پارتی،بارزانیی قەڵایەكی پۆڵایین،خۆراگروبەهێز ..

پارتی،بارزانیی قەڵایەكی پۆڵایین،خۆراگروبەهێز ..
ر
بۆ گشت كێشە وپرسە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەكانی بە بێ‌ گەرٍانەوەی بۆ پرس و گفتگۆ بۆ لایی بارزانی ، بێ‌ ئەنجام دەمێنێتەوە .سەرۆك مسعود بارزانی لەسەرئاستی هەرچوار پارچەكەی كوردستان و لە ناوچەكە و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیشدا بە گشتی بێ وێنەیە، ئەمەش راستییەكی شیرینە بۆ نەتەوەكەمان و دۆستەكانمان و هەروەها تاڵیشە بۆ دوژمنان و نەیارانمان، چونكە ئەو نەك هەر سەرۆكی هەرێمی كوردستانە، بەڵكوو تاكە مەرجەعی نەتەوەی كورد و هەموو نەتەوەو ئایین و ئایینزاكانی ترە كە لە كوردستاندا و لەگەڵ كورد بە تەبایی و برایانە دەژین، هەمووان لەسەر هەر رووداو و گۆڕانكارییەك كە لە ناوچەكەدا رووبدات، چاوەڕوانی هەڵوێست و بڕیاری سەرۆك بارزانی دەكەن و دەگەڕێنەوە بۆ را و بڕیاری ئەو، دوایین قسەش هەر بۆ بارزانییە.
پارتی دیموكراتی كوردستان وەك قوتابخانەی كوردایەتی و كۆڵنەدان لە سەر دەستی بارزانی ئاوا بوو تا كورد و كوردستان لە ژێر سەیوانێكدا گردببوونەوە فێری بیرو هزری نەتەوەیی و كوردایەتی و نیشتیمانپەروەرین بین و دژی داگیركەران بوەستینەوە و بە ئازادی بژین و هەمیشە پێداگری لە سەر مافێكی رەوا بكەین كە دەیان ساڵە لە لایەن داگیركەرانەوە نكۆڵی لێدەكرێت ئەویش گەراندنەوەی سەربەخۆیی و بەدەستهێنانی دەوڵەتی كوردستانە .ئەمڕۆ كوردستان بۆتە جێگای سەرنجی هەموو جیهان و تاكی كورد و پێشمەرگەی كوردستانی فێری بوێری و چاونەترسی كرد بۆ ئەوەی هەرگیز تاكی كورد لە هیچ شتێك سڵ نەكات و بوێربێت، گەر ئێمەی نەوەی ئەمڕۆی كوردستان هەموو پێكەوە بێ جیاوازی ڕەنگەكان بە ڕێكاری مێژوویی و ئەو بناغەیەی بارزانی كوردستان خزمەت بكەین دڵنیام كە هیچ هێزێكی دوژمنی گەلی كورد جورئەت ناكات لە بەرامبەر كوردستان بوەستێت و سەنگەری هەبێت، بارزانی هەموو كات دوژمنی خیانەت و خیانەتكاران بووە و یەك لە وتەكانی لە دژی خیانەت فەرمویەتی "ئەگەر كوردایەتی گرانە خیانەت نەكردن ئاسانە" دوژمنانی گەلی كورد و ڕژێمی ئەو كاتەی عێراق چەندین جار پیلانیان دژی بارزانی گێڕا بۆ دوورخستنەوەی و لەناوبردنی خۆشبەختانە هیچیان سەری نەدەگرت بە هۆی بوێری و ژیریی بارزانی و دڵسۆزی شۆڕشگێڕانی دەوروبەری و هەموو شۆڕشگێڕان بارزانیان وەك ڕابەری گەلی كورد داناوە و ئێستاش وەك ڕابەر و باوكی ڕوحی نەتەوەی كورد دادەنرێت
