گرتنەبەری چەند میكانیزمێكەوە .بۆیە، بڕیارەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی رێزدار مەسروور بارزانی، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تەنگژەی دارایی، بڕیاری زۆر باشن و بە جێبەجێكردنیان، داهاتێكی باش بۆ حكوومەت دەگەڕێتەوە، یەكێك لە بڕیارە باشەكان، مووچەدان بەو كەسانەی ناویان لە سیستمی بایۆمەتریدا هەیە، ئەوەیش وادەكات فەرمانبەران دڵخۆشبن و بە دڵسۆزی كارەكانیان بكەن، بڕیارەكان لایەنێكی زۆر گرنگیان دەبێت و بناغەیەكی ئابووری باش دەبن بۆ هەرێم.
لەلایەكی ترەوە كەمكردنەوەی مووچەی پلەباڵاكان و ئەو كەسانەیش بەو پلانەوە خانەنشین كراون، هەنگاوێكی ئەرێنییە لەو تەنگژە داراییەی هەموو جیهانی گرتووەتەوە و نرخی نەوت دابەزیووە، ئەو وڵاتانەی پشت بە نەت دەبەستن، بۆ بودجە نازاندرێت چارەنووسیان چی لێدێت، كاتێك مووچەی پلەباڵاكان كەم دەكرێتەوە، پاشان ئەگەر حكوومەت ناچار بوو هەر بڕیارێكی تر دەربكات ئەوكات دەڵێ، لە خۆمەوە دەستم پێ كردووە، مووچەی بنەڕەتی بە پلە باڵاكان دەدەم، ئەوكاتیش فەرمانبەرانی تر ڕەزامەند دەبن بە رێوشوێن و بڕیارەكان.كەمكردنەوەی خەرجییەكانی نەوت و گاز هەنگاوێكی زۆر گرنگە و وا دەكات داهاتێكی باش بۆ حكوومەت بگەڕێنێتەوە، پێمان وایە بەم هەنگاوانە پارە بەهەدردراوەكان ڕابگیردرێت، بۆیە داهاتووی كوردستان زۆر گرنگە .
جێبەجێكردنی ئەو پلانە و سترتیژانە ، جێگەی ئومێدە، چونكە ڕێـژەیەكی بەرچاو لە داهات دەگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی حكوومەت و خەرجییە زیادەكانیش نامێنن، بۆیە ئەوە هەنگاوێكی گرنگە و چاوەڕوانی دەرئەنجامەكانین. هەروەها خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەران بە سیستمی بایۆمەتری، زۆر گرنگە و ژمارەی راستەقینەی مووچەخۆر و فەرمانبەران دیاری دەكات، هەموو ئەو خەرجییە زیادانەیشی پێشتر بەفیڕۆ دراون، دەگەڕێنەوە بۆ خەزێنەی حكوومەت، بۆیە كەمكردنەوەی خەرجییەكانی بواری نەوت و گاز، هەنگاوێكی گرنگە. و پێوستە گشت هێزولانە كوردستانییەكان پشتیوانی هەنگاوەكانی سەرۆكایەتی حكومەتی كوردستان بن بۆ جێبەجێكردنی پلان و بەرنامەكانی كە ئامانج تییدا پێشكەوتن و سەرخستنی كوردستانە و ئەمەش شانازییە بۆ هەمووان .. ئەوەش ستراتیژی و پلانی گرنگن بۆ داهاتوویی كوردستانێكی بەهێزتر ..
Top