لە مێژووی بزاڤی رزگاریخوازیی کوردستاندا بارزانییەکان و پارتی هەمیشە لە سێرەی داگیركەران ،نەیاران و دوژمندا بوونە و ئامانجپێکراوی سەرەکی بوونە، دەزانن بۆچی؟ روونە کە نەیار هیچ کات وزەی خۆی لە ئامانجی لاوەکی بەفیڕۆ نادا .سەرۆك بارزانی، بەر لەوەی پۆستی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان وەربگرێت و دوای ئەو ئەو پۆستەیش، وەكوو مەرجەعی گەلی كورد ناسراوە و وەك شێروانی گوتی، ھەرچەندە لە ئێستادا ھیچ پێگە و پۆستێكی فەرمیی نییە، بەڵام وڵاتان وەك مەرجەعی كوردان لە سەرۆك بارزانی دەڕوانن. لەبەر ئەوەی بارزانی رۆڵ و كاریگەریی بەسەر رەوشی عێراق و ناوچەكەوە ھەیە، وڵاتانیش گەیشتوونەتە ئەو باوەڕەی ئەگەر مامەڵە لەگەڵ سەرۆك بارزانیدا نەكرێت، ناوچەكه‌ سەقامگیری بەخۆیەوە نابینێ و ئۆقرەیی بۆ عێراق ناگەڕێتەوە، ھەر ئەوەش وای كردووە وەك سەرۆكی وڵاتێكیش زیاتر لە ڕووی دیپلۆماسییەوە پێشوازی لە سەرۆك بارزانی بكرێت.لە مێژووی دوور گەڕێ، هەر لەم چەند ساڵە کەمەی رابردوو، هیچ ئامراز و پیلان و هەوڵێک نەما لە سێرەگرتن لە پارتی و بارزانی لە دژی کوردستان تاقی نەکرێتەوە، ئاکامەکەی چی بوو؟ پووچەڵ کردن.لە رووی ئابوورییەوە، بە نایاسایی و ناشەرعی میلەتێکیان نانبڕاو کرد..لە رووی ئەمنییەوە، گەورەترین و دڕندەترین گرووپی تیرۆریستی پەلاماری خەڵک و خاکیان دا.لە رووی سەربازییەوە، بە نوێترین چەک و ئامرازی جەنگیی مۆدێرن هەوڵی داگیرکارییان دا.لە رووی دیبلۆماسییەوە، سنوورمان بەسەردا داخراو هەڕەشەیان لی دەکردین..پارتی دیموكراتی كوردستان ئەو هێزەیە توانای گۆڕانكاری هەیە و ئەو رێچكە سیاسیە دێنێتە ئاراوە كە بەرژەوەندیە گشتیەكانی تێدا بپارێزرێت، پارتی دیموكراتی كوردستان هەمیشە بە سیاسەتێكی حەكیمانەوە رێبەری ماف و خواستی گەل و رێگای رزگاریخوازی كوردی كردووە.مێژووی دوێنێ و سیاسەتی ئەمڕۆ و پلانی ئایندە شایەدی ئەو راستیەن. لە ئێستادا لە سایەی رێبەڕی نەتەوەیی و جەنابی سەرۆك بارزانی پارتی لە چوارچێوەی هەبوونی سیاسەتێكی روون و بڕیاری یەكلاكەرەوە رێڕەوی حزبیانەی خۆی بە شێوەیەك دادەڕێژێت لە بەرژەوەندی گەل ونیشتمان لا نەدات. ئەمە ئەو هێزە خوڵقێنراوە خودیەیە كە لە نێو پارتی هەستی پێدەكرێت و سەنگی مەحەك بوونی لە هەر بارێكدا دەنەخشێنێت. پارتی بە كردەوە سەلماندوییەتی و دەریدەخات كە، ڕێچكەی هێزی سیاسی و جێبەجێكاری گۆڕانكاری و خۆگونجێنی دیبلۆماسیە، ئاسۆی هاتنەدی خەون وخواستەكان و بەرگریكاری خاك و سەقامگیری و بزوێنەری ئاوەدانی كوردستانە.پارتی ئەو هێزەیە یەكگرە، پەرتەوازە نیە، خاوەن بڕیارە، بەهەڵوێستە، بەهێزە، ئارام وخۆڕاگرە، بە زەبرەبوونی كەسایەتی وەك نێچیرڤان بارزانی و مەسروور بارزانی ئەو هێزەن لە نێو پارتی هەڵقوڵاون، قەڵایی پۆَڵایین و بەهێز و خۆڕاگرن لە بەردەم ئەگەر و لافاوەكان و تاقیكراونەتەوە، كە چەندە خۆنەویستانە روبەڕووی سەختیەكان بوونەتەوە. بۆیە دیسان پارتی بە گڕوتینێكی دیكەوە بەرەو كوردستانێكی بەهێز هەنگاو دەنێت.
Top